کۆچی دوایی کەسایەتیەکی نیشتمان پەورەر و باوکی شەهیدێک و ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان

کاک محەممەد قادرپوور کەسایەتی نیشتمانی و بابی شەهید و ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک محەممەد قادرپوور، کەسایەتی نیشتمان پەروەر و باوکی شەهید محەمەدئەمین قادرپوور و  کاک تاهیر قادرپوور  ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان،لە تەمەنی ٩٠ ساڵی دا، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد
کاک محەمەد قادرپوور ساڵی 1309 لە ئاوایی تورجان لە دایک بووە نابراو دڵسۆزێکی گەل و نیشتمان و حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو. خۆشەویستی و بڕوا پێکراوی کاک محەممەد قادرپوور لە ناو خەڵک دا لە ئاستێک دابوو کە خەڵکی ناوچەی تورجان بە تایبەتی و شاری بۆکان بە گشتی، وەک کەیخوادایەکی متمانە پێکراو چاویان لێدەکرد و هەموو کاتیش جێی متمانەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو.
لە ساڵی 1365 کوڕێکی بە ناوی محمدامین لە لایەن رێژیمەوە ئێعدام کرا و لە ساڵی 1366وە کوڕێکی دیکەی بەناوی تاهیر لە رێزی پێشمەرگەکانی حیزب دا خزمەت دەکات و بەو هۆیەوە کە باوکی شەهیدێک و پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بووە، چەندین جار لە لایەن ئیتلاعەتی سەقز و بۆکانەوە گیرا و هەرجارێ بۆ چەند مانگ لە زیندان دا دەیانهێشتەوە و زۆر جاریش تووشی ئەشکنجە و ئازاری جەلادانی ڕژیم دەبووەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد قادرپوور، پرسە و سەرە خۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و  بە تایبەتکاک تاهیر قادرپوور دەکات و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*