تەرمی کاک جەلیل گادانی بەخاک سپێردرا (وێنە)

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کاک جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک جەلیل گادانی ماوەی حەوتوویەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، کە بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسـمێکی شایستە دا و سەرەڕای مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا، تەرمی کاک جەلیل گادانی بە ئامادە بوونی جێگری سکرتێر، ئەندامانی ڕێبەری و کۆمەڵێکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی دیموکرات و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە گۆڕستانی شەهیدانی دیموکرات لە شاری کۆیە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*