نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگەڵ سکرتێری گشتیی ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست کۆ بووەوە

پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٤ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی، بەڕیز “مەولوود سوارە” ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست، لەگەڵ بەڕێز “لویس ئەیالا” سکرتێری ئەم رێکخراوەیەو خاتوو “لەتیفە پێری” کارگێڕی “ئێس ئای” کۆ بووەوە..

لەو دیدارەدا، نو‌ێنەری حیزب وێڕای سوپاس و پێشکەشکردنی سڵاوی رێبەری حیزب و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەڕێزیان، هاوکات کۆمەڵێک زانیاری نوێی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە و بارودۆخی هەنووکەیی سیاسی و ئابووری ئێران خستەڕوو.  دەگەڵ ئەوەشدا سزای داسەپاو بەسەر چالاکی فەرهەنگی خاتوو “زارا محەممەدی” و نامەی ٣٨ رێکخراوی مەدەنیی کوردستان دژ بەو سزایە بۆ “حەسەن روحانی” سەرۆکۆماری ئێران و تۆپبارانی رۆژی دووشەممە واتە ١٣ی گەلاوێژ بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ بەڕێزیانی باس کرد. لە درێژەی قسەکانیدا، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاماژەی بە کوژرانی بەردەوامی کۆڵبەرانی کورد بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی سوپای پاسداران کرد و وەزعی نالەباری خەڵک و نەخۆشی کۆرۆنا و کەمتەرخەمییەکانی رژیم و هەڵوێستی رێکخراوە مەدەنییەکان و هاوکاری و هەروەزی خۆبەخشانەی خەڵک لەو پیوەندیەدا هێنایە بەر باس و چالاکییەکانی ژینگەپارێزانی کوردستان و زیندانیانی سیاسیی کورد بەگشتی بەشێکی تری باس و گفتوگۆیەکان بوو. لە کۆتاییدا بەڕێز “لویس ئەیالا” وێڕای گوێگرتن و تێبینی و سەرەنجەکانی لەسەر باسەکەی نوێنەری حیزب و ئاماژەدان بە دۆخی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات باسێکی کورتیشی لەسەر کارو چالاکییەکانی خۆیان لە ماوەی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا کرد و ئاواتەخواز بوو کە دۆخەکە ئاسایی بێتەوە و پەیوەندی و کۆبوونەوە و دیدار و باس و چاوپێکەوتنەکان بە رەواڵی پێشوو درێژەیان پێ بدرێت.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

٤ی ئۆگوستی ٢٠٢٠

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*