لە پیرلاشیز یاد و بیرەوەری شەهیدانی میکۆنۆس بەرز راگیرا

کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی بە مەبەستی بەرز راگرتنی یاد و ناو و ئامانجە بەرزەکانی شەهیدی رێبەر دکتۆر سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی سوورخەڵاتی میکۆنۆس کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس بەڕێوەچوو.

ئامادەبووان وێڕای شەرمەزار کردنی کردەوە تێرۆریستییەکەی ١٧ی سێپتەمبری ١٩٩٢ لە رێستۆرانی میکۆنۆس لە وڵاتی ئاڵمان بە دەستی بەکرێگیراوانی رێژیمی پەت و سێدارە، بە دانانی چەپکی گوڵ لەسەر گۆڕی رێبەری شەهید دکتۆر سادق شەڕەفکەندی و نەمران کاک فەتاح عەبدولی و کاک هۆمایون ئەردەلان لە لایەن خاتوو پەخشان رەحیمی وەک نوێنەری بنەماڵەی شەهیدان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ نوێکردنەوە و مۆم یادوەری ٢٨مین ساڵیادی شەهیدبوونیانیان داگیرسا.

بەداخەوە بۆهۆی بارودۆخی ئێستای وڵاتی فەرانسەو و یاسا نوێیەکان لە هەمبەر کۆبوونەوەکانی زیاتر لە ١٥ کەسی، ئەمساڵ کۆمیتەی فەرانسە نەیتوانی بەوجۆرەی کە دەبێ رێوڕەسمێکی گەورەتر بەڕێوەبەرێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی فەرانسە

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*