برای پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک سەید جەماڵ حوسێنی خەڵکی شاری سەردەشت و برای هاوڕێ سەید لوقمان حوسێنی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری شیراز کۆچی دوایی کرد .
کاک “سەید جەماڵ حوسێنی” کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتیمانپەروەر و فەرهەنگی بوو کە وەک مامۆستایەکی قوتابخانە ٢٩ ساڵ تەمەنی خۆی بێ پسانەوە بۆ پەروەردەی منداڵانی شاری سەردەشت و دەوروبەری تەرخان کرد و هەر ئەوەش بوو کە پێگەیەکی بەهێزی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بۆ “سەید جەماڵ”ی کۆچکردوو دروست کردبوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی “حوسێنی” و هەموو خەڵکی ناوچەی سەردەشت بە گشتی و هاوڕێ “سەید لوقمان حوسێنی” بە تایبەتی دەکات و خۆم بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات
١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*