هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، سەردانی بنەماڵەی بەڕێزی “گادانی”یان کرد

بە مەبەستی هاودەردی و هاوخەمی دەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی گادانی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، هەیئەتێکی هاوبەشی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد کە پێک ھاتبوون لە بەڕێزان: خاتوو کوێستان بابایی بەرپرسی کومیتەی سوئێد و کاک سولێمان سەعیدی بەرپرسی کومیتە ناوچەی ئۆرێبرۆ و خاتوو شوعلە قادری نوینەری یەکێتی ژنانی دێموکرات و مامۆستا سیروان حەفیدی کادری تێکۆشەر و دێرینی حیزب، سەردانی بنەماڵەی بەڕێزی کاک “سەلاح گادانی” و کاک “سۆران گادانی”‌یان کرد و لەلایەن بنەماڵەی بەڕێزی “گادانی”‌یەوە بەگەرمی پێشوازیییان لێ کرا. لەو دیدارەدا، هەیئەتی هاوبەش هاوخەمی کومیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکێتی ژنانی دێموکراتیان بە بنەماڵەی بەڕێزی “گادانی” راگەیەند و باسیان لە خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی کارای کاک جەلیل گادانی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات کرد و خەبات و تێکۆشانی زیاتر٧٠ ساڵی ئەو خەباتگێڕە ناسراوەیان بەرز نرخاند. لە لایەکی دیکەوە بەڕێزانی بنەماڵەی “گادانی” وێڕای سوپاس لە سەردان و بەسەرکردنەوە و هاوخەمیی هەیئەتی هاوبەش، ئەوانیش سەرەخۆشی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان کرد و ئاوڕێکی کورتیان لە تێکۆشان و ڕۆڵ و کاریگەریی کاک “جەلیل” لە خەباتی ڕزگاریخوازیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایەوە و کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە گەورەیان بە خەسارێکی گەورە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی زانی.
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیتەی سوئێد

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*