بەڕێوەچوونی جێژنی دووی ڕێبەندان لە وڵاتی دانمارک

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٠ بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب و ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی و ھەروەھا فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و ڕێکخراوە فەرھەنگی و کلتورییەکان، جێژنی دووی ڕێبەندان ٧٤ مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوە چوو .
سەرەتای بەرنامەکان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکانی جێژنی ٢ی ڕێبەندان بەڕێز سیروان شەڵماشی بەخێر ھاتنی بەشدار بووان کرا .
پاشان بەرنامەکان بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان ڕاگەیەندرا .
پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە کورتە مێژوویەکی دووی ڕێبەندان و دامەزرانی کۆماری کوردستان کە لە نووسینی ڕێبەری شەھیدمان د. قاسملوو بوو پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
بەیاننامەی دەفتەری سیاسی بە بۆنەی دووی ڕێبەندان ٧٤مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن بەڕێز وریا مەلاک بەرپرسی تەشکیلاتی کومیتەی حیزب لە دانمارک پێشکەش کرا.
بەیاننامەکە بە شێوەیەکی گشتی باسی لە دەسکەوتەکانی کۆمار، ئامانج و ئەزموونی دەوڵەتداری کورتماوەی کورد و رۆڵی بلیمەتانەی سەرکۆمار قازی محەمەد کردبوو و وێڕای باسکردنی هەلومەرجی ئەوکاتی جیهانی و ناوچەیی تیشکی خستبووە سەر ناتەبایی و یەکنەگرتوویی ناوماڵی کورد و رۆڵ گێڕانی ئەم ناتەباییە لە رووخانی کۆماری کوردستاندا و هاوکات تیشکی خستبووە سەر دەستەوەستانی حکومەتەکانی مەرکەزی لە تاران بەرامبەر دۆزی کورد و داهاتووی خەبات و تێکۆشانی خەلکی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی .

شایانی باسە کۆمەڵێک پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بەم بۆنەوە پێشکەشی کۆمیتەی حیزب کران.
١ . پەیامی یەکیەتی دێموکراتی کورد لە سوریە .
٢ . پەیامی حیزبی شیوعی کوردستان .ڕێکخستنی دانماڕک .
ئەم بروسکانەش لە لایەن ھێز و لایەنەکانەوە نێردرابوون ، کە ئاماژە بە ناوەکانیان کرا .
١ . یەکیەتی ئافرەتانی کوردستان .
٢ . یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان .
٣ . پارتی دێموکراتی باکوور .
٤ . پارتی دێموکراتی کورد لە ڕۆژئاوا .
٥ . کۆمەڵە حیزبی کۆمەنیستی ئێران .
٦ . کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران .
٧ . پارتی ئازادی کوردستان باکوور .
٨ . کۆمەكەی شۆڕشگێڕانی کوردستان .
٩ . فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان .
١٠ . کۆمەڵەی کلتوری ڕۆژ ئاوا لە دانمارک .

دوایەمین بەشی بەرنامەکانی دووی ڕێبەندان بە گۆرانی و موزیکی ھونەرمەندان “ خەلیل زەھاوی” و “ئاڕمان ڕەزایی” تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا کە بوو بە ھۆی خۆشی و شادی ئامادەبووان .

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک

[NPG id=7087]