کۆچی دوایی دایکی تێکۆشەرێکی دیرینی دیموکرات لە شارە دێی نەڵاس

دایکە ئامینە خزری ناسراو بە کوێخا ژنی کوێخا ڕەسووی کۆدەڵە، دایکی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی دیموکرات کەریم کۆدەڵەیی لە شارەدەێی نەڵاسی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد. دایە ئامینە یەکێک لەو ژنە بە هەیبەت و تێکۆشەرانەی کورد بوو کە جگە لە گۆش کردنی ڕۆڵەکانی بە هەستی کوردایەتی، ژنێکی ئازا، چاونەترس و دڵسۆزی نیشتمان بوو. بە هۆی ئەوەی کە گوندی کۆدەڵە کە ماڵباتی دایە ئامینەی لێ بوو، لە سەر ڕێی هاتووچۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، هەر بۆیە دیوەخانی ماڵی کوێخا ڕەسوو و دایە ئامینە هەموو کات بنکە و جێی حەسانە وپشوودانی پێشمەرگەی هێزەکانی گیاڕەنگ و زمزیران بوو. دایە ئامینە دایکی هەموو پێشمەرگە و دڵسۆزی هەموو تێکۆشەرانی دیموکرات و جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵک بوو. ئاواتی ئەو دایکە ئازیزە ئازادی کوردستان و لە ئامێز گرتنەوە کوڕە پێشمەرگەکەی بوو بەڵام بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا ئەو ئاواتانەی بێتە دیی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکە ئامینەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێمان کەریم کۆدەڵی دەکات و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*