بەشداری هەیئەتکی ‌کۆمیتەی حدک لە ئوتریش لە کۆڕیادی ٨ ساڵەی شەهید نەسرەدین بیرهەک

بۆ رێزگرتن لە شەهید نەسرەدین بیرهەک ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتی دیمۆکراتی کورستانی سوریە، کە ٨ ساڵ لەمەوەبەر لە هێرشێکی ناجوانمێرانەدا شەهیدکرا، پارتی ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢/٢/٢٠٢٠ لە ڤییەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش، بەرنامەیەکی ڕیزگرتنی لەم ڕابەرەی پارتیەکەیان بەڕێوەبرد.
لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە، هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک لەم یادەڕۆژەدا بەشداری کرد.

هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارستی دیموکراتی کوردستان لە سوریە، بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد. لە نێوئاخنی بەرنامەکانی ئەو ڕێوڕەسمە دا اهوڕێ محەممەد فەقی عەلی پەیامی کومیتەی حیزب لە وڵاتی ئوتریشی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی لە پەراوێزی ڕێورەسمەکە دا لەگەڵ نوێنەری حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی بەشدار لەو کۆڕیادە دا دیداریان نوێ کردەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش