هۆشداریی ڕۆژنامەیەکی ئێرانی لە بارەی دووپاتبوونەوەی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو

ڕۆژنامەی “ئێعتماد” بە وەبیرهێنانەوەی درێژەی شکستەکانی کابینەی ڕووحانی لە کاردانەوەکانی ئابووری خۆی، سەبارەت بە دووپاتکردنەوەی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو، هۆشداری دا کە بەشێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا.
لە راپۆرتێکی ئەم ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە نرخی دۆلار ڕۆژانە لە هەڵکشاندایە و نرخی شتومەکی سەرەتایی بە شێوەیەک گران بووە کە ڕۆن و ئەنسۆلین و دەیان بابەتی دیکە لە بازاڕەکان بە دەگمەن دەست دەکەون.
لەم‌ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بە تێپەڕبوونی یەک ساڵ لە شکستی کابینە و درێژەی ناڕەزایەتی خەڵک لە ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو تێپەڕیوە، ڕوونە کە ڕووحانی نایهەوێ دەس لە کار بکێشێتەوە و دژبەرەکانیشی ناتوانن لەسەر کاری لابەن.
بەپێی نووسراوی رۆژنامەی ” ئێعتماد” لە بۆشایی دانوستانی نێوان تاران و واشینگتۆن، ڕووحانی وەکوو سەرۆکی دەسەلاتی بەڕێوەبردن هەروا لە قەرەنتینەدایە و پەیڕەوی یاسای کۆمیتەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆرۆنادا دەکات، ئەمە لە حاڵێکدایە لە پەتای کۆرۆنا رۆژانە لە ئێران زیاتر لە ٣٠٠کەس دەکوژی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی خەڵک خوازیاری دۆخی هەنووکەیی نین ئەم ڕەهەندە دەەتوانێ ببێتە هۆی خۆپێشاندانی زۆر گەورەتر لە ئێراندا.
شایانی باسە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا هەزاران کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار کەس دەسبەسەر و بریندار بوون کە هێشتا لە بارودۆخێکی ناجێگیر و نالەباردا لە بەندیخانەکانی ئێران دەسبەسەرن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*