بۆ مەحکوم کردنی تیرۆری ٣١سالەی قاسملوی شەهید کۆدەبینەوە

ئاگاداری

هەرچەند ئەو نەخۆشییەی کە داوێنگیری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بووە دەرفەتی ئەوە نادا چالاکییەکان وەک خۆی و لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بەڕێوە بچن و بۆ پاراستنی گیانی خەڵکەکەمان لە نەخۆشی کۆرۆنا خۆمان لە گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکان پاراستووە، بەڵام دەگەڵ ئەوەشدا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی تیرۆری ناجوامێرانەی دکتورعەبدوڵڕەحمان قاسملوو بە دەستی چەپەڵی تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی و لە یادی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونی ئەو رێبەرە بلیمەتەی نەتەوەکەماندا، رێبواران و درێژەدەرانی رێبازە پیرۆزەکەی، هەروا شێلگیرانە لە خەبات و تێکۆشان و لە سەنگەری قەلای لەگیراننەهاتووی گەلەکەماندان و بەگژ سیاسەتی تیرۆر و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامیدا دەچنەوەو ئەو رووداوە و ئەو مرۆڤە مەزنە بە فەرامۆشی ناسپێرن.

کات: رۆژی 13ی جولای ٢٠٢٠
کاتژمێر: ١٤ بۆ ١٦ی دوانیوەڕۆ
ناونیشان:
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە “لەندەن”
Princes Gate, Knightsbridge, London SW7 1PT

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*