بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ڕێزگرتن لە هاوڕێی کۆچکردووە ڕەحمەت کەریمیان، لە شاری ئادلاید،ی ئوسترالیا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۱ی مارسی ۲۰۱۹ بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی ئادلاید لە باشوری ئوستڕالیا، کۆڕێکی شایستە بۆ کۆچی هاوڕێ ڕەحمەت کەریمیان ئەندامی کۆچکردوی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. سەرەتای بەرنامەکە بە سرودی خۆشم دەوێی وڵاتەکەم، کە پێشتر بە دەنگی کۆچ کردوو کاک ڕەحمەت گووترا بوو دەستی پێکرد.پاشان بەشداران بۆ ڕێز لێنان لە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب، سرودی نەتەوایەتی ئوستڕالیا هەستانە سەرپێ و پاشان یەک دەقە بێدەنگیان پاراست بۆ ڕوحی هەموو ڕێبواڕانی ڕێی ئازادی. ئینجا چەندین پەیام و برووسکەی هاوخەمی و پەخشان و شێعر بە بۆنەی کۆچی ناوادەی ئەو هاوڕێ ئازیزەوە، لە لایەن ئەو کەسانەی خوارەوەی پێشکەش کران: هاوڕێ حوسێن پەیرەوان پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوسرالیای خوێندەوە، تابان کەریمیان سپاسنامەیەکی خوێنەوە، مەحەمەد ساڵحی لە سەر کەسایەتی کاک ڕەحمەت دوا، هەیاس کاردۆ پەخشان و سروودی “بەتەنیا جێم مەهێڵن” لە لایەن هەڤاڵ شەخسی، هێمن شەخسی، هەژار پەیرەوان و سیروان مەولانا پێشکەش کرا. فەریدە نەقشی پەخشان، ئاکار پەردەدار بیرەوەریەکی گێڕایەوە و کورتە و داستانێکی ڕۆمانی کیمیاگەڕ،ی پێشکەش کرد. کارۆ ئەحمەدیان سپاس نامەی بنەمالەی کاک ڕەحمەت خوێندەوە. جێگەی باسە کە پێشکەش کارانی کۆڕیادەکە، شەهلا پەیرەوان وچەکۆ باران چەند شێعر پەخشانیانیان کردە نێوئاخنی بڕگە و بابەتەکانی کۆڕیادی ڕێزگرتن لە کاک ڕەحمەت. پێویستە کە سوپاسی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، نیشتەجێ لە شاری ئادیلاید ( ئوسترالیا ) بکەین کە زۆر چالاکانە بە شێوێکی بەرچاو لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن و کۆڕی ڕێزگرتنی هاورێ کۆچکردوو کاک ڕەحمەتیان کرد. هەروا سوپاسی ئەو کەسایتی و دانیشتوانی شارەکەمان دەکەین کە یارمەتی مادیان پێشکەش کردوو بۆ بە خاک ئەسپاردن و گڵکۆێ هاوری لەدەست چومان کاک ڕەحمەت کەریمیان.

حیزب دیموکرات کوردستان- کومیتەی ئوسترالیا

[NPG id=1863]