تاراوگە نشینانی فینلاند بۆ پشتیوانی خەلکی ئێران و کوردستان خۆپیشاندانیان کرد.

رۆژی پێنج‌شەممە ٢١.١١.٢٠١٩ لە سەر پێشنیاری ناوەندی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانێکی هاوبەش و بەربەرینیان بەرێوە برد.
بە ئامادەکاری و هاوکاری کومیتەو نوێنەرایەتی هێزەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە خەلکی راپەریوی ئێران و کوردستان، خۆپیشاندانێکی بەربلاو یان لە فینلاند بەرێوەبرد.
سەرەتای ئەم کۆبوونەوەو خۆپیشاندانە بە کۆبوونەوەی ئەندامان و لایەنگرانی هیزو لایەن سیاسیەکان لە شوێنی نزیک بە باڵوێزخانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکرد کە جیا لە هیزە کوردیەکان ژومارێکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگە تێیدا ئامادەبوون.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ٢ی دوانیوەرۆ بە پێی بەرنامەی لە پێشدا دارێژراو دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و لۆگۆو هێمای هێزە سیاسیەکان، بەرزکردنەوەی دروشمی تایبەت بە رووداوەکانی ناوخۆی ئێران و هەروەها بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدان و قوربانیانی دەستیان بە رێپێوانەکە کرد.
خۆپیشاندەران لە رێپێوانێکی هێمنانەو ئارام و لە ژێر چاوەدێری پۆلیسدا بە وتنەوەی دروشم لە پشتیوانی خەلکی خۆپیشاندەری کورد و ئێرانی بەرەو بەردەم بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە هێلسینکی وەرێ کەوتن.
خۆپیشاندەران لە درووشمەکانیاندا پێداگریان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە رێژیم کۆتایی بە سەرکۆتی خەلک بێنێ. ئازادییە تاکە کەسیەکان پێشێل نەکا. خۆپیشاندەران لە درۆشمەکانیاندا پشتیوانی خۆیان بۆ یەکگرتووی و خەباتی خەلکی راپەریوی ئێران و کوردستان دووپاتە کردەوە.
لە درێژەی کارەکانی خۆپیشانداندا، کۆمیتەی ئامادەکاری رێێوانەکە، بە بەرزراگرتنی یادی شەهیدان و قوربانیانی سەرکوتکاریەکانی دەستی کۆماری ئیسلامی لە وتەێکی کورتدا لە لایەن فایەق مەسعوودی بەخێر هاتنی ئامادەبوان کراو مەبەستەکانی خۆپیشاندانەکەی بۆ ئامادەبوان باس کرد.
پاشان پەیامی خۆپیشاندەران لە لایەن جەهانبەخش خالیدی خوێندرایەوە کە داواو ئامانج و پەیامی خۆپیشاندەروانی لە چەند خاڵدا تێدا رێکخرابوون.
لە برگەێکی دیکەی کاری خۆپیشاندانەکە، بەشداران لەبەر دەرکی بالوێزخانەی رێژیم درووشمەکانیان بۆ پشتیوانی لە خەلک لە ئێران دووپات کردەوەو بە دەنگی بەرز رایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی رێبەرانی پلە یەکی ئەو ریژیمە بریاردەری سەرکوت و کوشتاری خەلکن.
لە ناوئاخنی بەرنامەکاندا پەیامی کۆمەڵەی حیزبی کمۆنیستی ئێران خوێندرایەوە. دواتر شۆرش ئەمینی پەیامی بەشداربوانی خۆپیشاندانەکەی بە زمانی فارسی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە. پاشان عەزیز شێخانی لە پێوەندی لەگەل رووداوەکانی ئەم دوایانە و ئەو سەرکوت و کوشتارانەی لە لایەن رێژیمەوە دەرهەق بە خەلکی ئێران دەکرێ بە زمانی فینلاندی چەند وتەێکی پێشکێش کرد.
لە برگەێکی دیکەدا بەرێز وڵات نەهری پەیامی بەشداروانی خۆپیشاندەرانی بە زمانی فینلاندی خوێندەوەو. لە کۆتاییدا ئامادەبوان خۆپیشاندانەکە بە وتنەوەی درووشم و دەربرینی پشتیوانی لە خەلکی راپەریوی ئێران و بە تایبەتی کوردستان، بە سروودی ئەی شەهیدان کۆتاییان بە رێپێوان و خۆپیشاندانەکە هێنا.

[NPG id=6012]