بەڕێوەچوونی وێبینارێکی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ لە لایان کومیتەکانی ئوسترالیا، کانادا و ئەمریکا بۆ بەڕێز دوکتور ئاسو حەسەنزادە

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی١٦ی مانگی ٨ی ٢٠٢٠ی زایینی وێبینارێکی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ لە لایان کومیتەکانی ئوسترالیا، کانادا و ئەمریکا بۆ بەڕێز دوکتور ئاسوی حەسەنزادە پێک ھات. لەو کۆبوونەوەیە دا ژومارەیەکی بەر چاو لە ئەندامانی حیزب و بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات ھاوڕێ حەمەڕەسول کەریمی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزب تێدا بەشدار بوون. سەرەتا هاوڕێ سەلاح پورئەسەد بەرپرسی کومیتەی ئوسترالیا وێڕای بە خێرهێانی بەشدارانی کۆبوونەوە و دوکتور ئاسۆ و پێرۆزبایی ئەو ڕۆژە میژوویەی لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە ، خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان ڕاگرت. پاشان هاوڕێ ئەنوەر کەریمی بەرپرسی کومیتەی ڕۆژئاوای کانادا بە نوێنەرایەتی کومیتەکانی کانادا، ئەمریکا و ئوستراڵیا وێڕای بە خێر هێنان و پێروۆز بایی یادی ۷٥مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە سەرجەم کۆمەڵانی دڵسۆزی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی دێموکڕات، کورتەیەک لە بیوگرافی دوکتور ئاسۆ حەسەنزاد و سەردێری باسەکانی بۆ بەشداران خۆێندەوە.
پاشان دوکتور ئاسۆ حەسەنزادە باسێکی بە ناوەڕۆک و گرینگی لە ژێر سەردێڕی “مێژووی پەیوەندییە نێو نەتەوەیەکانی حیزبی دێمۆکرات” پێشکەش کرد.
لە باسەکەی دا د. ئاسۆ، لە پێشدا باسی لە دەستچوونی کەسایەتی و یەکێک لە ڕێبەرە ھەڵکەوتوەکانی گەلی کورد واتە کاک جەلیکی گادانی کرد و بە داخ بوونی خۆی ڕاگەیاند کە کاک جەلیلی ماندوویی نەناس بە داخەوە یادی ٧٥ ساڵەی حیزبی نەدیت پاشان بە وردی باسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی لە سەرەتای دامەزرانیەوە کرد ، کە چلۆن حیزب ھەوڵی داوە لە ناوەندە جیھانیەکاند پشتیوان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد ببینێتەوە. لە دەورانی شەری سارد و دونیای دوو جەمسەریدا حیزب خۆی بە دۆستی وڵاتانی سوسیالیست دەزانی و لە ڕۆژنامەکانی دا تا کۆتاییەکانی دەیەی ٨٠ی ھەتاوی دروشمی دژی ئیمپریالیستی بەرز کردبۆوە. بە داخەوە دۆستایەتیە یەک لایانەکە ھیچی لێ شین نەبۆوە . لە پاش ھاتنە سەرکاری حکومەتی ئیسلامی کە ئەو کات خەباتەکەمان لە وڵاتی خۆمان و لە سەر عەرزی واقع بوو ھێندێک دەوڵەتی ڕۆژئاوایی ھاوسۆزیان دەربڕی بەڵام کە زانیان ڕێژیم بەرەو سەقامگیری دەڕوا ئەوانیش پاشەکشەیان کرد. ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملوو ھەوڵی زۆری دا کە حیزبی دێموکڕات لە گەڵ بەرەی ئەحزابی چەپی وڵاتانی ڕۆژئاوا نزیک بکاتەوە و سەرکەوتنیشی وەدەست ھێنا و بناغەی دۆستایەتی لە گەڵ ئینترناسیونال سوسیالیست دامەزراند. بەڵام بە ھۆی قازانج پەرەستی وڵاتان ھیچ کات بە جیدی پشتیوانیان لە خەباتی گەلی کورد نەکرد. ھەر چەند پەیوەندی لە گەڵ ھێندێک ڕێکخراوی نا دەوڵەتی (ناحکومی)قازانجی بەرچاوی بۆ حیزب و خەباتەکەی بە دواوە بوو. ھاودەردی وڵاتان زۆرتر باری ئینسانی ھەبوە و بە کردەوە ھەڵوێستێکی ئەوتۆیان بۆ پشتیوانی خەبات و دۆزی ڕەوای کورد نەنواندوە. نامەکانی سکرتیرەکانی حیزب ھیچ کات بە ڕەسمی لە لایان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵام نەدرانەوە. لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دەور و بەریش دا ھەمیشە سەر بە خۆ بریار دراوە و بە شانازیەوە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نەچوێتە ژیر باری ھیچ فشارێک. بەڕێز دکتور ئاسۆ لە کۆتایی باسەکەی دا گوتی پێویستە پێوەندیەکانمان زیاتر پەرە پێ بدەین و لە ئاستی چاوەڕونیەکانی خەلکی کوردستان دا بێ.
پاشان د. ئاسۆ بە وردی جۆابی پرسیارەکانی دایەوە و دوای زیاتر لە ٣ ساعەت کۆبوونەوەکە کۆتایی ھات.
پێویستە بگوترێ کە بەڕێز ئازاد بانەیی کادری بەشی ڕاگەیاندنی حیزب ئەرکی ڕێکۆرد و بە دەکۆمێنت کردنی ئەو ویبینارەی لە ئەستۆ گرتبوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*