کۆچی دوایی دایکی ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە تاران

خاتوو سورەیا ساوجبڵاغچی دایکی هاورێ رەزا حەکیم زادە( سابلاغی) کۆچی دوایی کرد.
خاتوو سورەیا ساوجبڵاغچی خەڵکی شاری مهاباد بوو بەڵام لە تاران دەژیا رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە کاک رەزا حەکیم زادە ناسراو بە رەزا سابڵاغی ویەکێک لە ئەندامە بە ئەمەگ و چالاکەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە لە وڵاتی فینلاند کە لە کاتە هەستیارەکاندا دەوروو نەخشی خۆی هەبووە لە راپەراندنی ئەرک و کاروبارە حیزبییەکاندا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو سورەیا ساوجبڵاغچی،یەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری، بە تایبەت هاوڕی ڕەزا سابڵاغی دەکات و خۆمان لە سەریکی خەمیان دەزانین.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*