بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێکی بەرین لە دووهەمین ساڵەوەگەڕی ١٧ی خەرمانان لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا

رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی، سەرەرای ئاستەنگی و پێشگیری بە هۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتای کرۆنا، سەدان کەس لە ئەندام، لایەنگر و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارو و شارۆچکەکانی بریتانیاوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووھەمین ساڵوەگەری مووشەکبارانی سامناکی قەڵای ھەمیشە خۆراگری دێموکرات لە لایەن ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئێسلامی ئێرانە خۆیان گەیاندە بەردەم باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە تێرۆریستە لە شاری لەندەن.
خۆپێشاندانەکە بە وتنەوەی سروودی “ئەی رەقیب” و خۆلەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان و شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
لە بەشی یەکەمی خۆپیشاندانی ١٧ی خەرمانان دا بەرێز “کەیوان شێرزاد” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە وتەیەک دا بە وەبیرھێنانەوەی چۆنێتی کارەساتی مووشەکبارانی قەڵا، باسێکی لە سەر جینایەتەکانی ڕژیمی ئێران لە ماوەی ٤١ ساڵی رابردوو دا دەرحەق بە گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان بە گشتی و حیزبی دێمۆکراتی بەتایبەتی کرد.
لە بەشی دووەمی خۆپیشاندانی ١٧ی خەرمانان دا، بەرێز “ئەدیسۆن فەرامەرزی”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، پەیامی دەفتەری سیاسیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە گەورەیەدا، پەیامی ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە لەو پەیوەندییە دا بۆ کۆمیتەی حیزب هاتبوون، لە لایەن بەرێز “ئاوات عەبدۆللازادە” ئەندامی کۆمیتە و بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەی حیزب لە بریتانیا، پێشکەش بە خۆپیشاندەران کرا.
بە دوای ئەو دا بەرێز “ێۆنس مۆکری”،  پەیامی کۆمیتەی بریتانیایی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی، بە زمانی ئێنگلیزی پێشکەش بە شەپۆلی خۆپیشاندەران کرد.
پێویست بە ئاماژەیە لەو خۆپێشاندانە بەدەیان دروشمی جۆراجۆر بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئێنگلیزی بۆ شەرمەزار کردنی ڕژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران بە دەنگی بەرز گوتران. ھەروەھا چەندین پەخشان و سرود بۆ نیشاندانی ئەمەگ و وەفاداری بۆ شەھیدانی ١٧ی خەرمانان پێشکەش کرا.
 کاتژمێر ٢ێ پاشنیوەرۆ خۆپیشاندانی گەورەی ١٧ی خەرمانان دەستیپێکرد و کاتژمێر ٤ی پاشنیوەرۆ کۆتایی پێھات.
حیزبی دێموکراتی کوردستان-کۆمیتەی بریتانیا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*