کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆمیتەکانی ژنان لە دەوەری وڵات

بەمەبەستی تاوتۆکردنی کار و چالاکیەکانی سێ مانگی پاش کۆنگرەو بەرنامەو پلانی داهاتوی یەکیەتیی ژنان وهەمەهەنگی کاری دەرەوەو کوردستان. رۆژی پێنج شەممە ٢١ی مانگی مای بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی کاروباری یەکیەتیی ژنان و ئەندامانی کۆمیتەکان و بەشەکان کۆبووە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا هاوڕێ مەحبوبە رەحیمی ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی و بەرپرسی تەشکیلاتی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات وێڕای بەخێرهێنانی سکرتێری گشتیی یەکیەتی ژنان و بەشدارانی کۆبوونەوەکە. وتی جێی خۆشحاڵیە کە بۆ یەکەم جار توانیمان بەشێوەی ئۆنلاین کۆبونەوە بگرین، هەروەها هەروەک هەموومان دەزانین بارودۆخەی ئێستا کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دورست بووە و دەرەتانی گرتنی کۆبوونەوەی حوزووریمان نییە بەتایبەت لە گەڵ هاورێیانی کوردستان، لە کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتی ژنان بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە هەڵوێست و روانگەکانی یەکیەتیی ژنان لەسەرکاری داهاتوی رێکخراوەکامەن ئەم کۆبوونەوەیە بەبەشداری سکرتێری گشتیی یەکیەتی ژنان پێک بێنین. لە هەمانکاتدا دەتوانین هەموومان گوێ لە ڕا و سەرنجەکانی یەکتر بگرین.
پاشان بەڕێز موژگان عەلیپور، سکرتێری گشتیی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سەرەتای وتەکانی‌دا وێڕای بەرز نرخاندنی کار و تێکۆشانی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات وتی پێکهێنانی ئەم جۆرە کۆبونەوانە وامان لیدەکات کە زیاتر دڵگەرم بین و زیاتر بۆ بەرەو پیش چونی کاری رێکخراوەی و کاری بەکۆمەڵ هەوڵ بدەی.
بەڕێز موژگان عەلیپور
/ باسێکی بەگشتی لە سەر ناوەرۆکی کۆنگرە وئاکامی کۆنگرە
/ کار و چالاکی یەکیەتی ژنانی دێموکرات لە سێ مانگی رابردوو
/پەیوەندی زیاتر لە گەل کۆمیتەی گشتی دەرەوە و کۆمیتەی ولاتەکان
/ کاریگەری سیاسەتی حیزبی دێموکرات لەسەر خەباتی فرەرەهەند و رێکخراوە مەدەنیەکانی ناوخۆی ولات و بەرچاوبوونی حزوور و دەوری ژنان لەو مەیدانەدا
/ بۆ پەرەپێدان و وەگەر خستنی ناوەندی ژنانی رۆژهەلات لەدەرەوە و رۆلی بەشەکانی پەیوەندی کۆمیتەکان لەدەرەوەی ولات
هەر بەدوای باسەکەی موژگان عەلیپور سکرتێری یەکیەتی ژنان، هاورێ شەهێن زادئەحمەد بەرپرسی گشتی یەکیەتیی ژنان لە دەروەی وڵات بە کورتی لەسەر چەند خالی پەیوەندی دار بە کاری هاوبەش وهەمەمەنگی کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد کە ئاماژە بوون بە
/ نەزم و دیسپلینی ئۆرگانەکانی یەکیەتیی ژنانی لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستان وە پەیوەندی و کاریگەری ئەم نەزمە لە گەل ئەندامان و لایەنگرانی
/ ئامادەکاری بۆ کاری کۆنفرانسی گشتی چەندمانگی داهاتوومان لە دەرەوەی ولات
/ پەیوەندی بەرپرسانی کۆمیتەی ولاتەکان و کۆمیتەی گشتی ریکخراوەکەمان

بەشی دوهەمی کۆبونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ سەرنج و تێبینی بەشدار بووان، کە بە خۆشیەوە زۆربەی بەرپرسان بەرەخنە ، پرسیار ، تێبینی ، پێشنیاری باش بەگەرمی بەشداریان لە گشت تەوەری باسەکان کرد دواتر لە لایەن بەرێزان موژگان عەلیپورو شەهێن زادئەحمەد ، هەروەها هاورێیانی بەشی تەشکیلاتی کوردستان خاتون تامان و نەدا قادری تاوتۆکران و وەڵام درانەوە.
کۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەم جارەمان بۆ ئەندامانی بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ولاتەکانی ( سوئید ، نۆروێژ ، ئالمان ، فینلەند ، سوئیس ، ئوتریش ، کوردستان ) دانمارک کە بەداخەوە دانمارک بە هۆی کێشەی تکنیکی نەیتوانی بەشدار بن .
کۆمیتەی دەرەوەی ولات سپاسی گشت هاورێیانی کۆمیتەکان و بەرپرسانی بەشدار دەکات ،بەتاینەت سکرتێری گشتیمان خاتون موژگانی عەلیپوور .
کۆمیتەی گشتی دەرەوەی ولات ٢٣/٥/٢٠٢٠

 

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*