ڕاپۆرتی وێبناری شەهیدانی خەرمانان.نۆڕوێژ

لە بیست و هەشتمین ساڵیادی تیرۆر کرانی سکرتێری پێشوی حیزبەکەمان دوکتور سادقی شەرفکەندی و هاورێیانی و لە دووهەمین ساڵیادی تاوانی مووشەک بارانەکەی 17ی خەرمانان دا کۆمیتەی حیزب لەوڵاتی نۆڕوێژ بەپێی هەل و مەرجی ئێستا لەمەڕ ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەو دوو کارەساتە تاڵەی حیزبەکەمان وێبنارێکی پێکهێنا.
سەرەتای وێبنارەکە بەسرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد
پاشان ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرت لەشەهیدانی خەرمانان و گشت شەهیدانی کوردستان ڕاگەیەندرا
هاوڕێ سەردار مەرەسەنە وێڕای بەخێر هێنانی بەشداربوانی وێبنارەکە کورتەشێعرێک کەتایبەت بوو بە کارەساتی ۱۷ ی خەرمانان پێشکەش کرد ،دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبمان لەوڵاتی نۆڕوێژ لەلایەن هاوڕێ خوسرەوی قادری خوێندرایەوە
ئەمەش بەشێکی پەیامەکە:
کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ لە بیست و هەشتمین ساڵیادی تیرۆر کردنی دوکتور سادقی شەرفکەندی و هاورێیانی و لە دووهەمین ساڵیادی تاوانی مووشەک بارانەکەی 17ی خەرمانان دا سڵاو دەنێرێت بۆ گیانی پاكی رێبەرانی شەهیدمان و شەهیدانی ١٧ی خەرمانان و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەکەمان و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵە‌و هاوسەنگەرانی شەهیدە هەرگیز نەمرەکانمان دووپات دەكاتەوە و بۆ جارێكی دیكەش کردەوە تیرۆریستیەکانی رژیم دەر حەق بە گەلی کورد مەحكوم دەكات
خوشک و برایانی بەرێز!
ئێمە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانی کە ئەگەر دەرفەتمان هەبایە، ئەمسالێش وەک ساڵی رابردوو لە دەوری یەکتر کۆبباینەوە و لە نزیکەوەش بە خزمەت ئەو بەشە لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدەکان کە لە وڵاتی نۆروێژ دەژین بگەیشتباین، بەڵام مخابن ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ئەو دوو بۆنە خەمناکە دەکەینەوە کە نەخۆشییەکی سامناک و هەمەگیر ، لە سەرتاسەری دونیادا، بۆ کۆر کۆبوونەوەکان بۆتە لەمپەر، و ئێمەش بە وەبەر چاو گرتنی رێنماییە پزیشکیەکان و بۆ پاراستنی سڵامەتی سەرجەم ئێوە خۆشەویستان، ناچار بووین کە خۆمان لە کۆبوونەوە و سەردانی بنەماڵەی بەرێزی شەهیدان بپارێزین.
تەوەری یەکەمی وێبنارەکەتایبەت بوو بە شەهیدانی میکۆنۆس بۆئەوەش هاوڕێی بەڕێز کاک سمایلی شەڕەفی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەمان باسێکی پێشکەش کرد
بەڕێز کاک سمایل لەبەشێکی باسەکەیدا دەڵێ: باس کردن لەترۆر لەکۆماری ئیسلامیدا زۆر بەربڵاو ە بۆیە دەکرێ لەزۆر لایەن و ڕوانگەی جۆراوجۆر باسی لەسەربکرێت .
جمهوری ئیسلامی مێژویەکی چل ساڵەو کارنامەیەکی دەوڵەمەندی پڕشورەیی لەم پەیوەندیەدا هەیە
کاتێک باس لەتێرۆریزم دەکەین واتە باس لە ماهیەتی جمهوری ئیسلامی دەکەین چون ئەو ڕژێمە هۆکارو پشتیوانی ئەسڵی تیرۆریزمە لەناوچەکەو هەموو جیهان
کاتێک باس لە کردەوەترۆریستیەکانی ئەوڕژێمەدەکەین دەبێت بەگەڕێینەوە بۆ تەنانەت پێش بەدەسەڵات گەیشتنیشیان لە ئێران چونکە ئیدئۆلۆژیکی ئەو ڕژێمە بۆبەدەسڵات گەیشتن و مانەوە لەدەسڵات لادان و سڕینەوەی موخالیفانی خۆی لەناوخۆو دەرەوەی ئێران بەڕێوە بردوە هەرلەچوارچێوەی ئەوسیاسەتە چەپەڵەی ڕژێمی ئێران دا ڕێبەرانی حیزبەکەمان شەهید دکتۆر قاسملو ودکتۆر شەرەفکەندی تێرۆر کران.
بەدوای ئەم بەشەی وێبنارەکەدا
کورتە پەخشانێک لەلایەن هاوڕێی مامۆستا حوسێن حەسەنیان پێشکەش کرا .
تەوەری دووهەمی وێبنارەکە تایبەتەبە کارەساتی موشەکبارانی ۱۷ ی خەرمانان هاوڕێی بەڕێز کاک موساباباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبمان لەو پەیوەندەدا باسێک پێشکەش دەکات
لەبەشێکی باسەکەد هاتوە:
کورد لەسەردەمی هەردوو دەوڵەتی پاشایەتی و کۆماریدا لە ئێران زۆرترین قوربانی داوە هەروەها زۆرترین دژکردەوەش دژی حکومەتی مەرکەزی لەکوردستان هەبوەوبەدی کراوە ،دەکرێ بڵێین بایکۆدی ڕێفراندۆمە نمایشیەکەی ڕژێم دوای ئینقلاب لەلایەن کوردەوە ئیتر ڕژێم هەموو ڕێگایەکی گرتەبەر بۆ سڕینەوەو پاکتاوکردنی کورد فتوای خومەینی ش لەدژی کورد و حیزبی دێموکرات یەکێک بوو لەو ڕێکارانەی گرتیانەبەر بۆلەناوبردن و پاکتاوکردنی کورد
هەرلەدرێژەی ئەوسیاسەتەی ڕژێمدا حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک هێزێکی سەرەکی لەکوردستانی ئێران
زۆرترین قوربانی داوەو هەمیشە وەک هۆکاری ئەسڵی نائەمنی لەسیتمی ئەمنیەتی ڕژێمدا دادەندرێت
ڕژێمی ئێران لە ۱۷ خەرمانان قەڵای دێموکراتی موشەکباران کرد بەڵام کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاند حیزب ورێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان بە یەکدەنگ پشگیریان لەحیزبی دێموکرات کرد و لەهەمانکاتدا پەرچەکردارێکیش بوو لەبەرامبەر کردەوەی ڕژێمی ئێران .
لەکۆتایدا وێڕای سپاس گوزاری لە بەشداربوان کۆتایی بە وێبنارەکە هێندرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی نۆروێژ

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*