بەڕێوەچوونی کۆڕی ماتەمین بۆ کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە وڵاتی دانمارک

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی ئۆکتۆبری ۲٠۲٠ی زایینی کاتژمێر ۳ی پاشنیوەڕۆ لە لایان کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی “ڕەواندووست”، کۆڕێکی ماتەمین بۆ کۆچی دوایی “عەلی ڕەواندووست” کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲٠ی ئۆکتۆبری ۲٠۲٠ لە شاری شنۆ و بەهۆی پەتای کڕۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد لە شاری “ڕۆسکیلدە”ی دانمارک بەڕێوە چوو
‏‎کۆڕەکە بە پێشکەش کردنی کورتە دەقێک لە لایان “ئەحمەد ڕەحمانی” بەڕێوەبەری کۆڕەکە دەستی پێکرد و پاشان پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی دانمارک لە لایان “وریا مەللاک” بەرپرسی گشتی تەشکیلاتی کۆمیتەی دانمارک پێشکەش کرا. “مەللاک” سەرەتا پێناسەیێکی شایانی لە سەر کەسایەتی کۆچکردوو خستە بەردەم ئامادە بووان و ڕێزی لە خەبات و تێکۆشانی ڕەوانشاد گرت و ئاماژەی بەوە کرد: “گەرچی باوکی ڕەوانشاد پێشمەرگە و ئەندامی زۆر لەمێژینە حیزبی دێموکراتی کوردستان و براکەشی کادری زۆر لێهاتووی حیزبە و لە هەمان کاتدا کۆچکردوو زاوای سکرتێری بەڕێزی حدک کاک “خالید عەزیزی” بوو، بەڵام خەبات و تێکۆشانی خۆی کە لە ساڵی ۱۳٦۹ی کۆچی هەتاوییەوە و بۆ یەکەم جار پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتووە و تا دوا چرکەکانی ژیانی درێژەی هەبووە، بووەتە هۆی ئەوە وەک کەسایەتیێکی سەربەخۆ شایانی ڕێز و حورمەتێکی شیاو بێت و دیاردە و شایەتحاڵی ئەو ڕێزەش ڕێژەی بابەت و دەق و وتارگەلێکە کە کەسایەتییەکان لەسەر ژیانی پڕ لە سەروەری و هەروەها خەساری گەورەی کۆچی دوایی ناوبراو بڵاویان کردووەتەوە.
‏‎پەیامی هاوخەمی کاک “ئەبووبەکر ئیسماعیلی” دۆست و هاوڕێی بنەماڵەی “ڕەواندووست” لە لایان بەڕێزیانەوە پێشکەش کرا. باس لە سەر کەسایەتی کۆچکردوو بەشێکی دیکەی کۆڕەکە بوو کە لە لایان “خالید ڕەواندووست” باوکی “عەلی ڕەواندووست” هاتە بەرباس و هەروەها بەڕێز “ڕەواندووست” زۆر سپاسی بەشداربووان لە کۆڕەکە و هەروەها ئەو کەسانەی کرد کە لەو بارودۆخەدا لە ڕێگەی تەلەفۆن و کورتە نامە و سۆشیال میدیاوە هاوسۆزی خۆیان دەربڕیوە. دواتر پەیامی هاوخەمی “یەکیەتی نیشتمانی کوردستان”، “پارتی دێموکراتی کوردستان” و “فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان” لە لایان نوێنەرانی ئەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییانەوە پێشکەش کرا
‏‎کاتژمێر ۷ی ئێوارە کۆتایی کۆڕەکە ڕاگەیێندرا.
‏‎حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*