پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئینتێرنێتی بۆ ئەندامانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۰-۰٥-۲۰۲۰ کۆبوونەوەیکی راستەوخۆی ویدیوکال بۆ خاتوو شەهێن موودەرەسی بەرپرسی یەکێتی ژنانی دێموکراتێ کوردستان لە وڵاتی سوئێس لەگەل ئەندامانی ئەم رێکخراوەیە پێکهێندرا.

لەم كۆبوونەویەدا بەرێزیان ئاماژەی بە دوائین كۆنگرەی ٥ی یەكێتی ژنان و بریار و راسپاردەکانی کۆنگرە کرد و باسی لە ئەرکی ئەندامان لە راپەراندن و جێبەجێ کردنی بریار و راسپاردەکانی کاری کۆنگرە کرد و بەتایبەتی ئەرکی ئەندامانی یەکێتی ژنان لەولاتی سوئیس،کرد.
دواتر بەرێزیان ئاماژەی بە هێندێك باسی گرینگ سەبارەت بە ژنانی رۆژهەلات کوردستان و گیرو گرفتەكانی ژنان لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و بە گرینگی یەوە باسی لە پێوەندی و پشتیوانی ژنانی تاروگە لە چالاکوانانی مافی ژنان لە ناوخۆی ولات کرد.
دواتر بیرورای هاورێیان وەرگیرا بۆ باشتر بەریوەبردنی كارەكان و هاوئاهنگی نێوان کاری رێکخراوەکانی ژنان باسێكی گشتی لێكرا.

 

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*