پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

رۆژی هەینی ٢٠ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی، مام “عەبدوڵڵا ئەحمەدی” ناسراو بە “عەبە سەرسپی، پێشمەرگەی دێرینی هێزی شاهۆ، لە ئاوایی “سەریاس”ی ناوچەی هەورامان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مام عەبدوڵڵا ساڵی ۱۳٥۸ هەتاوی چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی کردە شان و لە لکی شەهید “موستەفا” لە ھێزی “شاھۆ” سازمان درا . لە ساڵی۱۳۷۰ی هەتاوی بەهۆی چوونە سەری تەمەن، چەکی پێشمەرگایەتی دانا و گەڕایەوە ناوخۆی وڵات و لە گوندی “سەریاس” نیشتەجی بوو.
مام “عەبدڵڵا” ھەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە قەول و بەڵێنەکانی بە گەلەکەی مایەوە و بیری رزگاریی نەتەوەکەی قەت بۆ چرکەساتێکیش لێی دوور نەکەوتەوە. لەگەڵ ھاوڕێیانی ڕۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی لە پەیوەندیی چڕ و پڕدا بوو وٸاواتی وەبەرھاتنی ڕەنجی دەیان ساڵەی خۆی و ھاوڕێکانی بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، وێرای بە داخبوون بۆ کۆچی دوایی مام “عەبە سەرسپی”، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و ھەموو خەڵکی بەشەرەفی دەڤەری ھەورامان دەکات و لەم خەمە گەورەدا خۆی بە شەریک دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*