ئاڵمان: بەتوندی ڕووبەڕووی هێزە تێرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبینەوە

دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاند، ئێمە پەیامێکی ڕاشکاومان داوەتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیزن نادەین ئەو وڵاتە ببێتە خاوەن چەکی ناوکی و هیوادارم وڵاتانی دیکەش لە سیاسەتەکانیاندا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئەو هەڵوێستەی ئێمە بگرنە بەر.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا “هایکۆماس” وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گوتی: ئێمە بە ڕاشکاوی ڕادەگەیەنیین کە ئیزن نادەین کۆماری ئیسلامی ببێتە خاوەن چەکی ناوکی و لە هەمان کاتیشدا ئەو هێزە تێرۆریستانەی سەر بەو ڕێژیمە کە لە دەرەوەی ئێران کار بۆ کۆماری ئیسلامیی دەکەن، دەکەینە ئامانج و دەتوانین حیزبۆڵای لوبنان وەکوو نموونە باس بکەین کە لە وڵاتەکەماندا بە توندی ڕووبەڕووی دەبینەوە و ئیزن نادەین نە ڕێژیمێکی ناوکی لە ئێران و نە گرووپەکانی سەر بەو ڕێژیمە ببنە مەترسی بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان و جیهان و، هیوادارم کە وڵاتانی دیکە و بە تایبەت وڵاتانی ئورووپایی چاو لە ئێمە بکەن و هەڵوێستەکانی ئێمە بکەنە بنەمای سیاسەتیان لەبەرابەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
شایانی باسە کە ئاڵمان پێشتر حیزبوڵای لوبنانی وەکوو تێرۆریست ناساندوە و هەموو چەشنە چالاکییەکی ئەو گرووپە تێرۆریستییەی لە وڵاتەکەی قەدە‌غە کردوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*