بەرێوەچوونی خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری ڕاپەرینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کوردانی ئوتریش لە شاری ڤییەن

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23.11.2019 زایینی بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە دژی ڕژیمی تێڕۆڕیستی کۆماری ئیسلامی، ڕێپێوانێک لە ڤییەن بەڕێوە چو. ئەو ڕێپێوانە لە لایەن کۆمیتەی پشتگیری ھێزە کوردیەکان ڕێکخرابوو. لەو خۆپیشاندانە دا کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی ھەموو بەشەکانی کوردستان بەشدار بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵات نیشاندا. هاوکات سەرکوت و هێرش و گیران و دەستبەسەر کردنی خۆپێشاندەران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی،یەوە بە تایبەت دژ بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان محکوم کرا. سەرەتای بەرنامەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رقیب دستی پێکرد و دواتر پەیامی کۆمیتەی پشتگیری ھێزە کوردستانییەکان خۆێندڕایەوە. دواتر لە لایەن نۆێنەری حیزبی شیوعی پەیامێک پێشکەش کرا ھەروەھا دوکتورعەلی مازوچی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش چەند وتەیەکی لە سەر وزعی ئێستای ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. خۆپیشاندەران دەیان دروشمیان بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئەڵمانی دژی ڕژیمی کۆنەپەرست و تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران گوترانەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵات، لە چەندین حیزب و ڕێکخراوی هەرچوارپارچەی کوردستان پێکهاتووە و پێشەنگی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دژ بە داگیرکەرانی کوردستان دەکات.

[NPG id=6097]