کۆچی دوایی دڵسۆزێکی حیزب و باوکی ئەندامێکی تێکۆشەری ح د ک لە شاری بۆکان

باوکی هاوڕێ و ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبەکەمان کۆچی دوایی کرد. پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 17ی خەرمانانی 1399ی ھەتاوی، کاک رەحمان سەلیم زادە خەڵکی شاری بۆکان و باوکی ھاوڕێی حیزبیمان کاک سابیر سەلیم زادە، بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. کاک رەحمان سەلیم زادە یەکێک لەو کەسایەتییە خۆشناو و نێشتمانپەروەرانەی گەلەکەمان بوو کە کوردایەتی و دڵسۆزی تێکەڵ بە خوێنی بوو و تا دوا چرکەساتەکانی ژیانی پر لە شانازی، پشتیوان و وەفادار بە رێبازی شەهیدان و حیزبە خۆشەویستەکەمان مایەوە. بەم بۆنەوە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات،سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەلیمزادە و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و ھاوڕێ سابیر سەلیم زادە بەتایبەتی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*