بەشداری هەیئەتی کۆمیتەی دانمارکی ح د ک لە کۆبونەوەی سیاسی مستەفا جومعه ٸەندامی دەفتەری سیاسی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی سوریە

کۆمیتەی دانمارکی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی سوریە کۆبونەوەیەکی سیاسی لە شاری برۆندبی سەر بە کۆپنهاک پێتەختی دانمارک و بە بەشداری نوێنەری چەند حیزب ولایەنی سیاسی کوردستانیی جێگیر لەو وڵاتە پێکهێنا. 
کۆبونەوەکە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۳ی ژانویەی ۲۰۱۹ی زایینی بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ڕوحی شەهیدان دەستی پێکرد و بەڕێز مستەفا جومعە باسێکی سەبارەت بە هەلومەرجی دونیا بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی پێشەێش بە بەشداران کرد و سیاسەت و ڕوانگەی پارتەکەی شی کردەوە. لە لایەن ئامادەبووانە لەپەویەندی لەگەڵ کەشی سیاسی خۆرئاوای کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکان لەو بەشەی کوردستان و هەروەها باسەکانی کۆڕگێڕ هێندێک پرسیار کران کە ناو براو وڵامی دانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی سوریە، هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان خالید ڕەواندووست بەرپرس و ڕەحیم خالید نژاد ئەندامی کۆمیتە بەشداری کۆبونەوەکە بوون و چالاکانە لە باسەکان دا بەشداریان کرد .
هەیئەتی حیزب لە لایەن بەڕێز مستەفا جومعه و بە ڕێوەبەرانی کۆبونەوە کە بە گەرمی پێشوازی لێ کرا .
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان :
کۆمیتەی دانمارک