بەشداری بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حدک لە ئوتریش، لە کۆنفڕانسێکی پەیوەندیدار بە ڕۆژئاوای کوردستان

ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠ی زایینی، بەڕێز عەلی مازوجی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری کرد. ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن فراکسیۆنی سوسیال دیموکراتەکانی ئوتریش لە پارلەمانی ئوروپاوە ڕێکخرابوو.

ئەندریاس شیدەر سەرۆکی فراکسیۆنی سوسیال دیموکراتەکانی ئوتریش لە پارلەمانی ئوروپا یەکێک لە پانێلیگێڕەکانی ئەو کۆنفرانسە بوو. هەروەها کەسایەتی سیاسی ئوتریشی و دۆستی گەلی کورد دکتور تۆماس شمیدینگەر یەکێکی دیکە لە پانێلگێرەکانی ئەو کۆنفڕانسە بوو.

لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکە دا بەڕێز عەلی مازووجی لە نزیکەوە لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان ئەندریاس شیدەر ودوکتۆر تۆماس شمیدینگەر و هەروەها نوێنەری سەوزەکان، خاتوو ئیوا ئێرنست دێدسیجی پەیوەندی بگرێ. ئەو بەڕێزانەی لە وڵامی داواکاری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدک لە ئوتریش، سەبارەت بە پێکهێنانی کۆنفڕانسێکی اهوشیوە لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتگیری خۆیان بۆ ئەو پێشنیارە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئامادەن لەو کۆنإڕانس دا بەشداری بکەن.

پێویست بە ئاماژەیە کە بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حدک لە ئوتریش بەڕێز عەلی مازووجی، چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی رۆژئاوا هەروەها نوێنەرایەتی گۆنگرەی نەتەوەیی کورد و لە سەر زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردەوە باس و راوێژیان کرد.

سایانی باسە ئەو کۆنفڕانسە کاتژمێر ٩ بەیانی دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ درێژەی خایاند.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش.