بەرپرسی پەیوەندییە ئێرانییەکانی حیزب بەشداری سمینارێکی تایبەت بە راپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی رابردووی ئێرانی کرد

ئێوارەی رۆژی شەممە ١٤ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی، لەسەر بانگهێشتی
“سامانە همبستگی ملی ایرانیان “، بەڕێز خالید حەسەنپوور ئەندامی رێبەری و بەرپرسی پەیوەندییە ئێرانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەشداری سیمینارێکی ئەو یەکیەتییەی کرد کە بە بۆنەی راپەرینە جەماورییەکەی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی پێک هاتبوو.
لەو کۆبونەویەدا بە دەیان کەسایەتی ناسراوی ناو ریزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و بەشێکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی ژن و پیاوی سیاسی و مەدەنی لە نێوخۆی وڵات بەشدار بوون و بە بۆنەی راپەرینە جەماوەرییەکەی پاییزی ساڵی رابردوو قسەیان کرد .

لەو کۆبوونەودا بەڕێز “خالید حەسەنپوور” وتارێکی پێشکەش کرد و .

‎ لە وتارەکەیدا باسی هۆکاری سەرهەڵدانی راپەرینەکەی پاییزی ساڵی ٩٨ی کرد و لە بەشێک لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە هەژاری و نەداری خەڵک و فەسادی ماڵی و ئیداری بەربڵاو لەنێو حاکمییەتدا کردو ئەو دیاردانەشی بە هۆکاری سەرەکی راپەرینەکە ناوبرد . لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەرپرسی پەیوەندییە ئێرانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بێجگە لەوەی باسی دروشمی خۆپێشاندەرانی کرد کە تەواییەتی نیزامی کۆماری ئیسلامی کردبووە ئامانج، باسی بەربڵاویی راپەرینەکەی کرد کە زۆربەی پارێزگاکانی ئێرانی تەنیبووەوە . هەروها هەر لەو پێوەندییەدا ئاماژەی بەوە کرد کە خۆپێشاندانی پاییزی ٩٨ بۆ یەکەم جار سنووری ئیتنیکی و نەتەوەیی بەزاند و ئەوەش نیشانی دا کە دروشمی رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بووەتە دروشمی هەموو گەلانی ئێران .
‎لە کۆتایی قسەکانیدا بەڕێز “حەسەنپوور” ئاماژەی بەوەدا کە کوشتنی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران و راپێچکردنی زیاتر لە ٧ هەزار کەس بۆ بەندیخانەکان، دەریدەخا کە کۆماری ئیسلامی بیجگە لە راگەیاندنی شەڕ دژی گەلانی ئێران، هیچ رێگەچارەیەکی بۆ گرفتە بنەڕەتییەکانی خەڵک نییە . لە درێژەی وتارەکەیدا “حەسەنپوور” گوتیشی کە هەتا ئێستا کۆمەڵانی خەڵک بەبێ توندوتیژی و بە شێویەکی مەدەنی دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی بەرز کردووەتەوە، بەڵام رژیم بێ بەزەیانە و بێ گوێدان بە هەموو ئوسولێکی ئینسانی کوشتاری لە خەڵک کردووە ، بۆیە
هەڵسوکەوتی رژیم دەگەڵ خۆپێشاندەران ئەو راستییە دەسەلمێنێ دەربڕینی دەنگی ناڕەزایەتی دژی رژیم هەر بە تەنیا وڵامدەر نییە و بۆ پێکهێنانی پارسەنگی هێز لەنێوان خەڵک و رژیمدا، پێویستە کۆمەڵانی خەڵک لە شێوازەکانی بەرگری رەواش کەڵک وەربگرن .
‎شایانی باسە ” سامانە همبستگی ملی ایرانیان ” لە ١١ رەوتی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن پێک هاتووە کە ماوەی مانگ و نیوێکە دەستی بەکار کردووە و باوەڕی بە “عدم تمرکز “ە بۆ داهاتووی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان یەکەم حیزب و رێکخراوی سیاسی کورد بوو کە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگهێشت کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*