دیداری بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا

کاتژمێر ١ ی پاشنیوەرۆی ڕۆژی پینج شەممۆ ٢٠ی مانگی ٢ی ٢٠٢٠ سەلاح پورئەسەد بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا، لە گەڵ خاتوو “لاریسا واترس” سناتۆر لە حیزبی سەوزەکانی ئوسترالیا کە ھاوکات سەرۆکی تیمی سناتۆرە سەوزەکانی ئوسترالیایە لە مەجلیسی سنا و جێگری سەڕۆکی حیزبی سەوزیشە، کۆ بۆوە. لەم کۆبونەوەیە دا، سەلاح پورئەسەد باسێکی لە سەر کارنامەی ڕەشی٤١ سال دەسەلاتی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی لە ئیران ، بە سیاسەتی سەرکوت، قەتڵی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان، کوشتاری کۆڵبەران، ئیعدامی زیندانیانی جودا بیر،پەرەپێدانی توند ئاژۆیی ئیسلامی لە ڕێگای تیرۆر و تەقاندنەوە بۆ دەرەوەی ئێران، تیرۆری رێبەران وکەسایەتی سیاسی کورد و ئێرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کرد.. لە درێژەی باسەکاندا هاورێ سەلاح پورئەسەد ، بە سرنجدانێکی زیاتر بە رووداوەکانی دووسالی رابردوو لە پەیوەندی دەگەل سیاسەتی سەرکوت و نارەوای ئێران، بە وەبیرهێنانەوە و ئاماژە کردن بە موشەک بارانی قەلای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سێپتامبری ٢٠١٨ ، و هەلس و کەوتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی لە ئاست خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانەی لە شارەکانی ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان، لیستێکی ئامادەکراوی لە شەھیدان و زیندانیانی لە پەیوەندی دەگەل خۆپێشاندانەکان، دایە دەست سناتۆر واترس. بەرپرسی بەشی پەیوەنییەکانی حدک لە سەر ھەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی مەجلیسی ئێران ، وێرای ئاماژە کردن بە نادێموکرات بوون و فەرمایشی بوونی ئەم هەلبژاردنە، ئیشارەی بە هاو هەلوێستی حیزبی دێموکرات و ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بایکۆتی کردنی ئەم هەلبژاردنە کرد. کۆتا باسی ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر ھاتنە دەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پەیماننامەی بە کار نەھێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی نیزامی( ئن پی تی) بوو ، کە لەم بەشەدا زیاتر فوکوس لە سەر داهاتووی باری ئەمنیەتی ناوخۆی ئێران و ناوچەوکرا. سناتۆر واترس وێرای پێشوازی کردن لەم دیدارە ، بە سرنجەوە گوێی بۆ قسەکان گرت و ڕایگەیاند وەک بزوتنەوەی سەوزەکانی جیھان کە لە ژێر چەتری ڕێکخراوێک دا کۆ بوونەتەوە ئامادەن لە گەڵ حدک پەیوەندی زیاتر بگرن و پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد بکەن . هاوکات بەرێز لاریسا واترس بەڵێنی دا کە نامەیەک بۆ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا بنێرێ و لەو نامەیەدا لە سەر ئەو پێشێل کاریانەی ڕێژیمی ئیسلامی دەر حەق بە گەلی کورد بە دوا دا چوون بکات و هەروەها ئەوندەی لە دەستی بێت ھاوکار بێت بۆ ئازاد کردنی زیندانیان. سناتۆر واترس خۆشحاڵی خۆی لەو چاو پێکەوتنە دەربڕی و ڕایگەیاند کە پێی خۆشە لەوە بە دوا زیاتر لە سەر کێشەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ئاگادار بێت و دە پەیوەندی دابێت.