پەیامی سەرەخۆشیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخەمیی خۆی سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی دەربڕیوە.

دەقی پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێز: حیزبی دیموکراتی کوردستان

بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان خوالێخۆشبو (جەلیل گادانی)ـمان پێگەیست.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ حیزبە تێکۆشەرەکەتان و ئەندام و لایەنگران و، کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبو دەنێرین.
خەبات و ماندوبوونی ئەم سیاسەتمەدارە دێرینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز دەنرخێنین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
٦ی ٨ی ٢٠٢٠

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*