کۆچی دوایی برای ئەندامێکی لە مێژینە و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە کاک یعقوب عەلی نژاد، برا گەورەی هاورێی ئازیز و خۆشەویستمان کاک کەریم عەلی عەلی نژاد ( قۆزلوو ) کۆچی دوایی کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، ویڕای دەڕبرینی خەم و پەژارەی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک یعقوب، پرسە و سەرە خۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە برای ئازیزمان کاک کەریم و سەرجەم بنەماڵەی نیشتمان پەروەر و شۆرشگێری ئەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*