مۆرگان‌ئۆرتێگاس: هیچکات بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ئێران ناگەڕێنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێمە بە میلیارد دۆلارمان دا بە گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمی دەولەتی لە جیهاندا، تا توانای ماڵی زۆرتر بۆ تێرۆریزم تەرخان بکات.
مۆرگان‌ئۆرتێگاس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: ئەمریکا هیچکات ناگەڕێتەوە بۆ بەرجام و جەختیشی کردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا خوازیاری دانوستانە لەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و باشتر.
ئۆرتێگاس لە وتووێژێدا لەگەڵ ڕادیۆ “فاکس نێوز” گوتی: رێککەوتی ناوکیی پێشتر لەگەڵ ئێران ڕێگای بۆ دەسگەیشتنی ئەو وڵاتەی بە چەکی ناوکی کردبۆوە، بەڵام تەنیا وەدوای دەخست.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەیکە بەرجام بە میلیارد دۆلار پارەی لە بە ڕێژیمی ئێران بەخشی گوتی: یەکێک لە کێشە گەورەکانی ڕێککەوتنی ناوکی، شێوەی خەرجکردنی ئەم پارانەیە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە. بۆ کاری تێکدەرانە و تێرۆریستیی لە جیهاندا.
ئۆرتێگاس دەڵی، ئەگەر ئەو ڕێژیمە ئەو پارەیەی بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان، قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی دەرمانی کەڵکیان لێ وەرگرتبا و هەڵسووکەتی ئاساییان هەبوایە، ئێستا بابەتەکە جیاوازتر بوو، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان نەکرد، ڕێژیمی ئێران ئەو پارەی بۆ دابینکردنی دارایی گرووپە تێرۆریستییەکان لە تەواوی ناوچەکە خەرجکرد، ئەو گرووپە تێرۆریستییانەی کە هێرش دەکەنە سەر هەموو بەرژەوەندییەکانی ئێمە و وڵاتانی هاوپەیمانمان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێمە بە میلیارد دۆلارمان دا بە گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمی دەولەتی لە جیهاندا، تا توانای ماڵی زۆرتر بۆ تێرۆریزم تەرخان بکات.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*