پێکھێنانی سمینارێکی سیاسی_ تەشکیلاتی بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتانی سویس، ئوتریش، هۆلەند وبلژیک

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 30ی مەی 2020ی زایینی، بەرامبەر٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتانی سویس، ئوتریش، هۆلەند وبێلژیک لە ڕێگای ئینتەرنێت و بە شێوەی ئانلاین و هەروەها بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەو چوار وڵاتە کۆبوونەوەیەکی سیاسی – تەشکیلاتیان بۆ بەڕێزکاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هێنا. کۆبوونەوەکە بەسروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکە و بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس کاک زاهیر قادرحاجی سیمینارەکە کرایەوە و بە هاوکاری بەڕیزان خاتوو تەوار ئەبروزەنی و کاک حەسەن لاوە بەخێرھاتنی بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزب و هەروەها خاتوو کۆیستان گادانی نۆینەری کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و کاک حەمە ڕەسوڵ کەریمی بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی ولات و سمایل شەرەفی بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلات کرا. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، بەرێزکاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دوو لایەنی  دێموکرات و گرینگی یەکگرتنەوە بۆ ئەندامان دوا و ئاماژەی بەوەدا کە هەرلە سەرەتاوە ئێمە لایەنگری یەکگرتنەوە بووین و ئێستاش دوای ١٤ ساڵ هەر لە سەر ئەو بڕیارەین. بە شێوەیەکی وردبینانە هۆکارەکان و کێشەکانی یەک نەگرتنەوەی بۆ بەشداربووان باس کرد. هەروەها ڕایگەیاند تا ئەو جێگایەی پێوەندی بە هەڵوێستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە هەیە و بە ئەزموونێک کە لە ڕابردوو هەمانە، چارەسەری کێشەی هەردووک لای دێموکرات تەنیا و تەنیا بە دەفتەری سیاسی و کومیتە مەرکەزی و ڕێبەری وهەڵبژێردراوی کۆنگرەی هەردووک لاوە دەکرێت. بەڕیزیان ئاوڕیان لە هەستی نیستیمانی و نەتەوەپەرەستی خەڵکی کوردستان دایەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرە گرتن دایە وهەوڵی چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی بەرز نرخاند و لە پێوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی دا بەشێکی زۆری خەڵک بەشداریان لەم ‌هەڵبژاردنەدا نەکرد و هاوڕابوون لەگەڵ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە پێوەندی لەگەڵ کۆرۆناشدا کە کۆماری ئیسلامی بە سیاسی کردبوو و کەلێنێکی درووست کردبوو، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خەڵک ئەزموونێکی باشی لە سازماندان و خۆڕێکستن هەیە بە پێکهینانی نیهاد و ڕێکخراوی جۆراوجۆر بەرەو پیری قەیرانەکە چوون.
 بەڕێز کاک خالید عەزیزی لە پێوەندی لەگەڵ ئێرانیەکان کە چۆن هەڵسووکەوت بکەین ئاماژەی بەوەیدا کە حیزبی دێموکرات حیزبێکی میللی و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و شانازی دامەزرانی هێماکانی نەتەوایەتی کوردی لە کۆماری کوردستاندا بە حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان بڕاوە و بۆیە نەتەوەیی بوون و میللی بوونی ئێمە روون و ئاشکرایە. لە سەر چالاکی سیاسی، بەڕێزیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە پانتای کاری سیاسی ئێمە ئێرانە و وڵاتەکانی دیکە یا پارچەکانی دیکەی کوردستان نیە وبۆیە پێویستە پێوەندیەکانمان لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی ئێرانی بەهێزتر بکەین. دڵنیایی خۆی دەڕبری کە بێ کورد کێشەی سیاسی لە داهاتووی ئێراندا چارەسەر ناکرێ. بڕگەی دووەمی سیمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و ڕەخنە و پێسنیاری ئەندامانی بەشدار بوو کە لە لایەن کاک خالید عەزیزی بە وردی وڵامیان دراوە. لە بەشی کۆتایی کۆبوونەەوەکە بەڕێز خاتوو کوێستان گادانی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و نوێنەری دەرەوەی وڵات باسێکی لە پێوەندی لەگەڵ تەشکیلاتی دەورەوە پێشکەش کرد و پشتگیری خۆیان لە ئەندامان و کومیتەکانی دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆیانی بۆ پەروەردە و دانانی دەورەی ئاموزشی بۆ هەموو ئەندامان لە ڕیگای جۆراوجۆرە دەربڕی.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆمیتەکانی سویس، هۆلەند، ئۆتریش و بێلژیک

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*