کۆچی دوایی دایکی تێکۆشەرێکی دێمۆکرات لە شاری سەردەشت

رۆژی ٢١ی ٣ی ٢٠٢٠ی زایینی دایە فاتیمە نیک مەنش دایکی تێکۆشەری دێرین و کەم ئەندامی ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات رەوسوول مەلاپوور ناسراو بە رەسوڵ داوداوەیی لە گوندی داوداوی سه‌ربه شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد. فاتیمە نیک مەنش لە دایکبووی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوییە، بەداخەوە بە هۆی هەڵکشانی تەمەن و نەخۆشیەوە کوچی دوایی کرد، کۆچکردوو لە بنەماڵەێکی کوردپەروەرو نیشتمان پەروەربوون کە لە قۆناغە سەختەکانی ژیانی ناخۆش و کەم ئیمکاناتی کوردستان و هەروەها دەسەڵاتی دیکتاتۆری دەسەڵاتداران لەسەر کوردستان، منداڵەکانی بە باوەری خۆشەویستی بۆ نیشتمان و کورد پەروەری بار‌هێنا. رەسوڵ داوداوەیی کوری دایە فاتیمە یەکێک لەو تێکۆشەرانەیە کە لەماوەی پێشمەرگایەتیدا بە سەخاوەت و لێبوردەییەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێ گەیاندوە لە زۆرێک لە ئەرک و چالاکیەکاندا نمونەی بەرچاوی پێشمەرگێکی خاوەن بیرو باوەربووە، بەداخەوە لە درێژەی خەباتی پر لە تێکۆشان و قوربانیدا لەبەرەکانی شەردا بریندار دەبێ و دواتر برینەکەی دەبێتە هۆی کەم ئەندامی. کاک رەسول تا ئێستاش هەر ئەندامێکی بەوەفاو بەردەوامی ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە، کاک رەسوڵ لەسەر ئیزبی حیزب رێگای هەندەرانی هەڵبژاردو ئێستا لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێیە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دایە فاتیمەوە، پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری بە تایبەت هاوڕێی ئازیزمان کاک ڕەسووڵ مەلاپوور دەکات وخۆمان لە خەمیان دا بە شەری دەزانین.