کۆچی دوایی برای دوو هاوڕێ و ئەندامی دێرینی حیزبەکەمان لە شاری سەردەشت

 رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک مەحەمەدی نەقشی برا گەورەی کاک ئەحمەد و کاک رەحمانی نەقشی، پاش ماوەیەکی زۆر دەست و پەنجە نەرم کردن لە گەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایی لێ کردین. شایانی باسە کاک ئەحمەد و کاک رەحمان ئەندام و کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانن ، کە زیاتر لە چل ساڵە بە پشتیوانی و دڵگەرمی برای کۆچکردوویان درێژەیان بە ئەرک و بەرپرسایەتی خۆیان لە حیزبدا. کاک محەممەد مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای باوەری خەڵک و خۆشەویستی خەڵک و کادرو پێشمەرگەکانی حیزبەکەمان بوو. کاک محەممەد نەقشی تا کاتی کۆچکردنی بڕوای بە سەرکەوتنی گەلەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و چاوەڕێی دیتنەوەی براکانی لە زێد و نیشتیمانی خۆیان بوو. ناوەندی راگەیاندنی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد نەقشی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کاک رەحمان و کاک ئەحمەد نەقشی دەکا و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکەیان دەخوازێ.
 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*