بەرێوە چوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان، ٧٤هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان


ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ژانویەی ٢٠٢٠،بە بەشداری پڕ شکۆی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به هاوکاری یەکیەتی ژنان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری کۆڵن، جێژنی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو.

سەرەتا هاوڕێانی پێشکەشکار، کاوە شەریفیان و خوشکە فەرزانە ڕەشید زادە بە خێرھاتنی بەشداربوانیان کرد و دواتر لە لایەن گروپی سرودی یەکیەتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب خوێندرایەوە ساتێک بێ دەنگی راگیرا بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان.


پاش دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان، داوا لە کاک مەحموود شەریفی، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا کە پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـــــ کۆمیتەی لە ژێر ناوی “هۆکارەکانی مل نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دانووستانەکانی ئاشکرا لە تەک وڵاتی ئامریکا” ئاڵمان بخوێنێتەوە
دوای تەواو بوونی پەیەمی کۆمیتەی ئاڵمان، کەسایەتی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاک حسێن بەخشی، وتارێکی لە ژێر ناوی “کـۆماری کوردستان و دەرئەنجامەکانی” پێشکەش بە بەشداربوان کرد.

هاوڕێ حسێن بەخشی، بە گوڵبژێر کردنی دەسکەوتە نەتەوایەتیەکانی کۆماری کوردستان، باسی لە تەمەنی کورتی کۆمار و دەسکەوتکە هەتا هەتاییەکانی کرد کە، ئێستا بوونەتە ڕێبازی ڕاستەقینەی کوردپەروەران و نیشتمانپارێزان و مافخوازی و مافپەروەری ئەندامانی کۆماری کوردستانیشی وەک وێنایەک لە ڕەسەنایەتی کۆماری کوردستان پێناسە کرد دەرحەق بە نەتەوەکەمان.

پاش تەواو بوونی قسەکانی کاک حسێن بەخشی، کەسایەتی دیاری باشووری کوردستان، کاک بەکر شوانی، وتارێکی لە ژێر ناوی پێگەی ژنان لە کۆماری کوردستان دا و بایەخ دانی پێشەوا قازی محەممەد بە پرسی ژنان، پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

پاش تەواو خوێندنەوەی وتارەکان، لە لایەن هونەرمەندان، خەبات مودەڕەسی و موختار فەتاحی چەند گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە بڕگەیەکی تری جێژنی دامەزراندنی ۷٤ ساڵەی کۆماری کوردستان، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان، لەوحی ڕێز لێنان لە خەبات و تێکۆشان ،لە لایەن، کاک حەمە خان مرۆتی، خوشکە ئەسمەر و کاک ڕەحمان قوربانی، پێشکەش کرا بە تێکۆشەران،

کاک محەیدین سەیدە
کاک هەمزە ئەحمەدی
کاک ئەحمەد هەمزەزادە
کاک سوڵتان گوڵاوی
کاک ئیبراهیم کەریمی
کاک عەبدووڵا عەبداڵی
کاک عەلی محەممەدی
کاک ئیسماعیل ئەقدەم
کاک ڕەحمان قوربانی
کاک ئەحمەد حەسەن
کاک عومەر گەنمانی
کاک سولەیمان مەحموودی.

دوای تەواو بوونی پێشکەش کردنی لەوحی ڕێزلێنان لە تێکۆشەران، ووتاری یەکیەتی لاوان لەلایەن خاتوو سروە مودەرسی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی ئالمان خوێندرایەوە.

پاش خوێندنەوەی پەیامی یەکیەتی لاوان، هونەرمەندی لاو، ڕاڤە شنۆیی، ئاوازێکی ناوازەی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد و لە لایەن خوشکە حەلیم ڕەسووڵی، پەیامی یەکیەتی ژنان خوێندرایەوە.

پاش تەواو بوونی پەیامی یەکیەتی ژنان، هونەرمەندی ڕپ بێژ و ناودار، کاریگەر چەند گۆرانیەکی ڕەپی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.

لەم ڕێوڕەسمە دا،
پارتی دێموكراتی كوردستان “پاڕتی”

كۆمەڵەی شۆشگێری زەحمتكیشانی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی زەحمتكیشانی كوردستان
پارتی دێموكراتی كوردستان سوریە
پارتی ئیسلامی كوردستان باكوور
رێكخراوی جیهانی كورد لە ئاڵمان
ناوەندی لێكۆلینەوە كوردی لە ئاڵمان
بەشدار بوون.

بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە، تەرخان کرا بە گۆرانی هەڵپەڕکێ و هەڵپەڕینی بەشداربووان لە جێژنی ۷٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر، ٥ ی ئێواره دەستی پێکرد و ۱۱ی شەو کۆتایی پێ هات

[NPG id=7211]