بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە دانمارک لە یادی دامەزرانی کۆمەلە-ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی فێورییەی ۲٠۲٠ی زایینی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، پێکهاتوو لە بەڕێزان حوسێن مەحموودی ، ئەحمەد ڕەحمانـی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی دانمارک لە یادی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان پەنجاھەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆمەڵە – ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەشداریان کرد ، ھەیئەتی کۆمیتەی حیزب سەرەڕای دانی چەپکە گۆڵێک بەم بۆنەیەوە ، لە ھەمان کاتیش دا بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆمیتەی دانمارکی حیزبەوە پەیامێکیان بۆ یادی نیو سەدە لە خەباتی کۆمەڵە نارد.

شایانی باسە لە لایەن ڕێکخەرانی ئەو ڕێورەسمەوە زۆر بە گەرمی پێشوازی لە ھەیئەتی حیزبمان کرا و سپاسی بەشدااریی هاوڕێیانی حیزبییان لەو ڕێوڕەسمی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە دا کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک