پۆمپێئۆ: حیزبوڵای لوبنان وەکوو ئەلقاعیدە و داعش ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە

پۆمپێئۆدەڵێ: هیچ جیاوازییەک لە نێوان باڵی سیاسی و باڵی سەربازی حیزبوڵای لوبناندا نییە و داوای لە هەموو هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد کە حیزبوڵای لوبنان کە سەر بە ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانە و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا بخەنە نێو لیستی ڕەشی تێرۆرەوە.
ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، پێشوازی لە هەوڵی وڵاتی ئێستۆنی لە هەمبەر بە فەرمی ناسینی حیزبوڵای لوبنان وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی و زیاد کردنی حیزبوڵای بە لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە زۆر بوونی ئەو وڵاتانە دەکا کە چالاکییەکانی حیزبوڵا قەدەغە دەکەن و ئەو ڕێکخراوە میلیشیایە وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەخەنە نێۆ لیستی تێرۆرەوە و ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی تێرۆریستی حیزبوڵای لوبنان پلانە”شەیتانییەکانی” ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا جێبەجی دەکا و وەکوو ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و داعش لە هەموو جیهاندا کار و کردەوەی تێرۆریستی بەڕێوە دەبا.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری گواتمالا بۆ بە فەرمی ناسینی هەر دوو باڵی سیاسی و سەربازی حیزبوڵای لوبنان وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ئاماژەیە بۆ ئیرادەی ئەم وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی مەترسیدار.
هەروەها ناوبراو هەنگاوی گواتمالای بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە دژی حیزبوڵای لوبنان ناوبرد و وتی: ئەم هەنگاوەی گواتمالا پێش لە پیلانگێڕی و هەڕەشە تێرۆریستییەکانی حیزبوڵا و کۆ کردنەوەی یارمەتی و پارە بۆ ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە لە جیهاندا دەگرێ.
پۆمپێئۆ جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە حیزبوڵای لوبنان ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە کە ئامانجی جێبەجێکردنی پیلانە تێکدەرانە و گڵاوەکانی ڕێژیمی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چاڵاکییە تێرۆریستی و تێکدەرانەکانی حیزبوڵای لوبنانی لە هەموو جیهاندا بە کار و کردەوەکانی ڕێکخراوەکانی ئەلقاعیدە و داعش شوبهاند و وتی: چالاکییە تێرۆریستییەکانی حیزبوڵای لوبنان و پیلانە تێکدەرانەکانی لە چەند ساڵی رابردوودا لە ئەمریکا و ئورووپا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا پووچەڵ کراوەتەوە.
پۆمپێئۆ جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان باڵی سیاسی و باڵی سەربازی حیزبوڵای لوبناندا نییە و داوای لە هەموو هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد کە حیزبوڵای لوبنان کە سەر بە ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانە و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا بخەنە نێو لیستی ڕەشی تێرۆریستەکانەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*