تیری تاران وە بەردی کەوت

ن. سدیق بابایی

کۆماری ئێسلامی دەمێکەسەرقاڵی پلانێکی بەربڵاوی گورچوبڕە تا بە ئەم شێوازە بتوانێ چەند ئامانجێکی پێشووتر ئاماژە پێکراوی خۆی بپێکێت.
زۆرکەس ئاگادارن بەرپرسانی تاران لە خامەنەیی ڕا بگرە تا زۆرێکیتر لە بەرپرسانی سپا و تەنانەت آغای ڕۆحانی دەسەڵاتداری فەرمایشی لە بۆنەکاندا ھەڕەشەی توندی تۆڵەیان لە ئێسراییل دەکرد.
ھەڵبەت ئێسراییل وەک دەسەڵاتێک لەگەڵ ئەوە لێدانی زەبری سەربازی لە ھێزەکانی تاران جێگرتوو لە سوریە و حێزبۆڵا وھاودەستەکانی تری خۆی نەدەپاراست.ھاوکات دەزگای ئێتلاعاتی ئەم وڵاتە زۆر بەوردی جموجۆڵی تاران و دەستوپێوەندەکانی لە لۆبنان،یەمەن، فەلستین،عێراق و سوریە کە تاران ڕێبەی دەکات لە ڕۆژەڤی بەرنامەکانی وەلا نەنابوو. ترۆر بە ڕبێەری تاران لە وڵاتانی ئۆروپایی بەتایبەت لە ساڵانی دواییدا چاودێری وردتر کراوە. فەرانسە، انگلیس،ئاڵمان لەو وڵاتانە دەژمێردرێن شان بە شانی ئامریکا پەیتا پەئتا زانیاریە گرینگەکانی پێوەندیدار بە ترۆری تارانیان ئاڵوگۆڕ کردوە.
وڵاتانی سکاندیناوی پێشتریش لە پێوەندی حەولە ترۆریستیەکانی تاران دڕدۆنگ و بە بێ شاردنەوە لێرەو لەوێ خۆیان بۆ لە قاودانی ھەندێ لەو کردەوەگەلەی تاران نەدەپاراست. باشم لە بیر ماوە سەروبەندی باس و خواستی گەرمووگوڕی ترۆری ناسراو بە میکۆنۆس لە برلین و نووسینی ڕۆژنامەکانی ئاڵمان لەم پێوەندیەدا بوو کە بەشداری ترۆریستەکانی حێزبۆڵای لۆبنان لە قەتڵی ڕێبەرانی کورد دەکرا، کاتێک لەگەڵ بەرپرسێکی ئاڵمان بە بێزاری وتم :ئێوە لە ھەمان کاتدا دەزانن ئەو عەرەبانە دەست پەروەردەی کۆماری ئێسلامی ئێرانن ھاوکات ئێمکاناتی وڵاتە کەتان بۆ ژیانی ئەوان و پەرەدان بە کاری ترۆریستی و نامرۆڤانەیان دژی گەلی ھەژاری ئێمە تەرخان دەکەن!
• تاکی ئاڵمان زۆر لە سەرەخۆ لە وەڵامدا وتی: Hab geduld,brauchen wir nicht beeilen… واتە سەبرت ھەبێ پێویست ناکات پەلە بکەین، و لە درێژەی قسەکانیدا: یاساو ڕێسای وڵاتی ئێمە لە سەرەخۆ بە لە بەرچاو گرتنی گشت لایەنی مافەکانی مرۆ، پشت بەستن بە بەڵگەی بێ ھەڵەوپەڵەو پەنا بردن بۆ دژکردەوەی کاتی حساب بۆ نەکراو، ھەنگاوی لەسەرەخۆ دەنێت.
لەگەڵ دۆست و ھاوپەیمانانمان ڕاوێژو ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەین لە کۆتاییدا ئەگەر قازانج و مەسڵەحەتی وڵاتەکەمان لە مەترسی لێک درایەوە ژێرخانی پێوانەکانی یاسایی پێوەندی نێودەوڵەتی،مان خرایە ژێرپێ ئەوکات ھەڵوێستی پێویست دەگرین و ئامادەین نرخەکەشی بدەین.
ئێمڕۆ یازدەی بانەمەڕ ٣٠ ئاپریل ئاسەواری عەمەلی ئەو سیاسەتە ھەرچەند درەنگ بەڵام وەک تاکی باسکراو ئاماژەی پێدا لە سەر خۆ دەرکەوت و باسکی ترۆری تاران یەک دوای یەک دەستی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵاتی ڕوو دەبێ و وەک ئۆرگانێزمی ترۆری فەرمانگر لەتاران بە فەرمی دەخرێنە نێو لیستی ترۆر لە وڵاتانی جێھان.
لە لایێکیتر وڵاتانی خاوەن بڕیاربە سەبر و لەسەرەخۆیی خەریکن پەڵ وباڵی دەسەڵاتی ترۆریست پەروەری تاران بە مەقەستی ئێرادە، بۆ بەرئەنگاری قوڵدری دەبڕن.
لێرەدا دەبێ ئەو ڕاستیە بدرکێندرێت ئەگەرچی کورد لەو ماوەدا کاروانی قوربانیەکانی بە بێ وەستان بەڕێوە بووە، بەڵام حەقانیەتی خەبات، تێکۆشان و ھەمبەر وەستانی بەرانبەر ترۆر و ترۆریزمی دەوڵەتی تاران ساڵ نە ساڵ ئاشکراترو بۆ دنیای قازانج پارێز بەڕۆژتر دەبێت بە چەشنێک چیتر بۆیان ناکرێ لە بەرانبەریدا بێدەنگ بمێنن. لانیکەم بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی خاوەن بڕیار و دەسەڵاتداری جێھانی ھاتوونە سەر ڕاستی و ئێقرار بە دروستی ھەڵوێستی سیاسی و ناسیاری بێ ئەملاو ئەولای بانگەوازەکانی کورد کە ڕژیمی ئێسلامی وەک دەسەڵاتێکی ترۆریستی جێ متمانە نیە.
مەجلسی ئاڵمانی فێدراڵ قەدەغەی تێکۆشانی حێزبۆڵای لۆبنان بە بڕیاری فەرمی ڕادەگەیێنێت. وەزارەتی نێوخۆی ئەم وڵاتە ھەواڵی مەمنوعیەتی ھەموو ھێزە گرێدراوەکانی حێزبۆڵا،مزگەوت و ئەنجۆمەنەکانیان ئاشکرا دەکات. بەڕێز زێھۆفەر وەزیری نێوخۆ داوا لە لایانگرانی حێزبۆڵا دەکا واز لە تێکۆشان بھێنن.
لەسەر ئەوئەساسە حێزبۆڵا دەفتەری فەرمی لەم وڵاتە نەبووە ئەو بڕیارە بە واتای قەدەغەی تەواوی حێزبۆلا لەم وڵاتە دێت. توندوتیژی دژ بە ئێسراییل و بوونی ئەم وڵاتە [واتە ئەگەری پلان و کاری ترۆریستی] بە وتەی واڵتر وتە بێژی وزارەتی نێوخۆلە، ھۆکارەکانی ئەم بڕیارە دەژمێردرێت. بەرپرسانی ئاڵمان پاش چاوەدێری دوورودرێژ، ژمارەی گرێدراوانی حێزبۆڵا لەم وڵاتە ١٠٥٠ کەس دەس نیشان دەکەن. لە ڕێگای مزگەوتەکان کۆڕ و کۆبوونەوەی تایبەتی و چاوپێکەوتنی لاوەکی ڕاوێژی ترۆریستی دەکەن. ھەر لەم پێوەندیەدا چوار ناوەندی سەر بە حێزبۆڵا ناسراو و مزگەوتەکانیان لە شارەکانی دۆرتمۆند، برلین، مۆنستر و برێمن ھاوکات لە لایەن پۆلیسەوە ئێمـڕۆ پێنجشەممە ٣٠/٤/٢٠٢٠پشکنینی ورد کران. ئەگەرئ ئەوە لە لایەن پۆلیس بە دوور نازاندرێ کە ڕەنگە حێزبۆڵا [تاران] بۆ ڕۆژی قدس پلانێکی ترۆری بەدەستەوە بووبێت.
ھەڵبەت بڕیاری چاوەدێری توندتری لایانگران و ئەندامانی حێزبۆلا لە ساڵی پارەوە پێداگری لە سەر کراوە. دیارە حەوت ساڵ پێش یەکیەتی ئۆروپا لقی چەکداری ئەم حێزبەی دەلیستی ترۆر خستبوو .ھەر چەند ئامریکا لەمێژە داوا لە ئاڵمان دەکات حێزبۆڵا بە گشتی بخرێتە لیستی ترۆر بەڵام لەوە دەچێ ئاڵمان و ئۆروپا چاوەڕوانی ئاکامی چاوەدێری توندی خۆیان بۆ سەلماندنی ترۆریست بوون و فەرمانگری ئەم ڕێكخراوە لە تاران بووبن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*