کۆچی دوایی خاتوو سەلمێ شەڵماشی، خۆشکی شەهیدی سەرکردە شەهید مەلا ئاوارە

بە پێی ھەواڵێک کە لە شاری سەردەشتەوە بە دەستمان گەشتووە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلیوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، خاتو سەلمێ شڵماشی خوشکە گەورەی شەھید مەلا ئاوارە و کاک مستەفا شڵماشی ئەندامی پێشوی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

دایە سەلمێ یەکێک لەو ژنە تێکۆشەر و دڵسۆزانەی کورد بوو کە بە درێژایی دەیان ساڵ ژیانی خۆی، چ لە سەردەمی حکومەتی ڕووخاوی پەهلەوی و چ سەردەمی ڕژیمی دژی گەلی کوماری ئیسلامی، پشتگیر و دڵسۆزی برا شۆڕشگێڕەکانی و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلەکەمان و حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو. هەموو کات ئاواتی بوو برا و کەس و خزمە تێکۆشەرەکانی لە ئامێز بگرێتەوە و چاوەڕێێ هاتنە دیی ئامانجەکانی برا خۆشەویستە شەهیدەکەی بوو. مخابن مەرگ مەودای نەدا ئاواتەکانی بێتە دیی و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمانەکەمان کرد.

 ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی مەرگی ئەو دایکە ئازیزەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوردپەروەر و تێکۆشەری شڵماشی، بە تایبەت هاوڕێی تیکۆشەرمان کاک مستەفا شەڵماشی دەکات وخۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.