بەرپرسی پەیوەندییە سوئێدییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پەرلەمانتارێکی سوئێد بەیەکەوە کۆ بوونەوە

بەرپرسی پەیوەندییە سوئێدییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگەڵ “سەرکان کۆسێ” ئەندامی پەرلەمانی سوئێد لەسەر لیستی سۆسیال دێموکراتەکان بە شێوەی ئانڵاین کۆ بووەوە و کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کورد و رۆژهەڵاتی کوردستانیان بەیەکەوە تاوتوێ کرد.
ڕۆژی سێشەمە 11ی نۆڤێمبەری 2020ی زایینی، دکتور “سۆزان فەتحی” بەرپرسی پەیوەندییە سوئێدییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە مەبەستی دیدارنوێکردنەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان و پەیوەندیی هێزە سیاسییە کوردستانییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، دەگەڵ “سەرکان کۆسێ” ئەندامی پەرلەمانی سوئێد لەسەر لیستی سۆسیال دێموکراتەکان بە شێوەی ئانڵاین کۆ بووەوە و را سەرەنج و تێبینییەکانیان بۆ یەکتر خستە روو.
وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لەو چاوپێکەوتنە و ھەبوونی پێوەندی بەهێزی دوو لایەنە، “سەرکان کۆسێ” جارێکی تر پشتیوانیی حکومەتی سوئێد و سۆسیال دێموکراتەکانی بۆ گەلی کورد دووپات کردەوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بەڕێوەبردنی چەند چالاکییەکی ھاوبەشی ھەردوو حیزب لە داهاتوویەکی نزیکدا کرا و ئاماژە بەوە درا کە ئەو چالاکییانە بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی و پارتە سوئێدییەکان و دۆستانی کورد لە بارودۆخی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرنامەڕێژی دەکرێن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان/ کۆمیتەی سوئێد
بەشی پێوەندییە سوێدییەکان
Image may contain: 2 people, people standing, outdoor and closeup

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*