درێژەی پەیامی حیزب و کەسایەتییە سیاسی و ڕووناکبیرییەکانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی (نوێ دەکرێتەوە)

درێژەی پەیامی حیزب و کەسایەتییە سیاسی و ڕووناکبیرییەکانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی (نوێ دەکرێتەوە)

پەیامی هاوخەمیی د. خورشید شەوکەت ڕەواندزی

کۆچی دوایی هاوخەبات و هاوبیرم هەڤاڵ جەلیل گادانی بۆ هەموو کوردپەروەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە پێشاندا ئەندام و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆستێکی گەورەیە.
من د. خورشید ڕەواندزی یەکێکم لەوانەی دەوری 30 ساڵە ئەم کەڵەپیاوە کەم نموونەییەم ناسیوە. بەر لەویش سەرکردە بەناوبانگەکانی ترم لە پراگ – چیکوسلوفاکیا د. عەبدولڕەحمان قاسملوو هەروەها د. شەرەفکەندی لە پاریس ناسیبوو. بێ پەردە ئەتوانم هەر سێکیان وەکوو یەکدا شانازی بە ناسینیان بکەم و حەزمە وەک یەکتریش ڕێزیان لێ بگیرێ. بەڵام برا و مامۆستای زێدە ڕێزدارم نەئەبوا لە پێش مندا و دوور لە من ماڵئاوایی بکردایە.
بەڵام وادیارە تەمەندرێژی من بۆ خۆشی و لەزەت لە ژیاندا نییە و لاشم گران نییە و ئەرکی سەرەکیشمە بۆ کۆچکردو و قارەمانانی کوردستان خەمبار بم و لە هاوبەشی بنەماڵە و حیزبەکەیان لەم ساتە ناڕەحەتانەدا بکەم. چەندین جار داوام لە کاک جەلیل کردوە لە خانووەکەی من لە هەولێر ژیان بەسەر بەرێ، هەردەم جگە لە سوپاس کردنم ڕەتی ئەکردەوە و ئەیوت دەبێ لەگەڵ هاوڕێیانی خۆماندا بە یەکەوە بژین و بمرین.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی بە ناوی خۆم و زیاتر لە (300) ئەندامانی بنەماڵەمان ئاراستەی بنەماڵەی جەلیل ڕەحمەتیی خۆشەویستم و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هاوبیر و خەباتکارانی لە ئەودیو وتایبەت لە شاری مهاباد دەکەم و ئاواتمە لاو و گەنجان چاو لەو بکەن لە ڕەفتار کردنا و ببێتە نموونە بۆیان هەروەکوو بۆ منیش ئەرک دەبێت.

دڵسۆزتان

د.خورشید شەوکەت ڕەواندزی

باڵوێزی خۆبەخشی کوردستان لە ئوروپا

***

پەیامی هاوخەمیی پارتی شەپیلا پاشەڕۆژێ سووریە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد کاک جەلیل گادانی

بەڕێزەوە بۆ برای ئازیز کاک خالید، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بۆ برایانی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
وە لە کۆتاییدا بۆ کاک جەلیل گادانی
گەلی کورد لە هەموو کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتڤانی دێرینی کوردستان، کاک جەلیل گادانی‌ـیان لە دوای تەمەنێک ئازار و چەرمەسەریی لە پێناو نەتەوەکەیدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٦ی گەلاوێژی ٩٩ـدا، بیست.
گەلی کورد کاک جەلیل گادانی، پێشمەرگەیەکی گەورە و یەکێک لە دیارترین ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە دەست دا کە شایەدی دامەزرانی کۆماری کوردستان بوو. کاک جەلیل لەو کاتەوە لە داکۆکی لە پرسی کورد بەشدار بوو و، بۆ ماوەی نیزیک بە پازدە ساڵ لە زیندانەکانی ڕێژیمی (پاشایەتی) و ئێراندا بوو، ڕێبەرێک کە ماندوویی‌نەناس بوو، ئەو بەڵێنی بە خۆی دابوو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بێ بە مانەوەی لە جەرگەی خەبات لە پێناوی گەلەکەیدا.
ئێمە لە لقی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی شەپیلا پاشەڕۆژێ سووریە بەشداری ئازار و خەمی ئەم خەسارە گەورەین و، هەستی هاودەردی و هاوخەمیی خۆمان بۆ هەموو ئەندامان و کادرەکانی حیزبی دێموکرات دەر دەبڕین. خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی بێ‌پایانی خۆی و جێگەی بەهەشت بێ.

قامیشلوو

باڵی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی شەپیلا پاشەڕۆژێ سووریە

٧/٨/٢٠٢٠

***

 

پەیامی سەرەخۆشیی کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

بەرێز: دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاوێکی گەرم،
زۆر بە داخەوەین بۆ کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی، کەسایەتیی ناسراوی کۆمەڵگای کوردستان، زیندانی سیاسی بە ناوبانگی دەستی رژیمی پاشایەتی و ئەندامی دێرینی سەرکردایەتی حیزبی دێموکرات. بەم بۆنەوە پڕ بە دڵ سەرەخۆشی دەکەین لە ئێوە، لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی ئەو ئازیزە و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

 

کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران

١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩هەتاوی

 

***

 

پەیامی سەرەخۆشیی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

 

بەڕێز، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان تێکۆشەر
بەڕێزان، خانەوادەی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری گەلەمان مامۆستا جەلیل گادانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری گەلەکەمان کاک جەلیل گادانی.
کاک جەلیل گادانی سیاسەتمەدار و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری دیاری کوردستان هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە ژیانی تەرخان کرد بۆ ڕێگای ڕزگاری و ئازادی و لەم پێناوەدا قوربانیی زۆری بەخشی و هەرگیز سڵی نەکردەوە. هەربۆیە دیرۆکی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان گەواهیدەری خۆڕاگری ئەم کەڵە پیاوەن.
لە دەستدانی ئەم تێکۆشەر و سیاسەتمەدارە لەم هەلومەرجەدا کە ناوچەکە و کوردستان چاوەڕوانی گۆڕانکارییە زیانێکی گەورە بوو بۆ سەرجەم بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد و حیزبی دێموکرات.
ئێمە وەک بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و کەس و کارو هاوسەنگەرانی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و شیوەنتان دەزانین.
یادی هەردەم لە یادمانە و گیانی بەرزەفڕی لە ئاسمانی کوردایەتیدا بە نەمری دەمێنێتەوە.

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان

***

 

پەیامی کوڕانی ئەنوەربەگی بێتواتە بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

بۆ، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

سڵاو و ڕێز

بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرکردە و تێکۆشەری گەلەکەمان بەڕێز جەنابی مامۆستا جەلیل گادانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە بەڕێزتان و خانەوادەی کۆچکردوو ڕادەگەیەنین.

لە دەستانی شۆڕشگێڕ و سەرکردەکان خەسارەتێک و بۆشایەکی گەورە لە مەیدانی خەباتدا درووست دەکەن. لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی پان و بەرینی خۆی شاد بکا و سێبووری هەموو لایەک بدات.

اناللە و اناالیە راجعون

 

کوڕانی

ئەنوەربەگ بێتواتە

٧/٨/٢٠٢٠

***

 

پەیامی سەرەخۆشیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

بەناوی کوردستانی گەورە

بەڕێز دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان!

سڵاو و ڕێزی تایبەت!

خوشک و برایانی خۆشەویست زۆر بە داخەوە ئاگادار کراینەوە کە تێکۆشەری دیرین و شۆڕشگێڕی بە ئەزموونی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک جەلیل گادانی کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵانی دەفتەری سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بە گشتی و بنەماڵەی کۆچکردوو کاک جەلیل گادانی دەکەین و هیوای سەبووری بۆ گشت لایەک دەخوازین.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان خۆی بە شەریکی خەمتان دەزانێ و ئازاری کۆچی کەسایەتیی دیار و شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەنیا بە سەرکەوتن و دەستەبەرکردنی ویست و خواستی ڕەوای گەلەکەمان ساڕێژ دەبێت، بۆیە ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان دەستی برایەتی و هاوکاریتان بۆ درێژ دەکەین و بە ڕۆحێکی نەتەوەیی دەڕوانینە ئەم کۆچە ناوەختە و دڵ بەخەمین بە کۆچی ناوەختەی کاک جەلیل گادانی، لە کۆتایی دا هاوخەمی و پەژارەی خۆمان ئاراستەی هەموو هاوخوێنانمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.

 

دەفتەری سیاسی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان ٦/٨/٢٠٢٠/

***

پەیامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی یەکگرتوی خەڵکی ئێران

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی دێرینم کاک جەلیل گادانیمان پێگەیشت.

برا جەلیل یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی نەوەیەک کە لە تەمەنی گەنجیدا کۆماری کوردستانی ئەزموون کردووە، هەرچەندە کورت و پوخت بێت. ئەو بە قووڵی باوەڕی بە مافی مرۆڤ و ڕەوای گەل هەیە، لە هەمان ساڵانی نوێی گەنجێتی هەوڵی داوە و شەڕی کردوە بۆ بەدیهێنانی ئەم داواکاریانە. زیندان و ئەشکەنجە، ڕاکردن و مەترسی تیرۆر لە لایەن بکوژ و جاشەکانی حکومەتی ئیسلامیەوە، نەک هەر کێشەیەکی نەخستە سەر بیروباوەڕی ئەم شەڕکەرەی لە ڕێگای ئازادی و مافی گەلەوە، بەهێزتر کرد لەم دژوارەدا ڕێچکە.

برا جەلیل باوەڕی بە عەدالەتی کۆمەڵایەتی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی بەستەڵەکێک لە نێوان خەباتی نەتەوایەتی لەگەڵ بزووتنەوەی جیهانی لە ئێران، لەنێو هاوڕێ نزیکەکانی تێکۆشەرانی ئازادی و دیموکراسیدا. ڕەفتاری بێفیزی ئەم شەڕکەرەی بێفیز وای لێکرد کە ڕوخسارێکی بەناوبانگ و خۆشەویست و بەڕێز بێت، نەک هەر لەناو حزب بەڵکو چالاکوانانی تری سیاسی پێشکەوتنخوازانە.

خەممان هەیە بۆ نەبوونی ئەم تێکۆشەرە بەنرخ و تێکۆشەرە بۆ هەموو تێکۆشەرانی حیزبی دیموکرات کە چەند ساڵە ڕابەریەتی، هاوڕێ، هاوڕێ، خێزان، هەموو هاوڕێ و دۆست و خزمان ، و بە قووڵایی باوەڕمان وایە کە مرۆڤ و ئامانج و ئاواتەکانی، لە ئێرانییە ئازاد و دیموکراتەکان ، عەلمانی و فیدڕاڵییەکان جێبەجێ دەکرێن.

 

کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی یەکگرتوی خەڵکی ئێران

هەینی 17 مۆرداد 1399 ی ئۆگۆستی 2020

***

پەیامی هاوخەمی کومیتەی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

هاونیشتیمانیانی بەڕێز!

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک جەلیل گادانی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراوی دێرینی دێموکرات بە هۆی نەخۆشیی کرۆنا گیانی لە دەست دا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی ڕێبازی ڕزگاریی نیشتمان بوو.

کاک جەلیل گادانی کەسایەتییەکی ناسراوی نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکرات بوو کە کاروانی خەباتی نەسرەوتوانەی خۆی لە هەڕەتی مێرمنداڵی و لە سپێدەی یەکەم هەڵهاتنی خۆری هیوای کوردان واتە کۆماری کوردستانەوە دەست پێکرد و سەرەرای هەموو هەوراز و نشێوەکان، تا دوایین ساتەکانی ژیانی سیاسیی خۆی ئۆگری ئەو ڕێبازە پیرۆزە مایەوە و لە هەوڵ و تێکۆشانی ماندوویی نەناسانە بۆ خزمەتکردن بە ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان نەوەستایەوە.

لە پاش جوانەمەرگ بوونی کۆمار، بە شێوەی نهێنی لە ڕێزەکانی حیزبدا درێژەی بە چالاکییە سیاسییەکانی دا و هەر بەم هۆیەشەوە چەندین ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی ڕێژیمی پەهلەویدا بە سەر برد، بەڵام لەو هەلومەرجەشدا وازی لە پێگەیاندنی خۆی نەهێنا و هەر لەوێشدا فێری زمانی فەرانسەوی بوو.

پاش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و قۆناغی نوێی خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کاک جەلیل بۆ چەند دەورە وەکوو ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لە ڕەوتی ئەو خەباتەدا چالاکانە بەشدار بوو.

ئۆگری بۆ نووسین و وەرگێران و بەشداریی بەردەوام لە کۆڕ و چالاکییە فەرهەنگییەکاندا لایەنێکی دیکەی کەسیاتیی کاک جەلیل بوو کە کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی بەنرخی لە دوای خۆی بۆ کتێبخانەی کوردی بە یادگار هێشتووە.

هەروەها کاک جەلیل وەکوو کەسایەتییەکی دیار و شوێندانەری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، یەکێک لەو کەسانە بوو کە بەردەوام پاڵپشت و هاندەری لاوان و تازەپێگەیشتوان بۆ فێربوون و داکۆکیکارێکی شێلگیری ڕێکخراوە دێموکراتیکەکان بوو و هەوڵ و خەباتی بێوچانی ئەو لەم پێناوەدا بۆ هەموو ئەو خەباتکارانەی کە لە ڕیزی ڕێکخراوەکانی نێو حیزبدا پێگەیشتوون، ئاشکرایە.

ئێمە ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوون لە کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە دڵسۆزەی نێو ڕیزەکانی خەباتی نەتەوایەتیی کورد و قوتابخانەی دێموکرات، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی داخداری کوچکردوو و هاوسەنگەرانی و هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین و خۆمان بە هەڵگری خەمی لەدەستدانی دەزانین و خۆمان بە ئەرکدار دەزانین بۆ وەدیهاتنی یەکیەتیی ڕیزەکانی دێموکرات و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەرزی ڕزگاریی نەتەوایەتی کە خەونی گەورەی کاک جەلیل لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا و ئاواتی هەموو دڵسۆزانی ئەو ڕێبازە پیرۆزەیە، تێبکۆشین.

 

کۆمیتەی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران

١٨/٥/١٣٩٩ی هەتاوی

***

دڵۆپێک لە دەریایەک پەژارە بۆ تیشکەیەک لە ڕزگاریخوازی: کاک جەلیلی گادانی

پیاوێک لە ڕۆژهەڵاتەوە

سەرەخۆشی دەکەم لە دار و بەردی نیشتمانیش، با مرۆڤی ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕ و ئازایخواز و دڵسۆزی کورد لەوێ ڕاوەستێ.

ئەو دەمەی گەنجێک بە شوێن دۆزینەوەی دەروازەی گەنج‌خانەی ئازادیدا دەگەڕێ، ژیان بەپێی هەلومەرجی زەمان هەودای بەرەوپێش‌چوونی لە دوو دەدا؛ یانی هەر چەندی ئەو سەری بێنێ‌وبەرێ، هەر دەتوانێ ئەوەندەی ڕێ لەبەر بڕوا کە شوێن و سەردەم دەرفەتی دەدا و نە چی دیکەی بۆ دەکرێ و نە بۆی دەلوێ.

شوێن و زەمان دەکرێ ڕەوگەی تێپەڕینەکە بگۆڕێ، بەڵام چی لەگەڵ ڕوانگە و ڕێبازەکە بۆ ناکرێ. ڕێبازی گەیشتن بە لوتکەی ئامانج بە دەروونی تەمەنی ئادەمیزادی خاوەن بڕیاردا دەڕوا. دوورودرێژه و پڕ له هەوراز و لێژ.

 

گەلۆ!

زەمان بەرەبەرە نەمامی شلک و شەنگی مناڵی و مێرمناڵی و لاوی پێدەگەیەنێ و پەلی پێ داوێ و دەیکاتە دار؛ داری پڕبەر و سێبەر یان بێ‌بەر و تەنکە‌نسێ. جاری وایە ئادەمیزاد ڕووتەدارێکە باریک، ئەستوور و کلۆر و بە کرمۆڵی دەژی. دارێکە سەرەنجام ڕەشەبای نەمان دەگاتە سەری و ڕیشەی دەردێنێ و دەیشکێنێ و بڕایەوە. هەی لەم لێڕەوارەی ئادەمیزادان! ئەمانە زۆربەن و چی وایان پێ نابێ بۆ پەرەی بیر و گەشەی ژیان و هەڵدانی نیشتمان.

عەزیزکەم! ئەی پیرەدارە شەنگ و بڕبەر و سێبەرەکەی نیشتمان. تۆ گەنجێک بووی لە نێو گەنج‌خانەی شۆڕشگێڕ‌یدا و گەوهەرێک بووی شەوچرا. تۆ سەرچەشنی نەناسینی شەکەتی و کۆڵنەدان بووی و مەرجی خۆت بردەسەر. ڕووت وەرنەگێڕا لەو ڕەوتەی کە بەگژ شەودا دەچێ و بە دوای پرشنگی خۆردا دەگەڕێ. تۆ وتت شەو چەندیشی بە بەرەوە مابێ، ڕووناکی باڵی هەر دەنگێوێ و بەڕاستی تۆ لەسەر حەق بووی! تۆ لەسەر حەقی، چونکە حەقیقەت هەر چەندی پێخوستیش بکرێ، هەر زیندووە و لە پشوو ناکەوێ.

تۆ ڕێبوارێکی لێبڕاو بووی؛ هەتا ئێرە خەمم نەبووی! بەڵام مەرگی “غەریبانە”ت تەزاندمی. تۆ غەریب نەبووی، بە مەرگی تۆ تەنیا مەرگت “غەریبانە” بوو… ئەو کوڕەکوڕانەی دەبوو هەڵتبگرن بە شانان، دڵیان بەم کاتە تاڵ و دژوارە زامارە. شینت بۆ دەگێڕم ئەوەندەی بێ‌پەساران دڵیان حەز دەکا… دڵخۆشیی خۆم دەدەمەوە و دەڵێم دارەتەرمەکەی تۆ کە دەبوو بەسەر شانانەوە بێ، دایکی نیشتمان خۆی بەتەنیا لە کۆڵی داوە و گوڵبارانی کردووە و بە خاکی ئەسپاردووە.

تۆ لە گیان‌ئەسپایەکی ناوادەدا سەفەری بووی، ئەی ڕێبوارە سەربەرزەکەی کوردایەتی. با فرمێسکی ئێمەمانانت لەگەڵ بێ کە خۆیان گەوهەری ئەندیشەن، نەک تەنیا هەستی خۆشەویستی.

***

پرسەنامەی مەڵبەندی کەرکووک

بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری کوردستانی (مامۆستا جەلیل گادانی) پرسە و سەرەخۆشی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و  بنەماڵە و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین.

مامۆستا جەلیل گادانی هەڵگری پەیامی سەرکردەکانی (قازی، قاسملوو،  بارزانی و هەڤاڵ مام جەلال) بوو، وە بەشی زۆری تەمەنی لەو پێناوەدا پێشکەش بە خاکی کوردستان کرد کە زیاتر لە ۷٠ ساڵ بێوچان لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی و دێموکراتی و ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان  تەرخان کردبوو.

فشار و ڕاوەدونان و زیندان چۆکی نەدا لە زەوی، وەک کێوێک لە ورە  لە بەرزیدا مایەوە تا ئەمڕۆ ۲٠۲٠/۸/٦  بە نەخۆشی کۆڕۆنا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

هەر بەم بۆنەوە و دووبارە سەرەخۆشی خۆمان لەخەڵکی کوردستان و لە کەسوکار و هاوڕێیانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین .

 

مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک

 یەکیەتیی نیشتیمانی کوردستان

٦ی ئاب/۲۰۲۰ کەرکوک

***

پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی دەفتەری سیاسیی پارتی دێموکراتی پێشکەتنخوازی کورد لە سووریە ڕوو لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزی گادانی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریە وێڕای ئاماژە دان بە پێگەی کاک جەلیل گادانی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ماف‌خوازانەی گەلی کورد، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییەوە هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی کاک جەلیل و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەر بڕیوە و؛ لە کۆتاییدا هیوای سڵامەتی بۆ گەلی کورد خواستوە.

 

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

 

Berêz: Partiya dîmoqrata kurdistanî

Berêzan: Binemala xwedê jê razî Celîl Gadanî..

Silav û rêz:

Bi dilekî xemgîn me nûçeya koça dawî ya têkošerê kurd û xebatkerê navdar Celîl Gadanî bihîst, ku di (7/8/2020) an de bi êša korona li bajarê Hewlêr canê xwe ji dest da û koça dawî kir, pištî jiyaneke dirêj ji xebat û têkošanê ji bo bi destxistina mafê miletê Kurd li kurdistana îran.

Bi vê boneyê, deftera siyasî ya partiya me (partiya demoqrata pêšverû ya kurdî li sûriya), sersaxiyê ji malbata rehmetî re û ji Partiya dîmoqrata kurdistanî re di xwaze.

Ciyê wî buhišta berîn bê

Serê miletê Kurd sax bê

Qamišlo 8/8/2020

Deftera siyasî ya

Partiya demoqrata pêšverû ya kurdî li sûriya

***

پەیامی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانییەوە

 

بە ناوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

هەواڵمان بیست کە بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ بە داخەوە تێکۆشەری دێرین و کەسایەتیی سیاسیی کوردستان، کاک جەلیل گادانی، کۆچی دوایی کردوە.

کاک جەلیل گادانیی یادگاری سەردەمی کۆمار، خەباتگێڕی خاوەن دەیان ساڵ خەباتی زیندان و شار و شاخ، لە کەسایەتییە ناسراوەکانی نێو ڕیزی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات و لە ڕێبەرانی دیاری حیزبی دێموکڕات بوو. ئەو شۆڕشگێڕێکی نەسرەوتوو، کوردێکی سادق، ئاشقی ئازادیی، دژبەری دیکتاتۆرییەت و لاگری ئاشتیی و تەبایی بوو. بە کۆچی دوایی کاک جەلیل کورد لە ڕۆژهەڵات ڕۆڵەیەکی دڵسۆز و خۆنەویست و، حیزبی دێموکڕات ڕێبەرێکی بەئەزموون و ئێمەش دۆستێکی دێرینمان لە دەست دا. بێگومان لەدەستدانی کەسایەتییەک بەو هەموو تایبەتمەندییانەوە، ئەویش لەم کات و دۆخەی ئێستادا، داخێکی گران و برینێکی بەژان بۆ هەموو لایەکمانە.

ئێمە لە ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ئەم کۆستە گەورەوە سەرەخۆشیی گەرم لە خەڵکی کوردستان، لە تێکۆشەرانی ڕیزی شۆڕش، لە هاوسەنگەرانی کاک جەلیل لەنێو حیزبی دێموکڕات و لە ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەی دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و کەسەر دەزانین.

لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کاک جەلیلی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک بدا.

انا للە و انا الیە راجعون

 

ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندی

١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاویی

٧/٨/٢٠٢٠ی زایینیی

***

ڕاگەیەندراوی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک جەلیل گادانی

 

کۆچی‌دوایی جەلیل گادانی، گەورە کۆڵنەدەری کورد

 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە کۆچی‌دواییی جەلیل گادانی، کەسایەتیی خۆڕاگریی کورد کە لە 6ی ئووتی 2020، لە تەمەنی 86 ساڵیدا و لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کوردستان تەسلیمی کۆڕۆنا بوو، ڕادەگەیەنین.

کاک جەلیل لە مانگی مارسی 1934 لە شاری مەهاباد، پێتەختی کۆماری کورت‌ماوەی کوردستان(ژانوییە تا نوامبری1946)، لەدایک بووە.

ئەو ڕووداوە، ژیان و دەروەستیی سیاسیی کاک جەلیل نیشان دەدا.

ساڵی 1949، کاتێ تەنیا 14 ساڵی تەمەن بوو، بە نهێنی پەیوەست بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان(PDK) دەبێ کە بە درێژایی تەمەنیان، ئەندامێکی بەوەفا و چالاکی ئەو حیزبە بوون.

کاک جەلیل، 13 ساڵ لە ژیانی خۆی لەنێو زیندانەکانی ئێراندا تێپەڕ کرد. بەتایبەت لە بەرازجان، بە هۆی پشتیوانی و لایەنگری لە دۆزی ڕەوای کورد و ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان(PDK)  و تەنانەت لە دادگا نیزامییەکانی ڕێژیمی شاهەنشاهی بە ئیعدام مەحکووم دەکرێ و لە کۆتاییدا بە حەپسی هەتاهەتایی دەشکێتەوە.

لە ماوەی ئەو ساڵانەی دەستبەسەر بوو، دەست دەکا به فێربوونی زمانی فەڕانسەوی کە پاش ماوەیەک ئەو زمانە لە ئێراندا وەک زمانێکی فەرهەنگی نێوبانگ خۆش دەکا.

هەر لە زیندان، چەندین کتێبی “کۆنتس سێگۆڕ” وەردەگێڕێتەوە.

پاش ئازادیی لە زیندان، درێژە بە خوێندن دەدا و لە ساڵی 1972 بڕوانامەی “زمان و فەرهەنگی فەڕانسە” لە “کۆلێژی زمانە بیانییەکانی تاران” وەردەگرێ.

لە مانگی ژۆئەنی ساڵی 1978، کاک جەلیل دەستگیر و زیندانی دەکرێ، چون لە ڕێوڕەسمی بە خاک‌ئەسپاردنی “عەزیز یۆسفی” وتاری دابوو.

عەزیز یوسفی، زیندانییەکی سیاسیی کورد بوو کە پاش 25 ساڵ زیندان، لەژێر گوشاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئازاد دەکرێ و ساڵێک پاش ئازادی، کۆچ دەکا. کاک جەلیل، ڕۆڵگێڕێکی سیاسی و کەسایەتییەکی گرنگی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان بوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا ڕۆڵی سەرەکی بووە.

بەڕێزیان بە یارمەتیی چەند کەسایەتییەکی کورد، وەک: وەکیلی کۆچکردوو و بەناوبانگی کورد،”صارم‌الدین صادق وزیری”، ئەنجوومەنی کوردەکانی دانیشتووی تارانی بەمەبەستی پاڵپشتیی لە خەباتی سیاسی کورد و سەبارەت بە سەربەخۆییی ئیداری و فەرهەنگی ڕێک خست.

هەروەها لەگەڵ ڕێبەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە پاریس، لە پێوەندیدا بووە و بەشداری ئامادەکاریی گەڕانەوەی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکرات و ئەندامانی کۆمیتە مەرکەزی بووە.

کاک جەلیل، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە مانگی مارس و مەی 1979 دوو جار هاوڕێ لەگەڵ لێژنەیەکی کوردی، بەشداری وتووێژێک لەگەڵ ئایەتوڵڵا خومەینی دەکا.

کاک جەلیل، ئەکتەر و شایەتی دەروەستی پرسی کورد، زیاتر لە 70 ساڵ لە ژیانی خۆی، تەرخانی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی مافی سیاسی و فەرهەنگی کورد کرد، دەروەستییەک کە کاک جەلیل لە چەندین کتێبی خۆیدا سەبارەت بە “مێژووی هاوچەرخی کورد لە ئێران” سەلماندوویەتی.

جەلیل گادانی، هەروەها دۆستی بەئەمەگی” ئەنستیتۆ کورد” بوون، هەرکات ڕێگایان لە پاریس دەکەوت بۆ گفت‌وگۆ لەسەر بارودۆخی کوردستان و هەروەها لێدوان لەسەر پرۆژە و بەرنامەکانیان، سەری ئەنستیتۆیان دەدا.

ساڵی 2015 کاتێ ئەنستیتۆ تووشی قەیرانی ماڵی ببوو، بەڕێزیان لە” کەمپەینی پشتیوانی لە ئەنستیتۆ” بەشداریان کرد و پێشنیاری فرۆشی ئوتۆمبێلی شەخسیی خۆیان دا، کە ئاشکرایە لەلایەن ئێمەوە قەبووڵ نەکرا.

کاک جەلیل کەسایەتییەکی یەکجار خۆشەویست بوو کە لە یادەوەریی هەموو کوردێک و لە زەینی هەموو ئەو فەڕانسەویانەی بۆ یارمەتی ڕۆژێک ڕێیان له کوردستان کەوتووە، بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ھۆش و بیرمان لای بنەماڵە و کەسوکار و خۆشەویستانی کاک جەلیل-ە کە بە ھۆی ھەل‌ومەرجی تەندرووستییەوە نەیانتوانیوە لە مەراسیمی بە‌خاک‌ئەسپاردنی تەرمی کۆچکردوودا بەشدار بن.

 

ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس

***

 

پەیامی هاوخەمیی کەسایەتیی سیاسیی باشووری کوردستان، بەڕێز مستەفا چاوڕەش بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

 

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری گەورەی کوردستان

 

برای گەورەم کاک جەلیل گادانی

 

بۆ من زۆر قورس و زەحمەتە کە لە سەر کاک جەلیل شتێک بنووسم، لەبەر ئەوەی لە تێکۆشەرە هەرە گەورەکانی کوردایەتی بووە.

زەمان و خەبات و تێکۆشانی زیاتر لە حەفتا ساڵ شاهیدی ئەوەی بۆ ئەدەن. ئەگەر مێژووی کوردایەتی هەڵدەینەوە ئەوە لەو ڕۆژەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزراوە یەکێک بووە لە کۆڵەکە گەورە و بەهێزەکانی، ڕۆژێک لە ڕۆژان درێغی نەکردوە و دوا نەکەوتوە، زەمانی شا و زیندانەکانی ئێران شاهیدیی ئەوەی بۆ ئەدەن، وە لە خەباتی نهێنی لە شار و دێهاتەکانی کوردستان جێگایەک نەماوە کاری نهێنی بۆ حیزب نەکات و لەبەر ئەو قۆناغەی خەبات دەیان ساڵ زیندانی دیوە لە زەمانی شادا. ئەم پیاوە کەسێکی گەورە بوو لە ڕووی سیاسی و ئەدەبی و نووسینەوە قۆناغەکانی خەباتی بڕیوە و تاکوو گەیشتوەتە سکرتێریی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دیارە من کاری سیاسییم لەگەڵ نەکردوە بەڵام ئێمە و مانان شاگردی ئەو بەڕێزەین. ناسینی ئێمەش لەگەڵ ئەو بەڕێزەدا لەو ڕۆژەوە دەست پێ دەکات کە حیزبی دێموکرات بارەگاکانی هاتە کوردستانی عێراق، بەڕێزیان هاوڕێی نزیکی جەنابی مام جەلال بوون هەروەها هاوڕێی خەباتی دوکتور قاسملوو، فەتاح کاویان و مەلا عەبدوڵڵای حەسەن‌زادە و دەیان تێکۆشەری کوردستانی ڕۆژهەڵات و خواروو بوو، خۆیان شاهیدن.

من چەند جارێک لەگەڵ جەنابی مام جەلال چووین بۆ بارەگاکانیان، بە تایبەت ئەو کاتەی کە بارەگاکانیان لە گەورەدێ و هەروەها لە دۆڵە ڕەقەی لای ڕانیە بوون. ئەو کاتەی کە لە گەورەدێ بوون لە دانیشتنەکاندا جەنابی مام جەلال زۆر ڕێزی لە خۆی و هەواڵەکانی دەگرت، مەجلیسەکەیان پاش کۆبوونەوە خۆش ئەبوو، بۆخۆشی شەهید دوکتور قاسملوو ئەیوت: کاک جەلیل تەمەنی زۆرە لە کۆماری کوردستان سروودی نیشتمانیی وتوە.

مەبەستم ئەم تێکۆشەرە گەورەیە لە دامەزراندنی حیزبی دێموکراتەوە تاکوو ئەمڕۆ کە کۆچی کرد و بەجێی هێشتین، بۆ دەقیقەیەک لە خەبات دوا نەکەوتوە، لەو پێناوەشدا زەحمەت و ئازاری زۆر دیوە. کاک جەلیل خۆی قوتابخانەیەک بوو بۆ پێ‌گەیاندنی سەدان تێکۆشەر کە هاتوونەتە ڕیزی خەباتەوە لە ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان. هەر وەک لە پێشەوە وتم کاک جەلیل بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی کوردایەتی و مامۆستایەک دا دەندرێت.

بنوو مامۆستای گەورەم لە ڕۆژی کۆماردا کە سروودی نیشتمانییت وت لەژێر ئاڵای کوردستاندا هەر ئەو ئاڵایەیە کە ئەمڕۆ بە سەر تەرمەکەتەوەیە و پێی داپۆشراوی.

ئاواتەکانت نەهاتە دی، بەو هیوایەی خوێندکارەکانت تەواوکەری ڕێبازەکەت بن.

مامۆستای بەڕێز بە مەردی سەرت نایەوە و زۆربەی ژیانت لە پێناوی داوای ڕەوای میللەکەت بە دەربەدەری و زیندان بە سەر برد. بە گەورەیی سەرت نایەوە.

هەزار سڵاو لە خەباتت و جێگات بەهەشت بێت. سڵاو لە شەهیدانی کوردستان.

لێرەشەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و لە هەڤاڵانی ئەکەم، بەو هیوایەی وەفادارییت ببێتە مایەی یەکڕیزییتان لە داهاتوو.

مستەفا چاوڕەش

٨/٨/٢٠٢٠

***

 

پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی غەفار پاڵانی_کەلار

 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەرێز کومیتەی مەرکەزی حیزبی دیموکرات

بەرێز خانەوادەی خوا لێخۆشبوو کاک جلیل گادانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی برای گەورە و دڵسۆز خوالێخۆشبوو کاک جلیلم بێست.

کاک جلیل سیاسەتمەدار و تێکۆشەر و شۆڕشگێر و ڕووناکبیر و نوسەر و مامۆستا و زانای گەلی کورد و سیمای ناسراوی حیزبی دیموکرات بوو.

خوالێخۆشبوو  75 ساڵ لە تەمەنی پڕ لەسەروەری خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمان لە ڕیزەکانی دیموکراتدا و ماندونەناسانە تا توشبوونی بەم نەخۆشییە نەفرەتییە  لە هەوڵ و تێکۆشان بوو بۆ بەدەست هێنانی مافی رەوای گەلەکەی.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەرێز و بنەماڵە سەربەرزەکەی  و هەموو کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و دۆستانی حیزب دەکەم و خۆم بە بەژداری غەم و پەژارەتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد کا و ئارامی و سەبووری ببەخشێ بە هەموو لایەک.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرکردە کاک جلیل

انالله وانا الیه راجعون

٨ /٨ / ٢٠٢٠

غفار پالانی ــ کەلار

***

په‌یامی هاوخه‌می ئه‌ندام و لایانگه‌رانی حیزب دێموکرات کوردستان له شارۆچکه‌ی حه‌سه‌ن‌ئاوای و چه‌م‌شار، ژاوە‌رۆی سنه

 

ئێمه ئه‌ندامان و لایانگه‌رانی حیزبی دێموکرات کوردستان پرسه و سه‌رەخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک جه‌لیل گادانی ، ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری حیزب ، کادر و پێشمه‌رگه‌ ، هاوسه‌نگه‌رانی خۆمان له حیزب دێموکرات کوردستان دە‌که‌ین خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان دە‌زانین.

کاک جه‌لیل گادانی سیمای ناسراوی نێو بزووتنه‌وەی حه‌قخۆازانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له سه‌ردەمی کۆماری کوردستان تا ئێستا که زیاتر له حه‌وت دەیه له ژیانی خۆی له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڵی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ته‌رخان کردبوو.

سڵاو له ڕۆحی پاکی کاک جه‌لیل و هه‌موو شه‌هیدانی حیزب دێموکرات و بزووتنه‌وەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.

 

ئه‌ندامان و لایانگه‌رانی حیزبی دێموکرات له شارۆچکه‌ی

 حه‌سه‌ن‌ئاوای و چه‌م شار، ژاوەرۆی سنه

***

 

پەیامی هاوخەمیی کومیتەی تەشکیلاتی ناوچەی مەیدانانی شاری بانە

 

 

ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان

ئێمە کومیتەی تەشکیلاتی ناوچەی  مەیدانانی شاری بانە پەیامی خاوخەمی و پەرۆشی خۆمان بۆلەدەست دانی کەسایەتی ناوداروبەوەجهی گەلەکەمان کاک جەلیل گادانی دەنێرینە هەموو خەڵکی بە شەرەفی ونیشتمان پەروەری ڕۆژهەڵات و حیزبی دێمۆکڕات

خۆمان بە شەریکی خەم دەزانین و هیوادارین کۆتا کۆست و پەژارە بێ

 

ڕوح و ڕەوانی شاد و ڕێگای پیرۆزی پڕ ڕێبوار بێ.

 

کومیتەی تەشکیلاتی ناوچەی مەیدانانی شاری بانە

***

 

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاواییەکانی گاوەرە، توار، قوڵقوڵە و دوەیسە بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ماندوونەناس و بە ورە و وزەی حیزبی دێموکرات و پیاوە ناسراوەکەی مەیدانی خەبات و کۆڵنەدان نەمر “کاک جەلیل گادانی” کەسایەتیی کەم وێنەی گەلەکەمان کە زیاتر لە حەوت دەیە شانی وەبەر بەرپرسیارەتیی ڕزگاری نیشتمان و نەتەوەکەیدا  و بۆ چرکەیەکیش ڕاوەستان و ماندووبوون لە قامووسی ئەو پیاوە مەزنەدا نەگونجا، ڕایچڵەکاندین و خەمباری کردین، کۆچی ناوادەی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەی مەیدانی کوردایەتی لە کاتێکدا بوو کە ئێمە خۆمان سەرقاڵی پێشوازی لە ۲٥ی گەلاوێژی ۷٥ ساڵەی حیزبە خۆشەویستەکەمان کردبوو و چاوەڕوانی پەیامی یەکگرتنی دوو باڵی دێموکرات بووین. ئێمە وەکوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  سەرەخۆشی و بەداخبوونی خۆمان لەو کۆچە گرانە  ئاڕاستەی حیزبە خۆشەویستەکەمان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و کادر و پێشمەرگەکانی دێموکرات و بنەماڵە و خزم و کەس و کاری کاک جەلیل دەکەین و هەر لێرەوە پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگای پڕ سەروەری هەموو شەهیدان و کاک جەلیلی هەمیشە زیندوو و ئامانجی حیزبی دێموکرات کە ڕزگاری نەتەوە و نیشتمانەکەمانە  نوێ دەکەینەوە و پتەوترلە جاران لە سەنگەری حیزبی دێموکراتدا ڕادەوەستین، چاوەڕوانی یەکگرتنی دوو باڵی دێموکراتین.

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاواییەکانی گاوەرە، دوەیسە، توار، و قوڵقوڵە،

 

۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۰

***

 

پەیامی هاوخەمیی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە نێوخۆی وڵات بە بۆنەی کۆچی ‌دوایی کاک جەلیل گادانی سیاسەتڤان و تێکۆشەرە ماندوونەناسەکەی دێموکرات

 

خەڵکی دڵسۆز و ئەمەگناسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات بە ناردنی نامە و ڕاگەیەندراو، داخ و پەژارەی یەکجار زۆری خۆیان بۆ کۆچی دوایی  مامۆستای کۆڵنەدان و کوردایەتی کاک جەلیل گادانی ڕاگەیاند و وێڕای بەداخبوونیان بۆ ئەو کۆستە گەورەیە پەیمانی درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی ئەو نەمرە و هەموو شەهیدانی حیزبی دێموکرات و کوردستانیان  دووپات کردەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لە شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز، بۆکان و مەهابادەوە پەیامی هاوخەمیی  خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە کە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد لەو شارانەدا وێڕای بەداخبوونیان بۆ کۆچی دوایی ئەو مرۆڤە مەزنەی کە ئەزموونێکی زیاتر لە ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی سەخت و دژوار و خۆشی و ناخۆشییەکانی ئەو ڕێگایەی پێمان بەخشی و پڕ بوو لە ورە و وزەی سەرکەوتن و سەربەرزی، پەیمانییان لە گەڵ ڕێبازەکەی کاک جەلیل و  ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تا گەیشتن بە لووتکەی ئاوات و ئامانجەکانی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دووپات کردەوە.

لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و پێزانینی خۆمان بۆ هەڵوێست و ئەو پەیامە دڵسۆزانەی هاوڕێیانمان لە نێوخۆی وڵات ڕادەگەیەنین، دڵنیایان دەکەینەوە کە هاوسەنگەرانی کاک جەلیل ڕێبازەکەی بەرنادەن و ئەو تێکۆشەرە مەزنەی گەلەکەمان بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە.

***

 

پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بنەماڵەی بەڕێز کاک جەلیل گادانی!
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، زۆر بە داخەوەین بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕ و ڕێبەرێکی شۆڕشی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران کۆچکردوو کاک جەلیل گادانی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم گەلەکەمان دەکەین لە کوردستانی ئێران.
دیارە کاک جەلیل گادانی نیزیک بە حەوت دەیە خەبات و تێکۆشانی پساننەهاتووی هەبووە بۆ ڕزگاری و ئازادی و چەسپاندنی دیموکراسی بۆ گەلەکەی و کاراکتەر و ڕێبەرێکی دیاری نێو ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات بوو و تا دوا هەناسەی ژیانی لە ڕیزی خەباتدا مایەوە و لە تێکۆشان بۆ گەلەکەمان ڕانەوەستا، مەخابن لە دۆخێکی ناهەموار و پەتایەکی کۆشەندەی جیهانی کۆچی کرد و گیانی سپارد بە کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادی کوردستان،
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەری ڕێز بۆ چەندین دەیە خەباتی کاک جەلیل گادانی دادەنوێنین و پڕ بە دڵ خەمبارین بۆ لە دەستدانی ئەو تێکۆشەرە ئازادیخواز و یادگارەی کۆماری کوردستان، دووبارە خۆمان بە هاوخەمی هاوڕێیان و بنەماڵەی کوچکردوو دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین.
یادی لە دڵان بێت و هەمیشە زیندوو.
یەکێتیی دێموکراتی کوردستان
٧/٨/٢٠٢٠
***
 

سەرەتا بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەرێز مامۆستا عەبدوڵڵای مەزن
کەسوکاری مامە جەلیل و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی!
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناوادەی سەرکردە و پێشمەرگەی ماندوونەناسی ڕێبواری ڕێبازی پێشەوا، نووسەر و خەباتگێر، کەسایەتیی دیاری نێو بزوتنەوەی ڕزگاریگەلی کورد مامە جەلیل ـمان پێ گەیشت. بەو بۆنە ناخۆشەوە پرسە و سەرەخۆشی دەنیرمە خزمەتتان و هاوبەشی شەریکی خەمتانم.
کۆچی ناوادەی بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانه ناوچەکە زیانی مەزنە و، کۆستەکەی زۆر مەزنە. هەروا ئاسان نییە جێگایی پڕ بکرێتەوە، بەڵام بێ‌هیواش نیم گەلی کورد ئەو جۆرە موسیبەتەی زۆر دیوە و کاروانی بەردەوامە.
دوبارە سەرخۆشی دەنێرمە خزمەتان.
انا للە وانا الیە راجعون
 
مەولود تەلانی
٧/٨/٢٠٢٠
***

پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بزووتنەوەی سەربەخۆیی‌خوازانی کوردستان

(کاک جەلیل گادانی چووە ڕیزی کاروانی نەمرانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردەوە)
پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕوو لە:
تێکۆشەڕانی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان!
هاوبیران، پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەری و دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بنەماڵەی سەربەرز و شۆڕشگێڕی گادانی!
بە داخەوە ئاگادار کراینەوە کە مامی کوردان، مامە جەلیل گادانی پاش حەوت دەیە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی و سەربەستیی نەتەوەی کورد، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێ‌کردین.
کاک جەلیل گادانی سیمای ناسراو و سیاسەتمەداری نەتەوەی کورد، پڕاوپڕ بوو لە ورە و خۆشەویستی بۆ خەبات و گەیشتن بە ئازادی و ئەگەرچی ئەمڕۆ بە جەستە لە ناوماندا نەماوە و بە جێی هێشتووین، بەڵام بە ڕوح و ڕێگە و ڕێبازەکەی بۆ هەمیشە لە ناوماندا زیندوو و هەرمانە.
کاک جەلیل گادانی لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە تا دوایین هەناسە وەفاداریی خۆی بە ڕێبازی کۆمار و پێشەوای نەمر سەلماند و بیری ئازادیخوازی و سەربەخۆیی نیشتمان هەمیشە ئاوێتەی وتە و کردارەکانی بوو و ئەو بە حەق درێژە پێدەر و سیما و هێمای کۆماری کوردستان بوو.
کۆچی ناوادە و لە ناکاوی کاک جەلیل پەرۆش و خەمباری کردین و لە دەستدانی خەسارێکی گەورەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
بۆیە لە ڕێگەی ئەو پەیامەوە سەرخۆشی لە خۆمان و لە سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەرانی ڕێبازی کوردایەتی و بنەماڵەی بەڕێزی دەکەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریک و بەشداری ئەم خەمە قورس بەژانە دەزانین .
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی نەمر مامە جەلیل گادانی ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ وەک ڕۆژی ماتەمینی گشتی لە کوردستان ڕادەگەیەنێ.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی
***

پرسەنامەی د. نەجمەدین کەریم بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان

بەڕێزان:
خانەوادەی تێکۆشەر جەلیل گادانی!
٭ هاوڕێیان و هاوخەباتگێرانی کۆچکردوو!
٭هەڤاڵان لە حیزبی دیموکراتی کوردستان!
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمانم پێگەیشت..هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادە و هاوڕێی و دۆست و هاوڕێبازانی کۆچکردوو لە حیزبی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕم. هاوکات لە یەزدانی مەزن داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی ئارامی خۆی ببەخشێ.
بەڕێزان!
خواڵێخۆشبوو کاک جەلیل گادانی یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی ڕێگای خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە برەودان بە بزاڤی کوردایەتی، جیا لەوەی لە بواری نووسین و مێژووش، دەستێکی باڵای لە ڕەوتی ڕۆشنگەری میللەتەکەمان هەبوو، کە بە کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورە بە بزاڤی ڕۆشنبیری و سیاسی برایانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت و کوردستان بە گشتی کەوت.
لێڕەوە جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادە و هاوڕێی و دۆست و هاوڕێبازانی کاک جەلیل گادانی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕم و لە خودای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی ئارامی خۆی شاد بکا.
انا اللە وانا الیە ڕاجعون
دکتۆر نەجمەدین کەریم
٦/٨/٢٠٢٠
***

پەیامی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بەناوی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و تێکۆشەرانی بزافی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات و هەموو کوردستان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ڕۆشنبیر و نوسەری نەتەوەکەمان کاک جەلیل گادانی.
لەدەستدانی بەڕێزیان زیانێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکا و دواناخۆشی ئەو خانەوادە سەربەرزە بێت.
‎انا لله وانا الیه ڕاجعون
بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
***

پەیامی سەرەخۆشیی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی یەکێتی گەنجانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بۆ:
خانەوادەیی تێکۆشەر مامۆستا جەلیل گادانی!
بۆ بەرێزان حزبی دیموکراتی کوردستان!
بەداخ و پەژارەیەکی قۆلەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی تێکۆشەر و سیاسەتمەدارمان پێ‌گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و کەسوکاری خوالێخوشبوو دەکەین.
کۆچی دوایی کاک جەلیل دڵگرانی کردین. خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین و لەخوای گەورە داواکارین ئەوە دوا ناخۆشیتان بێ و خوای گەورە سەبوری و ئارامی بخاتە نێو دڵ و دەرونتان و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله و انا اليه ڕاجعون .
ئەنجومەنی سیاسی
بزوتنەوەی یەکێتی گەنجانی کوردستان
٦/٨/٢٠٢٠
***

‍پەیامی سەرەخۆشیی نما و چیا نەوشیروان مستەفا بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بەرێز دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
بنەماڵەی تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا جەلیل گادانی!
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جلیل گادانی تێکۆشەری دێرین و خەباتێگری شار و شاخ و زیندانیی سیاسیمان پێگەیشت و ئەو هەواڵە لەناخەوە خەمباری کردین.
بەناوی بنەماڵەی نەوشیروان مستەفاوە خەم و پەژارەی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنێن و لە ڕێگەی ئێوەشەوە سەرەخۆشی خۆمان بە تەواوی ئەندامانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەیەنین.
هیوادارین ئەم بۆنە غەمگینە ببێتە هۆی یەکریزی تەواوی گەلەکەمان لەبەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووی نیشتمانەکەمان بووەتەوە.
ڕۆحی شاد و ڕێگەی بەردەوام بێت.
نما و چیا نەوشیروان مستەفا
2020/8/6
***

پەیامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك ن ك بەبۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی

گەلی کوردستان!
خانەوادەی بەڕێز جەلیل گادانی!
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز جەلیل گادانی  ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانمان پێگەیشت. بەڕێز جەلیل گادانی هەر لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە و هەتا  ئێستا لە نێو خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردستاندا بوو. لە سیاسەتی کوردستاندا جێگایەکی دیاری هەبوو. جەلیل گادانی بەهۆی خەبات و تێکۆشانی سیاسییەوە کەوتە بەر پەلاماری ڕژێمی  ئێران و 13 ساڵ لە زینداندا بوو. دوای ڕووخانی ڕژێمی شای  ئێرانیش، لە  ئاستی هەرە سەرەوەدا لە سەنگەرەکانی شۆڕشدا، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی نیشتمان، تێکۆشانێکی فراوانی بەڕێوەبرد.
بەڕێز جەلیلی گادانی تەمەنی درێژی خۆی لە خەبات و تێکۆشانی کوردستاندا بەڕیکردو کاری زۆریشی بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی کرد. چەندین جاریش بەشداری کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان -ك.ن.ك – بوو.
لەدەستدانی جەلیل گادانی بۆ  ئێمە، بۆ گەل و شۆڕشی کوردستان زیانێکی گەورەیە.
کۆچی دوایی بەڕێز جەلیل گادانی  ئێمەی زۆر خەمبار کرد. هاوبەشی خەمی خانەوادەو دۆست و هاوکارانی بەڕیزیانین. بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی کوردستان، لە خەباتکارانی شۆڕش و خانەوادەی بەڕیزیان  ئەکەین.
کاک جەلیل خەمت نەبێ،  ئێمە لەسەر ڕێی  ئێوە بەردەوامین و وەسیەتی  ئێوە بەدی دێنین.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك ن ك
برۆکسل
٦/٨/٢٠٢٠
***
 

 پەیامی سەرخۆشی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی گەورەی کورد و حیزبی دێموکرات جەلیل گادانی

بەرێزانی سەرکردایەتی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات (حدک و حدکا)
کادر و‌ پێشمەرگە و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات
بەرێزانی بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو کاک جەلیل گادانی
هەوالی کۆچی دووایی کەسایەتیی سیاسیی خۆشەویست و سیمای ناسراوی کورد و یەکێک لە کۆڵەکە گەورەکانی حیزبی دێموکرات، تێکۆشەری ماندوونەناسی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان، جەنابی کاک جەلیل گادانی کە جێگای ڕێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
کاک جەلیل بەدرێژایی مێژوویی تەمەن و خەباتی بێووچانی، قوناغگەلێکی پر لە هەوراز و نشێوی لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد تێپەركردوە، خوالێخۆشبوو نزیک بە ٧٥ ساڵ تەمەنی پڕ لە سەرەوەری خۆی لە ڕێزی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستاندا تەرخان کرد.
زیندان و گرتن و ڕاودوونان و دەربەدەری، تا ڕێکخستن و ژیاندنەوەی شانە نهێنییەکانی حیزب لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییە دیمۆكرات و ئازادیخوازەکانی ئێران و شۆرشگێرانی بەشەکانی تری کوردستان بەشێك لەئاراستەی خەباتی ماندوونەناسانەی پێك‌دێنن.
نەمر کاک جەلیل گادانی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کادر و پێشمەرگەگانی حیزبی دێموکرات بوو، بۆ لاوان پشتیوان و ئۆلگوو و هەوێنی خۆراگری و وڵاتپارێزی و شۆرشگێری بوو. هەر بۆیە کۆچی‌دوایی کاک جەلیل گادانی وەک کەساییەتێک،، کە خەمخۆری یەکریزی و یەکگرتوویی ناوماڵی کورد لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی حیزبی دێموکرات بوو، وەك خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دێتەنرخاندن کە گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کردوە،
بۆیە لەم پەیوەندییەدا، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ئێوەی هێژا و بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات دەکا، خۆمان بە شەریکە غەم و پەژارەتان دەزانین و لە بەرزە ناوی بێ هاوتا داواکارین، ڕوحی نەمر کاک جەلیل بەهەشتی بەرین شاد بکا و هاوسەنگەران و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور ڕابگرێ.
سەبووری و سەعادەت و لەشساغی و سەرکەوتنی گشت لایەکتان ئاواتەخوازین
دەگەل ڕێزمان
شووڕای هاوئاهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی (۱۳۹۹)ی هەتاوی
۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۰ی زایینی
***

پەیامی سەرەخۆشیی دکتور عومەر نورەدین، جێگری سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرانسی

نەتەوەی کورد وگەلی کوردستان سیاسەتمەدارێکی سەنگین و ڕۆشنیرێکی لێهاتو و  ئازادیخوازێکی هەڵکەوتەی لەدەست دا.
ڕوحت شاد کاک جلیل گادانی و یاد و ناوت هەمیشە بەزیندویی دەمێننەوە.
دکتور عومەر نورەدین
جێگری سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرانسی
***

پەیامی مومتاز حەیدەری، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

کۆستێکی نەتەوەیی
بەداخ و پەژارەیەکی هەرە زۆرەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٨/٦ گەورە نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەری دێرین کاک جەلیل گادانی بەهوی پەتای کۆڕۆناوە، کۆچی دوایی کرد.
کاک جەلیل گادانی، بە یەکێ لە گەورە تیکۆشەرانی ڕێگەی ئازادیی نیشتمان، ئازادیی مرۆڤ بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتا ساڵ دەژمێردرێ بۆیە، کۆچەکەی زێدە زیان بەخش بوو و، بە هیچ جۆرێ شوێنی تێکۆشەرێکی نموونەیی وەک کاک جەلیل پڕ نابێتەوە.
بەکورتی کۆچەکەی کۆستێکی نەتەوەییە.
نەمری و سەربەرزی بۆ کاک جەلیل و تێکرای تێکۆشەرە نەمرەکانی ڕێگەی ئازادی کورد و کوردستان.
 
مومتاز حەیدری
٢٠٢٠/٨/٦
***

پەیامی سەرەخۆشیی بەڕێز کاک هاشم کەریمی

بەڕێز ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
لەگەڵ سڵاو
ئەمرۆ خەبەری کوچی دوایی برا و دوستی گەورە و تێکۆشەری دێرێن کاک جەلیلی گادانیم پێگەشت.
کۆچی دوایی کاک جەلیل کە نیزێکەی ٧٠ ساڵ لە تێکوشانی سیاسی و حیزبیدا بوو بۆ خزمەت بە گەلەکەی، خەسارێکی گەورە بوو بۆ بزووتنەوەی نەتەوەکمان، بەم بۆنەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە ئیوەی بەڕێز و بنەماڵەی گادانی دەکەم.
هیوادارم ڕێگەی پر ڕێبوار بێت.
هاوڕێتان هاشم کەریمی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

زۆر بە داخەوە بەڕێز کاک جەلیل گادانی، سەرکردە و کەسایەتیی دێرینی گەلی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەداخەوە ئەمڕۆ ١٦ ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی ٢٠٢٠٧ زاینی، مێژووی لە دەستدانی کەسایەتیەکی دیکەی وڵاتە داگیرکراوەکەمان تۆمارکرا، ئەویش بەڕێز کاک جەلیل گادانییە، کە بەهۆی نەخۆشی پەتای کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کۆچێ دوایی کرد.
کاک جەلیل زیاد لە ٧٠ ساڵ بەبێوچان و ماندوونەناسانە لە خەبات و تێکۆشاندا بووە، لەو ٧٠ ساڵەی خەباتیدا زیاد لە ٥٠ ساڵ ئەرکی سەرکردایەتی و چەند ساڵێکیش سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی لەئەستۆ بووە. مام جەلیلی خۆشەویست لەو زیاد لە ٧٠ ساڵەی مێژوو ئەزموونی خەباتیدا: دەکرێت بڵێن٧٠ هەزار ڕووداوی ناخۆش و ئاستەنگی نێونەتەوەیی و پەلامار و تێرۆرکردن و شەهیدکردنی هاوسەنگەرانی، زیندانی درێژخایەن، کە ڕووبەڕووی خۆی و گەلەکەی بووەتەوە بە چاوی خۆی بینییوە. بەڵام هیچ کام لەو ڕووداوانە بە چۆکیدا نەهێناوە، کە لە خەبات وتێکۆشاندا بکشێتەوە و یا دڵسارد بێتەوە، بگرە هەمیشە ورەبەرز و هاندەری هاوسەنگەرانی بووە.
بەو هیوایە کە ئەزموونی ئەم کەڵە پیاوە ببێتە وانەیەک بۆ هەموومان لە مێژوودا.
هەروەها هیواخوازم کە ئەم پیاوە گەورە لە دیرۆکی جووڵانەوەکانی گەلی کوردا حەقی خۆی پێبدرێت و لە نووسینی مێژوودا غەدری لێ نەکرێ.
من بۆ خۆم لە نزیکەوە لە سادقی و پاکی ورە بەرزی ئەم پیاوە بەڕێزە ئاگادار بووم، لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەمجار لە ناوچەیەکی سەر بە ڕانیەی باشووری کوردستان بە خزمەتی گەیشتم، دواتر لە سەردانەکانی بۆ وڵاتی نەرویج لە سالی ١٩٩٧ بۆ سەرەوە چەندین جار بە خزمەتی گەیشتم، لە ساڵی ٢٠٠٧ کە لە مراسمی بە خاک سپاردنی کاک موحەممەد گادانی برای لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەشداربوو، لە مەجلیسی سەرەخۆشییەکەی بە خزمەتی گەیشتم، ئەو کات ساڵێک بوو بە سەر دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستاندا تێپەڕ بوو، وێری پیرۆزبایی لێکردنم، داوای لێکردم کە نابێت لە بەرامبەر قسەو پڕوپاگەندەن و پێشهاتە ناخۆشەکانی ئابوری و ئاستەنگیدا ساردبیتەوە.
ئەو ئامۆژگارییەی کاک جەلیلی هەمێشە زیندوو، یەکیک بوو لەو پەندانەی کە تا ئێستا ١٥ ساڵی بە سەر دامەزراندی پ س ک دا تێپەڕدەبێت، من بە هەندم وەرگرتووە.
سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی گادانی و گشت و هاوڕیی و هاوسەنگەرانی لە ڕێزەکانی حدک و حدکا دەکەم.
ڕۆحت شاد مامی بە ئەزموون و ماندوو نەناسی گەل.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ٦ / ٨ / ٢٠٢٠ی زایینی.
***

پەیامی سەرەخۆشیی سکرتێری حیزبی ڕزگاریی کوردستان

بۆ بەرێزان دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دڵگران بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی ڕەوانشاد سەرکردە و خەباتگێری میللەتەکەمان کاک جەلیل گادانی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.
لەپەروەردگاری مەزن دەپارێینەوە تيكۆشەر جەلیل گادانی، بە بەهەشت شاد بکا و سەبر و ئاراميش بۆ خانەوادە و دۆست و هەڤالانی
براتان هەژار زرارى، سكرتێرى حيزبى ڕزگاریى کوردستان
٦/٨/٢٠٢٠
***

پەیامی سەرەخۆشیی یەکیەتیی شۆڕشگێڕان

(تەمەنێکی پڕ بەها بوو لە مێژوو و یادگاری کۆماری کوردستان)
پەیامی ماتەمینی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی تێکۆشەر جەلیل گادانی
بەڕێزان کادرو ئەندام و لایەنگەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
گەلە شۆڕشگێڕەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
پیری سیاسەت لە خۆرهەلاتی نێوەڕاست، تێکۆشەرە دێرینەکی ڕیزی خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردستان بە کۆچی دوایی ماتەمێکی تەواوە بۆ کوردستان و زیاتر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ کۆچی تێکۆشەر جەلیل گادانی خەسارەێکی گەورەی شۆڕش و خەباتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە بۆنەی ئەم ڕووداوە دڵتەزینە و سەرخۆشیی خومان بە تایبەت ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گەلی کورد و سەرکردایەتی و ڕیزەکانی حزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.
 
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
***

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی PAK به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا جه‌لیل گادانی

به‌ ناوی خوای گه‌وره و دلۆڤان
به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌، ئه‌مڕۆ مرۆڤێك ماڵاوایی له‌ ژیان كرد كه‌ گه‌نجینه‌یه‌ك بوو له‌ مێژووی تێكۆشانی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان.
مامۆستا جه‌لیل گادانی‌ له‌ یادگاره‌كانی نه‌وه‌ی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی جمهووری كوردستان و تێكۆشه‌ری تاڵی و سوێری و ئازارچێشتووی ڕێگای ئازادیی كوردستان و سه‌ركرده‌ و سیاسه‌تكاری ناسراوی ژیانی حیزبایه‌تیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌ كۆچی دوایی مام جه‌لیل، كوردستان خه‌باتگێڕێكی پاك ، سه‌رڕاست و شێلگیر و ئێمه‌ش‌ دۆستێكی به‌وه‌فا و قه‌درگرانی خۆشی و ناخۆشییه‌كانمان له‌ ده‌سدا.
ته‌رمی مام جه‌لیل گادانی ده‌بوو وه‌ك ئه‌مه‌ك و وه‌فا بۆ  ڕه‌نج و مه‌ینه‌ته‌كانی له‌ ڕێگای ئازادیی  و، ڕێزلێنان له‌ كه‌سایه‌تیی و سیفه‌ته‌ جوانه‌كانی ژیان و و خه‌بات و پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، به‌سه‌رشان و به‌ هاوڕێیه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌ویست به‌ره‌و دوا مه‌نزڵ، بگوێزرێته‌وه‌ و كۆڕی پرسه‌ی یارانی به‌ ڕۆژان به‌رده‌وام بایه‌. به‌ڵام داخمان ناچێ كه‌ په‌تای كۆڕۆنا، حه‌سره‌تی به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ سه‌ر دڵ داناین.
سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌م له‌ خۆمان؛ له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی ، له‌ حیزبی دێموكرات، له هاوڕێ و‌ دۆستانی و گشت ئه‌وانه‌ی به‌ مه‌رگی خه‌فه‌تبارن.
به‌هه‌شتی به‌رین بۆ مام جه‌لیلی خۆشه‌ویست و سه‌بر و ئۆقره‌ بۆ تازیه‌بارانی له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم.
حسین یه‌زدانپه‌نا
١٦ی گه‌لاوێژی ٢٧٢٠ك
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ ز
***

پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کۆچى دوایى تێکۆشەرى ناسراوى گەلەمان (جەلیل گادانى)

براى بەڕێزمان کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
براى بەڕێزمان کاک مستەفاى مەولوودى جێگرى سکرتێرى گشتیى حزبى  دێموکراتى کوردستان
بەڕێزان لە دەفتەرى سیاسیى حزبى  دێموکراتى کوردستان
بەڕێزان بنەماڵەى تێکۆشەرى ناسراوى گەلەمان خوالێخۆشبوو جەلیل گادانى
سڵاوێكی برایانەى گەرم!
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو ڕۆشنبیر و تێکۆشەرى ناسراوى گەلەکەمان کاک (جەلیل گادانى)مان پێگەیشت، کاک جەلیل گادانى هەموو ژیانى خۆى وەقفى بزاڤى ڕزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان کردبوو، تێکۆشەرێکى خاکەڕاو هێمن و پشوودرێژ بوو، چ وەک پێشمەرگەیەکى سسەنگەرى بەرخودان و چ وەک نووسەرێک بەردەوام لە خزمەتى دۆزى ڕەواى گەلى کوردستان دابوو، کەسایەتى کاک جەلیل وایکردبوو ببێتە خۆشەویستى هەموو لایەکمان.
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێز و تەواوى هەڤاڵانى حزبى  دێموکراتى کوردستان و بنەماڵەو خزم و کەسوکارى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان  YNDK
٦ / ٨ / ٢٠٢٠
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

 پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی مەکتەبی سیاسیی پارتی کوماری کوردستان

بۆ بەڕێزان دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دل گران بوین بەهەوالی کۆچی دوایی ڕەوان شاد سەرکردە و خەباتگێری میللەتەکەمان کاک جەلیل گادانی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤالانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.
لە پەروردیگاری مەزن دەپارێینەوە ڕەوانشاد جەلیل گادانی بە بەهەشت شاد بکا و سەبر و سوکنایی بۆ خانەوادە و دۆست و هەڤالانی
مەکتەبی سیاسیی پارتی کوماری کوردستان
٦/٨/٢٠٢٠
***

پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانییەوە

دەقی پەیامەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەم شێوەیە:
بە داخێکی گرانەوە ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ١٦ی گەلاوێژ کاک جەلیل گادانی، کەسایەتیی ناسراو و تێکۆشەری دێرین، بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
کاک جەلیل بە شانازییەوە خاوەنی ٧٠ ساڵ خەبات بوو لە پێناو ڕزگاری و ئازادییدا. ساڵانێکی زۆر لە زینداندا بوو. لە ھەموو ئەو ٧٠ ساڵەدا نەسرەوتوو و کۆڵ‌نەدەر بوو، لە ھەموو بوارەکانی خەباتدا دیار بوو. ئینسانێکی پاک و دڵسۆزی گەلی کورد و خەباتەکەی بوو. یەکێک لەو ڕابەر و کار بە دەستانە بوو کە بۆ یەکڕیزیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان بە پەرۆش و خاوەن ھەڵوێست بوو. جیا لەوە کە بەرپرس و کەسایەتییەکی دیاری ناو ڕیزەکانی دێموکرات بوو، دۆستی کۆمەڵەش بوو و گرینگیی زۆری بۆ پێوەندیی دۆستانە دادەنا و ھەوڵی خۆی زۆر خستە گەڕ تا پێوەندیی ئەو دوو ڕەوتە بەرەو پێش بچێ.
لێرەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان، ھاوسەنگەرانی و ھەموو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و ھەموو بنەماڵەی بەڕێزی کاک جەلیل دەکەین.
یاد و ناوی کاک جەلیل، ئەو تێکۆشەرە دێرینە، بەرز و بەڕێز بێ.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩
٦ـی ئاگۆستی ٢٠٢٠
 
***

پەیامی یەکیەتیی زانایانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

پرسە و هاوخەمی “یزاکا” بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان، کاک “جەلیل گادانی”

کل نفس ذائقە الموت ثم الینا ترجعون
بە ناوی خودای دلۆڤان
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات کاک جەلیل گادانی، پاش نزیک بە ٧٠ ساڵ تێکۆشان لە ڕیزەکانی ئەو حیزبەدا بە هۆی پەتای کڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
کاک جەلیل گادانی مرۆڤێکی تێکۆشەر و سیاسەتمەدارێکی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، خودالێخۆشبوو چەندین پۆستی گرنگی وەک ئەندامی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا هەبوو، لەم دواییانەش وەک سیاسەتمەدارێکی پڕ تەجرووبە درێژەی بە خەباتی ڕەوای گەلەکەی دەدا. بەداخەوە پاش ٧ ڕۆژ بەربەرەکانی لە گەڵ پەتای کڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان و تێکۆشەرانی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشی لە هەموو لایەکیان دەکا و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
انا للە وانا الیە راجعون
١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی
***
 

پەیامی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

سکرتێری گشتیی “پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان”، “باپیر کامەلا”، پرسەنامەیەکی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانییەوە، ئاراستەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی گادانی کردوە.
دەقی پرسەنامەکە بەم جۆرەیە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان سپاردنی خوا لێ خۆش بێت ڕێزدار کاک “جەلیل گادانی”ـمان پێ گەیشت و چووە کاروانی نەمرانەوە، بە گەیشتنی هەواڵی گیان سپاردنی گەورە تێکۆشەر و دێرینی گەلەکەمان هەموومان دڵتەنگ و خەمناک بووین. کاک جەلیل گادانی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی لە شار و لە شاخ، ڕۆڵی کارا و کاریگەری هەبووە. هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە ڕۆڵی ڕێبەرایەتیی بینیوە و سومبولی خۆڕاگری بووە لە بەندیخانە و، تێکۆشەرێکی پشوودرێژ بووە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و شاخ. سەرەڕای ئەوەی چەندین نەوەی پەروەردە کردوە و پێ گەیاندوە بۆ بەشداری کردن لە کۆڕی خەبات، بە لە دەست دانی ڕێبەرێکی مەزن و تێکۆشەرێکی دێرین لەو قۆناغە هەستیارەدا زیانێکی گەورە بە نەتەوەکەمان و بزووتنەوەی سیاسی دەکەوێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئێمەش برایەکی ئازیز و دۆستێکی نزیک و خۆشەویستێکی بێ‌وێنەمان لە دەست چوو. ڕۆیشتنی ڕێزدار کاک جەلیل گادانی بە جەستە ڕاستە بەڵام یادەوەرییەکانی لە ناو دەروونماندا بۆ هەمیشە جێگیرە.
بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی تێکڕای هەڤاڵانمان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و، لە یەزدانی مەزن داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشی بێت و تەمەن درێژی بۆ کەس و کار و هاوڕێیانی دەخوازین، کاروانی خەباتی پڕ سەروەریی نەپساوە و بەردەوام بێت. خودا سێبووریی هەموو لایەکمان بدات.
انا للە و انا الیە راجعون
براتان
باپیر کامەلا
هەولێر ٦/٨/٢٠٢٠
***

پەیامی سەرەخۆشیی مەکتەبی سیاسیی “پارتی کۆماری کوردستان” بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”

بۆ بەڕێزان: دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دڵگران بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی ڕەوانشاد سەرکردە و خەباتگێڕی میللەتەکەمان “جەلیل گادانی”، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە  خانەوادە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین و لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە ڕەوانشاد “جەلیل گادانی” بە بەهەشت شاد بکا و سەبرو سوکنایی بۆ خانەوادە و دۆست و هەڤاڵانی.
مەکتەبی سیاسی پارتی کۆماری کوردستان
***

ڕاگەیەندراوی “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز “جەلیل گادانی” ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
ماڵئاوایی لە ژیان کردنی تێکۆشەری دێرین کاک “جەلیل گادانی”
بە داخێکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دیموکرات، دوای حەوتوویەک بەربەرەکانێ لەگەڵ وایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی، ڕێبەری و ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.
بێگومان کاک جەلیل کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو و چەندین دەیە تێکۆشانی سیاسی و حیزبی ناوبراو شایەتی بۆ ئەوە دەدەن کە چۆڵ بوونی جێگەی ئەو تێکۆشارانە و نەبوونیان لە نێومان چ خەسارێکی گەورە بە بزووتنەوەکەمان دەگەیەنێ، بەڵام دڵنیاین سەنگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد هەر ئاوەدان دەمێنێ و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی هەموو تێکۆشەرە دێرینەکان هەر بەردەوام دەبن.
بەرز و بەڕێز بێت یاد و ناوی کاک جەلیل گادانی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی
***

پەیامی سەرەخۆشی “وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان” ی حکومومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”

بۆ خانەوادە و بنەماڵەی خەباتگێڕ و نووسەر و وەرگێڕ مامۆستا ” جەلیل گادانی”
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا “جەلیل گادانی” خەباتگێڕو نووسەر و وەرگێڕمان پێگەیشت کە بە نەخۆشی کۆرۆنا ژیانئاوایی کرد.
بەو بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە ئێوە و نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەین.
ڕۆحی مامۆستا گادانی شاد و ئارام بێ و دوا خەم و ناخۆشی خانەوادە و بنەماڵە نیشتمانپەرەرەکەتان بێت.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
٦ی ئابی ٢٠٢٠
***

بەیاننامەی کانوونی نووسەرانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی تێکۆشەر و نووسەری کورد

هاونیشتمانیانی کوردستان!
نووسەران و دڵسۆزانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی!
هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی جەلیل گادانی، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی بزووتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک جەلیل گادانی، جیا لەوەی زیاتر لە حەوت دەیەی ژیانی خۆی لەپێناو خەبات و بزاڤی سیاسی و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرخان کردبوو، لەم بوارەدا ئەمەگناسانە و خاکەڕایانە و بە پشوودرێژییەوە هەنگاوی هەڵگرتووە، هاوکات کەسایەتییەکی ناسراوی کۆمەڵایەتی و نووسەر و وەرگێڕێکی خاوەن ئەزموونە و خاوەن چەندین پەرتووکی بەنرخە.
کاک جەلیلی تێکۆشەر لەپێناو بیروباوەڕەی کوردانە لە سەردەمی ڕێژێمی پاشایەتی بۆ ماوەی ١٣ ساڵ زیندانی کراوە، بەڵام گرتن و بەندکران کۆڵیان پێ نەداوە و زیندانیشی کردووەتەوە قوتابخانەیەک بۆ فێربوون و لەوێ فێری زمانی فەڕەنسی بووە.
ساڵی ۱۳۱۲ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواو کردووە، ساڵی ۱۳٥۱ بڕوانامەی لیسانسی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە، هاوکات جیا لە زمانی دایکی، زمانەکانی فارسی و فەڕەنسی و هەتا ڕادەیەکیش تورکی زانیوە.
تێکۆشەری ماندوویی‌نەناس کاک جەلیل گادانی، خەمخۆرێکی زمان و ئەدەبی کوردی و پاراستنی بەها نەتەوەییەکان بوو و لەم بوارەشدا خاکەڕایانە و بە پشوودرێژییەوە هەنگاوی جیدی هەڵهێناوە، لە پاراستنی بەڵگە و دیکیۆمێنتەکانی شۆڕشی کوردستان و بەتایبەت سەردەمی کۆماری کوردستانەوە بگرە، هەتا نووسینەوەی بەشێک لە مێژووی حیزبی دێمۆکرات و ئاوڕدانەوە لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە وەک بڕبڕەی بزووتنەوەی کورد لە کارە بەنرخەکانی کاک (جەلیل گادانی) دێنە ئەژمار کە لەمبارەوە دوو کتێبی بەنرخی نووسیوە.
بەشێک بەرهەمەکانی لە بواری وەرگێڕان و نووسیندا بریتین لە:
۱- هاونەتەوەیی‌بوونی قەومی کورد و ماد – (وەرگێڕان)
۲ -پەنجا ساڵ خەبات (کورتەیەک لە مێژووی حیزبی دێمۆکرات)
۳- ڕاستیی ڕووداوەکان
٤- با نەبێتە درۆی پاش‌ مردوو
٥- کەشکۆڵی پێشمەرگە
٦- وڵامدانەوە و ڕوونکردنەوە
٧- انسان چگونە غول شد
٨- داستان یک پیشمرگ قهرمان (ئامادەکردن و کۆکردنەوە)
ئێمە وەک کانوونی نووسەرانی کوردستان، وێڕای بەرز نرخاندنی خەبات و تێکۆشانی سیاسی و فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی تێکۆشەری پێشەنگ کاک جەلیل گادانی کە لەپێناو ئازادی و سەربەستیی نەتەوەکەیدا هەڵیگرتووە، هاوکات بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم نووسەرە ئازادیخوازەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هەموو تێکۆشەرانی بزووتنەوەی کورد و نووسەر و ئەدیبانی نیشتمان دەکەین و خۆمان بە شەریک و هاوبەشی خەمیان دەزانین.
پێمان وایە ڕەهەندی ئەخلاقی و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خاکەڕایی کاک جەلیلی تێکۆشەر، نموونە و سەرمەشقێکە بۆ لێ فێربوون و لێبووردەیی و یەکتر قەبووڵکردن لە مەیدانی بزووتنەوەی سیاسی و فەرهەنگیی کوردستاندا.
کانوونی نووسەرانی کوردستان
١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی
***

پەیامی سەرەخۆشیی “پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان” بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”ـیەوە

بەڕێزان: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێز گادانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕیز کاک “جەلیل گادانی”ـمان پێگەیشت.
بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەموو هاوڕێیان و هاوسەنگەران و گەلەکەمان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
“کاک جەلیل گادانی” مرۆڤێکی ئارام و قسەخوش و کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوو کە هەموو تەمەنی لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلەکەیدا خەباتی کرد و کۆڵنەدان و نەسرەوتنی کاک جەلیل گادانی  خۆشەویست لە ڕیزی حیزبی دێموکراتدا و بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی ئیلهام بەخشە و فێری بەردەوامی و پاراستنی بەهاکان و مانەوەمان دەکا، لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەک کاک جەلیل گادانی کۆستێکی گەورەیە  بۆ حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و کوردستان.
ڕوحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێ
پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠کوردی
***

بنەماڵەی مۆرادی لە هۆزی مەنگوڕی باشوری کوردستان

بەنێوی خانەوادەی مۆرادی لە هۆزی مەنگوڕی باشوری کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و خانەوادەکەمان بە خانەوادەی مامە جەلیل گادانی و حزبی دیموکرات و هەموو تێکۆشەران و هاوسەنگەرانی مامە جەلیل ڕادەگەیەنین.
داواکارین لە خودای گەورە رۆحی پاکی مامە جەلیل بەبە هەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریش بدا بە خانەوادەکەی و هاوسەنگەرانی.
إنا للە وإنا الیە راجعون
خانەوادەی مۆرادی تایفەی باب رەسوە هۆزی مەنگوری باشوری کوردستان
***

پەیامی سەرەخۆشی بەڕێز عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”

بە ناوی خۆم و تەواوی کارمەندانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی.
ناوبراو مێژوویەک پڕ لە شانازی هەیە بۆ خزمەتی گەلەکەی و تەواوی ژیانی خۆی بەخت کردووە بۆ کورد و کوردایەتی.
ڕۆحی شاد و یادی هەمیشە بەخێر بێت، هەزاران سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
عەلی دۆڵەمەری
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس
***
پەیامی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”ـیەوە.
دەقی پەیامەکە:

پەیام تەشکیلات مەخفیی حزب دموکرات کوردستان لە شار کرماشان

▪️ماڵئاوایی لە ژیان کردن تێکۆشەر دیرین کاک “جەلیل گادانی”
وە داخێکی فرەوە خەوەردار بۊمن کە تێکۆشەر دیرینێ کوردایەتی و ئەندام قەبلی ڕێبەریی حزب دموکرات، وە دوای هەفتەیک دەسو پەنجە نەرم کردن وەرد ویرۆسێ کۆرۆنا، ئیمرو ئەرای هەمیشە مالئاوایی لە ژیان کرد.
وە لایەن تەشکیلات مەخفیی کرماشانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزیان، ڕێبەری و ڕیزەکان حزب دموکرات کوردستان کەیمن و خۆمان وە شەریک خەمیان زانیمن.
بێ گومان کاک جەلیل کەسایەتیێ نام ئاشنای جونبش ئازادی خوازیی کوردستان ڕۆژهەڵات بۊیە و چەندین دەیە تێکۆشانی سیاسی و حزبییان شایەتی ئەیەن ک چۆڵ بۊینێ جێ ئەو تێکۆشەرانە و نەبوونیان وە نێوانمان چ خەسارەتێک گەورە وە جونبش ئازادی خوازی ڕەسێنێ، وەلێ دڵنیاین سەنگەر جونبش ئازادی خوازیی کورد هەر ئاوەدان مینێدێ نو ڕێبواران ئەو ڕێیە تا ڕەسین وە ئامانجەیل هەرچێ تێکۆشەرە دیرینەس هەر بەردەوام مینن.
بەرز و بەڕێز بودن یاد و ناو کاک “جەلیل گادانی”
تەشکیلات مەخفیی حزب دموکرات کوردستان -کرماشان
***

پرسەنامەی ناوەندی هاشتاگ فۆڕ کورد

نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا دەژین
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کەسایەتی ناودار جەلیل گادانی، نووسەر، سیاسەتڤان و تێکۆشەری ناسراوی کورد، یادگاری کۆماری کوردستان و یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نیو سەدەی ڕابردوودا، پاش زیاتر لە حەفتا ساڵ خەباتی بێ وچان، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دواییی کرد.
بەم بۆنەیەوە، وەک ناوەندی هاشتاگ فۆڕ کورد، سەرەخۆشی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرجەم تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، کەسوکار و هاوسەنگەرانی دەکەین و  هیوادارین کاروانی خەبات و تێکۆشان بۆ ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەرچی زووتر بگاتە مەنزڵ.
ناوەندی هاشتاگ فۆڕ کورد
۷ی ئاگۆستی ۲۰۲۰
#JalilGadani
***

پەیامی ئەندامانی حیزب لە ئاوایی نییەری سەربەرز بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بە پی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی نییەری قارەمان و مەکۆی خۆڕاگری و کۆڵنەدان کە دەیان کەس لە باشترین ڕۆڵەکانیان لە ڕیزی حیزبی دێموکراتدا شەهید بوون و دۆست و دوژمن  نییەر بە مەکۆی دێموکرات و کوردایەتی دەزانێ، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی تێکۆشەر و سیاسەتڤانی ناوداری حیزب و گەل پەیامێکیان بەم شێوەی خوارەوە بڵاو کردەوە.
دڵە ها یاران بەرشین جە لاو من
گرد تەفرەقە بین چوون خەیاڵی من
گەردێ کۆچشان ئانا دیارەن
دەک لێڵاویم بۆ چوونۆ قەرارەن
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر و خەباتکاری ماندوویی‌نەناسی ڕێگای ڕزگاری و سەربەستی نەتەوەکەمانمان بیست و پڕ بەدڵ بەم کۆچە ناوەختە تاساین.
کاک جەلیلی گادانی یەکێک لە خەباتکارانی بەرەی کۆمار بوو کە چەندین دەیە بێوچان و نەپساوە لە ڕێگەی بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی نەتەوەکەی خەباتی کرد و بە کۆچی دوایی، مەتەرێزی تێکۆشان و ئاڵای وەدیهێنانی ئەو ئاواتەی دایە دەستی هاوخەباتان و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان.
ژیان، خەبات و مەرگی ئەو شۆڕشگێڕەی نەتەوەکەمان ئەوەمان بیردەخاتەوە کە خەباتی نەتەوەی کورد خەباتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەموو ئایدۆلۆژیاکان و هەموو دەسەڵاتە ناوچەیی و جیهانییە پاشڤەڕۆخوازەکانە و ئەوەش ئەرکی هەموو لایەنێکی نەتەوەکەمان قورستر دەکاتەوە و ئەرکی قورس و سەرەکیی ئەم تێکۆشان و خەباتەش دەکەوێتە ئەستۆی حیزبی خۆشەویست و کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەکەمان واتە حزبی کۆمار و شۆڕش و خەبات.
ئێمە وەکوو ئەندامانی گوندی نیەری خۆڕاگر و شۆڕشگێڕ سەرەڕای سەرەخۆشیی ئەم کۆستە قورسەی نەتەوەکەمان، خۆمان بە خاوەنداری ئەم پرسەیە دەزانین و هیوادارین بە زووتر یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حزبی خۆشەویستمان ئەو سەنگەرە بە شکۆیە ئاوەدان و ڕێگای گەییشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان نزیکتر و هاسانتر بێتەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ئاوایی نییەر
١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩
****

پەیامی هاوخەمیی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە نێوخۆی وڵات بە بۆنەی کۆچی ‌دوایی کاک جەلیل گادانی سیاسەتڤان و تێکۆشەرە ماندوونەناسەکەی دێموکرات

خەڵکی دڵسۆز و ئەمەگناسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات بە ناردنی نامە و ڕاگەیەندراو، داخ و پەژارەی یەکجار زۆری خۆیان بۆ کۆچی دوایی  مامۆستای کۆڵنەدان و کوردایەتی کاک جەلیل گادانی ڕاگەیاند و وێڕای بەداخبوونیان بۆ ئەو کۆستە گەورەیە پەیمانی درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی ئەو نەمرە و هەموو شەهیدانی حیزبی دێموکرات و کوردستانیان  دووپات کردەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز، بۆکان و مەهابادەوە پەیامی هاوخەمیی  خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە کە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد لەو شارانەدا وێڕای بەداخبوونیان بۆ کۆچی دوایی ئەو مرۆڤە مەزنەی کە ئەزموونێکی زیاتر لە ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی سەخت و دژوار و خۆشی و ناخۆشییەکانی ئەو ڕێگایەی پێمان بەخشی و پڕ بوو لە ورە و وزەی سەرکەوتن و سەربەرزی، پەیمانییان لە گەڵ ڕێبازەکەی کاک جەلیل و  ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تا گەیشتن بە لووتکەی ئاوات و ئامانجەکانی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دووپات کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و پێزانینی خۆمان بۆ هەڵوێست و ئەو پەیامە دڵسۆزانەی هاوڕێیانمان لە نێوخۆی وڵات ڕادەگەیەنین، دڵنیایان دەکەینەوە کە هاوسەنگەرانی کاک جەلیل ڕێبازەکەی بەرنادەن و ئەو تێکۆشەرە مەزنەی گەلەکەمان بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە.
***

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاواییەکانی گاوەرە، توار، قوڵقوڵە و دوەیسە بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ماندوونەناس و بە ورە و وزەی حیزبی دێموکرات و پیاوە ناسراوەکەی مەیدانی خەبات و کۆڵنەدان نەمر “کاک جەلیل گادانی” کەسایەتیی کەم وێنەی گەلەکەمان کە زیاتر لە حەوت دەیە شانی وەبەر بەرپرسیارەتیی ڕزگاری نیشتمان و نەتەوەکەیدا  و بۆ چرکەیەکیش ڕاوەستان و ماندووبوون لە قامووسی ئەو پیاوە مەزنەدا نەگونجا، ڕایچڵەکاندین و خەمباری کردین، کۆچی ناوادەی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەی مەیدانی کوردایەتی لە کاتێکدا بوو کە ئێمە خۆمان سەرقاڵی پێشوازی لە ۲٥ی گەلاوێژی ۷٥ ساڵەی حیزبە خۆشەویستەکەمان کردبوو و چاوەڕوانی پەیامی یەکگرتنی دوو باڵی دێموکرات بووین. ئێمە وەکوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  سەرەخۆشی و بەداخبوونی خۆمان لەو کۆچە گرانە  ئاڕاستەی حیزبە خۆشەویستەکەمان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و کادر و پێشمەرگەکانی دێموکرات و بنەماڵە و خزم و کەس و کاری کاک جەلیل دەکەین و هەر لێرەوە پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگای پڕ سەروەری هەموو شەهیدان و کاک جەلیلی هەمیشە زیندوو و ئامانجی حیزبی دێموکرات کە ڕزگاری نەتەوە و نیشتمانەکەمانە  نوێ دەکەینەوە و پتەوترلە جاران لە سەنگەری حیزبی دێموکراتدا ڕادەوەستین، چاوەڕوانی یەکگرتنی دوو باڵی دێموکراتین.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاواییەکانی گاوەرە، دوەیسە، توار، و قوڵقوڵە.
۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۰

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*