کاک جەلیلی گادانی ، کەسێک بۆ هەمو وەرزەکان

فەیسەڵ ئیراندوست

بە داخ و کەسەری زۆرەوە کاک جەلیل لە هەلومەرجیکی یەکجار تایبەت و هەستیاردا بەجێی هێشتین و تێکۆشانی لە پێناوی ڕزگاریی گەلەکەی دا بە هاوڕێیانی سپارد.

کاک جەلیل کەسایەتییەکی بەرز و بێوینەی هەبوو.دلسۆز و پاک بوو.کرداری لەباوەڕیقووڵ و پتەوییەوە سەرچاوەی گرتبوو و شوێنەواری زۆری لە سەر بزووتنەوەی کوردستان داناوە. کاک جەلیل لەو ڕێبەرانە بوو کە خوی بە کردەوە لە مەیداندا بوووهەر کات پێویست بوایە،بۆ جێبەجێکردنی کاروباری حیزب، لەشیمال تا جنوبی کوردستان و لە سەختترین هەل و مەرج دا، حازر بوو.

لە گەرمه‌ی شەڕی سێ‌مانگە دا و ئەو کاتەی لە ئاسمان وزەوییەوە ئاگرو ئاسن بە سەر کوردستاندا دەباری، کاک جەلیل لە مەهابادەوە خۆی گەیاندبووەهەورامان و سەرقاڵی کۆبوونەوە و ڕێکخستنی کادرو کۆمیتەکان و هێزی شاهۆ بوو. ئەوکات ئێمە لە دوو شوێن، لە سەر سنووری” سازان” و لە نزیک سنووری شاری “نەوسوود”،خەریکی بەڕێوەبردنی کاری سیاسی و نیزامی لە ناوچە دابووین.  شەهید عەبدوڵڵا بارامی و نەمر سەیدڕەزا دروودگەر و من لە سازانەوە خۆمان گەیاندە گوندی “دزاوەر”. کاک جەلیل لە گەل سەرهەنگ چیا و کاک کەریمی پوورقوبادوچەند ئەفسەری جەوان لەوێبوون. کاک جەلیل هەر ئەو شەوە لە مزگەوتی گوند کۆبوونەوەی لەگەل کردین. نزیک دوازدە تاسیزدە کادر بووین.کاک جەلیل کۆمیتەی شارستانی هه‌ورامانی دووبارە ڕێک‌خستەوە و کۆمیتە ناوچە کانی دەستنیشان کرد.کۆبونەوەکە درێژ بوو و لە ئێوارەوە تا بەرەبەری بەیانیی گرت، بەوحاڵەش کاک جەلیل پاش ئەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەشی پێشمەرگەشکۆبوونەوەی هەبوو.

چەند ڕۆژ لە دزاوەر ماینەوە و پاشان چووینە شاری نەوسوودو کاک جەلیل لە مزگەوتی شار بۆ خەلک قسەی کرد. دوای ئەوە گوتی دەبێ سەری ناوچەی باینگانیش بدەین. ڕێگاکە دور و پر خەتەر بوو، بەڵام کاک جەلیل پێداگریی دەکرد کە بچین.سەرەنجام رۆژی دواتر وەڕێ کەوتین. هەر ئەو ڕوژە پێشمەرگەکان پێگەی ئەرتەش و پاسگای “دووئاو”یان گرت و ڕێگای ئیمەیان بەرەو باینگان نزیکتر کردەوە.

پاش سەردانی پێگەی ڕێژیم لە دوئاو، بەرەو نزیکی شاری پاوە ڕۆیشتین. نەمان‌دەتوانی بچینە نێو شار، بە ناچاری بە تەنیشت گوندی “نۆریاو” دا کە پڕ بوولە جاش و پاسدار، بەرەو چۆمی “پاوەرۆ” چووین، خۆمان گەیاندە گوندی” دشە” و بۆ نەهار لەوێ ماینەوە. پاشان هەورازی شاخی “ئاتەشگا”مان گرتەبەر، بەو دیوی شاخدا ڕۆیشتینە خوار و دوای پێنج شەش کاتژمێر ڕێپێوان، گەیشتینە گوندی “ساتیاری” و لەوێ لە ماڵەکان دا بڵاو بووین. گوێمان لە هەواڵەکانی کاتژمێر هەشتی ئێوارە ڕاگرتبوو، کە ڕادیۆی تاران، پەیامی خۆمەینی سەبارەت بە بە قەولی خۆی، حەلی مەسەلەی برادەرانی کوردی، بڵاو کردەوە. لە سەرتاسەری ئاوایی ساتیاری بوو بە تەقەی خۆشی. شەری سێ مانگە بۆ ئێمە،ئەو شەوە ولەو گوندەدا کۆتایی پێ‌هات. ڕۆژی دواتر کاک جەلیل لە سەر گۆڕی شەهید مستەفا حوسێنی قسەی کرد و پاشان لە گەڵژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوایی ساتیاری بەرەو شارۆچکەی باینگان وەرێ کەوتین.

 جاشو پاسدارەکان کە یەکجار زۆریشبوون، باینگانیان بەجێ هێشتبوو. لە مزگەوت کاک جەلیل قسەی بۆ خەلک کرد و دواتر  لە گەل کۆمیتەی ناوچەی باینگان وفەرماندە و پێشمەرگەکان کۆبوونەوەی کرد،ڕێنوینیی پێویستی پێ دان و لە گەل ژمارەیەکی دیکە لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بەرەو گوندەکانی دەوروبەری شاری پاوە وەرێ کەوت و بەو شێوەیە هێز و وزەی بەخشییە کار و تێکۆشانی حیزب لە خوارووترین ناوچەی کوردستان، کە کادر و پێشمەرگەی ئێمەی تێدا بوو.

 دواتر کاتێک لە کلاسی کادر دا، لە خڕەجۆ، کە کاک جەلیل بەرێوەبەری بوو، بەشدار بووم،بە خزمەتی گەیشتم و پاش ڕووداوەکانی کۆنگرەی هەشت و هەڵویستی ڕێبەرایەتییشۆرشگێڕیش،زۆرتر لیێ‌ نزیک بوومەوە و شاهیدی هەڵوێستە شۆڕشگێڕانەکانی بووم وهێندێک لەو هەڵوێستانە باس دەکەم کە بە باوەڕی من شوێنەواری گرنگیان لە سەر بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت و کوردستانی گەورە بە گشتی هەبوە.

   بێ‌گومان خەڵکی کوردستان خۆشحاڵن کە دەبینن دوو بەشی حیزبی دێموکرات و سێبەشی کۆمەڵە، بە شێوەی فەرمی، لە جۆرێک بەرە دا کۆبوونەتەوە. شەڕ لەنێوان حیزب و کۆمەڵە دا، زەمانێک ئەم دەرفەتەی لە بەین بردبوو. هەوەڵین هەڵوێستی بە جێی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێڕ، بە ڕێبەریی کاک جەلیل و هاوڕێیانی،کۆتاییهێنان بەم شەڕە بوو. لایەنی دیکەی حیزب پاش تێپەڕینی نزیک بە یەک ساڵ،ڕێککەوتنی خۆی لە گەڵ ئاگربەس ڕاگەیاند و سێبەری ئەم شەڕە ناخۆشە لە سەر خەباتی خەڵکی کۆردستان وەلاچوو.

بۆ مێژوو باسی دەکەم: مەسەلەکە ئاوا بوو کە بەڕێز کاک حەسەنیڕەستگارم ئاگادارکردبووکە بەتەمام چاوم بە براکەم، کە کادری کۆمەڵە بوو، بکەوێ. گوتی بزانە بۆچوونی کۆمەڵە لە سەر ڕاگەیاندنێکی هاوبەش لە سەر ئاگربەس چۆنە؟ سەلاحی برام لە دەبیرخانەی کۆمەڵە کاری دەکرد و ئاگاداری بۆچوونی ڕێبەرایەتیی کۆمەڵە بوو. لە گەڵ کاک حەمەخانی مروەتی ڕۆیشتین و لە یەکێک لە مەقەرەکانی کۆمەڵە لەگەل براەکەم و چەند کادری دیکە دانیشتین ولە سەر مەسەلەکانی ڕۆژ و لەوانە پێوەندییەکانی نێوان حیزب وکۆمەڵە قسەمان کرد و تاڕادەیەک لە بۆچونی ڕێبەریی دۆستانی کۆمەڵە تێ‌گەیشتین. لە گەڕانەوەدا لە گەڵ کاک حەسەن و کاک حوسێنی مەدەنی دانیشتین. گوتمان کۆمەڵە خۆپارێزی دەکا و هێشتا نازانێ ئێمە بەرەو کۆێ دەچین و داهاتوی ئێمە چۆن دەبێ. هەربۆیە لەم بارەوە نایەوێ ئیمتیاز بە ئێمە بدا و جارێ پەلە ناکا. هەم کاک حسن و هەم کاک حسین لە گەل قسەکانی کاک حەمەخان و من بوون وگوتیان لە گەڵ کاک جەلیل و باقیی هاوڕێیان قسە دەکەین و هەر ئەمشەو ئاگر بەستی یەکلایەنە لە گەل کۆمەڵە ڕادەگەیەنین. بەیانیی ڕۆژی دواتر حیزبی دێموکرات،ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێڕئەو کارەی کرد. دۆستانی کۆمەڵە غافڵگیر بوون و بۆ کەمئەسەر کردنی ڕاگەیەندراوی حیزب، لە گەل هەردوو لایەنی حیزبی دێموکڕات ئاگربەستیان ڕاگەیاند. لایەنی دیکەی حیزبیش، پاش نزیک بە یەک ساڵ ئاگربەسیان لەگەل کۆمەڵە قبووڵ کرد و ئەو شەڕە ناخۆشە بە دەستپێشخەریی حیزبی دێمۆکرات، بە ڕێبەریی کاک جەلیل و هاوڕێیانی،بۆ هەمیشە کۆتایی هات و پێوەندییەکانی حیزب و کۆمەڵە پێی نایە قۆناغێکی تازەوە. بۆ ماوەیەکی زۆر هاتوچۆ و سەردانەکانیهەر دوولا، لە ئاستێکی بەرز دابوو،کۆمەڵە و دیموکرات لە خۆشی ناخۆشیی یەکتردا پێکەوە بوون و بە شێوەی جۆراوجۆر هاوکاریی یەکتریان دەکرد.بە خۆشیەوە ئەمرۆ لە نزیکەوە، شاهیدی شوێنەوارە باشەکانی ئەو بڕیارەین.

لە دەورانی رێبەریی کاک جەلیل دا تەنیا پێوەندیی نیوانکۆمەڵەو ئێمە نەبوو کە سەرڕاست کرایەوە و هاتەوە قۆناغی ئاسایی خۆی،بەڵکوو ئەم پرۆسەیە زۆربەی هێز و لایەنەکانی گرتەوە. پاش دەرکردنی حیزب لە شۆڕای میللیی بەرگری، پێوەندیی حیزب و ڕێکخراوی موجاهیدین زۆر خراب بوو و ڕۆژانە لە ڕاگەیەنە گشتییەکانی خۆیان دا هێرشیان دەکردە سەر یەکتر . کاک جەلیل بە پێی ڕابردوو و ئاشنایەتیی خۆی لە گەڵڕێبەرانی موجاهیدین، لە سەر ئاساییکردنەوە و دۆستایەتی لە گەل موجاهیدین دەوری یەکەمی هەبوو. پێوەندییەکانی ئەم بەشە لە حیزب و موجاهیدین وەک ڕابردووئاسایی بوونەوە و هاتوچۆ لە نیوان ڕێبەرایەتیی هەردوولا دەستی پێ‌کردەوە. لە درێژەی پێوندییە کانی حیزب وموجاهیدین دا، دواتر هێندێک ڕووداو هاتنە ئاراوە، کە کاک جەلیل و هاوڕێیانی توانیان بە قازانجی بزووتنەوەی کوردستان و تەنانەت ڕێکخراوی موجاهیدین کەلکی لێ‌وەرگرن. پێداچوونەوە بە پێوەندیی حیزب ولایەنە ئێرانی و کوردستانییەکانیش بەشیک بوون لە هەوڵی کاک جەلیل و هاوڕێیانی، کە سەرئەنجامێکی باشیان هەبوو. ئاڵۆزییەکانی نێوان حیزب و پارتی دێموکڕات، کۆتایییان پێ‌هات و لاپەڕەیەکی نوێ لە نێوانیان کرایەوە.لە گەڵ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانیش، پێوەندییەکانئاسایی و تەنانەت لە جارانیش گەرمتر بوون.  لە گەڵ هێزە ئێرانییەکان هاوکاری دەستی پێ‌کردەوە و بۆ نموونە، لە هەوەڵین گەشتی سیاسی ـنیزامیی ئەم بەشە لە حیزب دا، دوو تیم لە پێشمەرگەکانی چریکە فیدایییەکانی گەل و ڕێکخراوی ڕاهی کارگەر، بەشدار بوون. هەر لەو سەردەمەدا زۆر لە کادر و پێشمەگە تۆراوەکان گەڕانەوە لای حیزب و زۆر ئەندام، دووبارە پێوەندییان گرتەوە.

لە کاتی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارەکانی کوردستان، لەلایەن پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانییەوە،موجاهیدین بنکەیان لە سلێمانی هەبوو وکۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای دەرفەت دا دەگەڕا کە ئەوانە بگرێ وبەرەو ئێرانیان بباتەوە. ئەو کارە لە باری پڕێنسیپەوە زۆر بە زەرەری بزووتنەوەی کوردستان وبەرەی کوردستانی بوو و دیارەزەبری لە وەجهەی یەکیەتی وپارتییش دەدا. لە ناوچەی کەلار، ئەو کارە لە لایەن لایەنگرانی ئێرانەوە کرابوو و دەنگدانەوەی خراپی بە دوای خۆیدا هێنا. بە دەستپێشخەریی کاک جەلیل، ئەندامانی موجاهیدین لە سلێمانی گواسترانەوە بۆ کەمپی حیزب لە دۆڵێ و سەرەڕای هەڕەشە وگوڕەشەی هێندیک خەڵک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هان‌درابون،پارێزران و دوای چەندین ڕۆژ بە یارمەتیی پێشمەرگەکانی پارتی دێموکرات، تا کەرکوک بەڕێ کران و تەحویلی ڕێکخراوی موجاهیدین درانەوە.

کەرکوک بۆ بزووتنەوەی کوردستان،شارێکی گرینگە. لەکاتی ڕاپەڕینی خەڵک و شەڕی پێشمەرگە دا، ئازاد کردنی ئەو شارە بۆ ئەو بەرەیە ئامانجێکی گەورە و ئیستیراتێژیک بوو. چەند ڕۆژ بوو کە کەرکووک دەوری گیرابوو و پێشمەرگە بەو پەڕی ئازایەتی و فیداکارییەوە، شەڕی دژی داگیرکەراندەکرد.ئەڕتەشی عیراق بێ‌ورە بوو، بەڵام بوونی پێگەیەکی گەورەی موجاهیدین لە نێو شار، گرفتاریی بۆ هێزی پێشمەگە دروست کردبوو. کاتێک بەرەی کوردستانی لەگەڵڕێبەریی حیزب بۆ لە نێو بردنی ئەو کێشەیە پێوەندییان گرت، کاک جەلیل پەیامی بۆ بەرێز مەسعوودیڕەجەوی،ڕێبەری موجاهیدیننارد وداوای لێ کرد ئەو پێگەیە، کە زۆریش گەورە بوو، چۆل بکەن. موجاهیدین، لە لایەکەوە زەختی دەوڵەتی عێراقیان لەسەر بوو و لە لایەکی ترەوەدەیان‌گوت ئەوێ گەورەترین پێگەی ئێمەیە و زۆربەی چەکوچۆڵ و ئازووقەیان لەوێیە و ناتوانن چۆلی بکەن. چەندین پەیام لە ڕێگای کاک سەرهەنگ قادرییەوە، کە بەرپرسی دەفتەری حیزب لە بەغدا بوو، لە نیوان سکرتێری گشتیی حیزب و رێبەریی موجاهیدین ئاڵوگۆڕ کرا و لە ئاکامدا وبە پێداگریی زۆری کاک جەلیل، موجاهیدین بە پەلە و بە بە جێهێشتنی زۆر شتومەک و پێداویستیی خۆیان، ئەو پێگەیەیان لە کەرکوکچۆل کرد و پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی ئاسانتر کەرکوکی تەعریبکراویان ئازاد کرد .

هەرچەند بیرورای زلهێزەکانی بەرەی دژی سەدام حسین، ئێستاشی لە گەل بێ، لە گەڵ کۆنتڕۆلی کەرکووک لە لایەن کوردەوە نیە، بەڵام گرتنی کەرکووک بۆ چەند ڕۆژێکیش بووبێ،مانای مێژوویی خۆی هەبوو و پێشانی دا کە کورد دەست لە کەرکوک هەڵ‌ناگرێ.

هەر لە کاتی سەرکەوتنەکانی بەرەی کوردستانی دا، لە ناوچەی کەلار و کفری، شەر و تێکهەڵچون لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی موجاهیدین دا روی دا. لە هەردوولا خەسارەت هەبوو. هەر ئەو کاتیش رێبەریی حیزب، بە تایبەت کاک جەلیلی گادانی، لە سەر داوای بەرەی کوردستانی، هەوڵی زۆری بۆ هێور کردنەوەی وەزعەکە دا. دیسان کاک جەلیل لە پێوەندییە شەخسییەکانی خۆی کەلکی وەرگرت و موجاهیدین ڕازی بوونسەبارەت بەو گرفتانە، دانیشتن بکەن.سەرەتا هەیئەتێک بە سەرپەرستیی نەمر کاک شاپوری فیروزی، بە ئیسکورتی پێشمەرگەی یەکیەتیی نیشتمانی، لە سەنگەری هێزە کوردییەکان تێپەڕین، گەیشتنە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان و لە گەڵ بەرپرسانی سەرەوەی موجاهدین وتووێژیان کرد.پێشتر بەرپرسی یەکێکلە هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات، کە لە گەڵ موجاهیدین هاوپەیمان بوون،بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە، چووبووە لای موجاهیدین، بەڵام گوێیان لێ‌نەگرتبوو و ڕەوانەیان کردبۆوە. موجاهیدین پێشوازییان لە کاک شاپور و هاوڕێیانی کردبوو و پاش وتووێژێکی سەرکەوتوو، ئاڵۆزی و شەڕ لەو ناوچەیە کۆتایی پێ‌هاتو بۆ هاواهەنگی لەو دەڤەرە و بۆ پاراستنی ئارامی، بەرەی کوردستانی، ئەنوەری حاجی مەحموود، لە ڕێبەرانی یەکیەتیی نیشتمانی و موجاهدین یەکێک لە فرماندەرە باڵاکانی خۆی، بە ناوی فتحوڵڵا، بۆ پێوەندیی نێوانیان دیاری کرد و کاک شاپوور و هاوڕێیانی گەڕانەوە. بێ‌گۆمان نەمر کاک جەلیل دەوری زۆر باشی بۆ لە بەینبردنی ئەو ئاڵۆزییە هەبوو.

کاک جەلیلی گادانی، نەک هەر بەرامبەر بە خەباتی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات، بەڵکوو بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان بە پەرۆش بوو و لەپێناوی بە هێزکردنی بزووتنەوە و خەبات لەو بەشانەدا، چیی لە دەست هاتبا دەی‌کرد.

هەربۆیەش لە کاتی کێشە و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی باشووری کوردستان،  ئەم بەشە لە حیزبی دێموکڕات وەک هەموو دڵسۆزانی گەل، بۆ کۆتاییهێنان بەم وەزعە هەوڵی دا،هەموو تواناکانی خۆی خستە کار، دەیان جار لە گەل ڕێبەریی هەردولا دادەنیشت، ئاڵوگۆڕی بیروباوەڕی دەکرد وپێشنیاری گونجاوی دەخستە بەردەمیان. زۆر جاریش دەبووە هۆی پێوەندیگرتنیان لەگەڵ یەکتر و پەیامەکانیانی دەگەیاندن. کاک جەلیل و هاوڕێیانی تێ‌دەکۆشان کە تا ئەو جێگایەی دەرفەت هەبی، ئاڵۆزییەکانکەم کەنەوە و دۆخ بۆ وتووێژ لە نێوان ئەو دو هێزە سیاسییە بڕەخسێنن. بە خۆشییەوە، دواتر بە هەوڵی ئەمریکا ئەو مەبەستە گەیشتە ئاکام.بێگومان زۆر هێزی سیاسی و کەسایەتیی نیشتمانی،هەر کەسەو بە قەدەر توانایی و قورسایی خۆی، لەو کارە خێرەدا بەشیان هەبووە، کە کاک جەلیل و هاوڕێیانی لە نێو ئەوانەدا جێ دەگرن.

   کاک جەلیل وەک زۆرجار پێشانی دابوو، کەسێکی بەباوەڕ و لە هەمان کات‌دا نەترس بوو. ئەو ڕۆژەی کە زیاتر لە چل فرۆکەی شەرکەری تورکەکان لە چەند جاردا، مەقەر و بارەگای پەکەکەیان لە دۆڵی، بومباران دەکرد، کاک جەلیل، هێشتا دەنگی فرۆکەکان دەهات کە سەردانی کردن. کاک خالید حسن پوور و منیش لە گەل کاک جەلیل ڕۆیشتین و لەحاڵێکدا هێشتاتەپوتۆزی بۆمباران لە سەر بنکەکانیان نەڕەویبۆوە، گەیشتینە لای ئەوان و لە لایەن کاک جەمیل بایک و بەشێک لە ڕێبەرانی پەکەکەوە، پێشوازی لە کاک جەلیل و ئێمە کرا. ئەوانزۆر لەو سەردانە لە نەکاوە خۆشحاڵ بوون و بە گەرمی سوپاسیان کرد.مەبەستی کاک جەلیللەو سەردانە، پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی ئەو هاوڕێیانە و بەجێگەیاندنی ئەرک و وەزیفەی هاوخەباتی بوو.

ئەو ڕۆژەی کە کاک جەلیلی گادانی لە کۆبوونەوەیسەرکردەیەک دەگەڕایەوە، یان دیدارێکی گرینگی بەڕێوە دەبرد، ڕۆژی دواتر دەکرا لە بنکەیەکی سادەی حیزب بی‌بینی کە لە گەڵ کادر وپێشمەرگەکان قسە دەکات و گوێیان لێ‌دەگرێ، یان لە ماڵیکی فەقیر و زەحمەتکیش دانیشتوە و دەردی دڵی خاوەنماڵەکە دەبیسێ. ئەوانەی لە کەمپی دۆڵێ ژیاون، ئێستەش یەکسانی، ڕێز وخۆشەویستیی ئەو دەورانە هەست پێ دەکەن ولەبیریانە.

لە ڕاستی دا کاک جەلیل لە نێو خەباتی گەلی کورددا، کەسایەتییەکی کەم وێنە و کەسی هەموو وەرزەکان بوو.

            یادی بەرزو بەڕێز و ڕێگای درێژەی هەبێ!

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*