کۆچی دوایی ژنە شۆڕشگێری سەردەمی کۆماری کوردستان ناسراو بە “دایکی ئاڵای کوردستان” لە مەهاباد

خاتوو “سەیدزادە فاتمە مەناف حوسێنی” ژنە شۆڕشگێری سەردەمی کۆماری کوردستان کە یەکەمین ئاڵای کوردستانی بەدەستی خۆی دووری لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ڕابردوو یەکێک لە یادگارەکانی کۆماری کودستان بە ناوی “سەیدزادە فاتیمە مەناف حوسێنی ناسراو بە “دایکی ئاڵای کودستان” و هاوژینی ” یەکێک لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان بە ناوی” کەریم ئەحمەدێن”، کە لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا بۆ یەکەمجار ئاڵای پیرۆزی کوردستانی بە دەستەکانی خۆی چنیبوو ، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی یادگارێکی دیکەی کۆماری کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاری خاتوو سەیدزادە فاتمە دەکەین.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*