کۆچی دوایی ئەندامی بنەماڵەیەکی شۆرشگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیانای سەربە قەزای سۆران

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادارکراینەوە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، خوشکە بەفرینی حاج قادری، خۆشکی ئەحلان خانمی خێزانی کاک مەحەمەد ئەمینی مەعرووفی بە هۆی نەخۆشی یەکی کتووپڕی کۆچی دوایی کردووە.
کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، ویرای دەڕبرینی خەم و پەژارەی بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی خۆشکە بەفرینەوە، پرسە و سەرە خۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە خوشکە ئەحلان و کاک مەحەمەد ئەمینی مەعرووفی و سەرجەم بنەماڵەی بەرێزیان ئەکات و خۆی لەم خەمە قورسەدا بە شەریک ئەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*