بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢١ ـ ٠٧ ـ ٢٠٢٠ کاک ئەبووبەکر باڵەکی برای شەهید خالید باڵەکی و برا و ئامۆزای تێکۆشەرانی حیزبەکەمان کاک عەلی باڵەکی و کاک عومەر باڵەکی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە شاری سابڵاخ کۆچی دوایی کرد. کاک ئەبووبەکر باڵەکی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کورد دۆست و حیزب خۆشەویست بوو، لە دەیەکانی ٦٠ ی هەتاوی دا بە هۆی چالاکی پێشمەرگانەی باڵەکی‌یەکان ، کاک ئەبووبەکر بە دەیان جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەت و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و جاشەکانەوە بەنگ کراو و ڕاپێچی گرتووخانە کراوە و ئازار و ئەشکەنجەی جەستەی و دەروونی درا. کاک ئەبووبەکر وێرای ئەوە کە بەردەوام هاوکارێکی نزیکی برا پێشمەرگەکانی بوو، هاوکات بۆ زۆر کاری گەورە، هاوکاری پێشمەرگەکانی هێزی شەهید پێشەوا و حیزبی دێموکراتی کرد. شایانی باسە کە برایەکی کاک ئەبووبەکر بە ناوی خالید باڵەکی لە ڕێکەوتی ٢٣ ـ ٠٧ ـ ١٩٩٣ ی زائینی لە دەراوی گوندی دۆڵەتوو لە کەمینێکی سوپای پاسداران دا شەهید بوو. بەداخەوە تەرمی شەهید خالید لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بێ سەر و شوێن کرا و هەنووکەش گۆڕی شەهید خالید نادیارە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوادەی کاک ئەبووبەکر باڵەکی،یەوە پرسە سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەس و کاری، بە تایبەت هاوڕێیان عەلی و عومەر باڵەکی دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*