خوشکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی روژی شەممە 17ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، خاتوو “”رەنگین رەشیدی ” خوشکی هاوڕێ “فەریبا رەشیدی” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ، لە تەمەنی 53 ساڵیدا بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شاری سنه کۆچی دوایی کردووە.
خاتوو “رەنگین رەشیدی” لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەری و نیشتمانپەروەر چاوی بە ژیان هەڵێنا و رزگاری نەتەوەکەی و ئازادیی وڵاتەکەی ئاوات و ئارەزووی بوو. بەم بۆنەوە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و هاوڕێ خاتوو “فەریبا رەشیدی” بە تایبەتی دەکات و لەو خەمە گەورەدا خۆی بە بەشداری خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات
Image may contain: 1 person, sitting and closeup

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*