پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هاوسەرۆکەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەیان کردوە.
لە بەشێک لە پەیامەکەی کاک خالید عەزیزی‌دا هاتوە کە “هیوادارم ئەرک و بەرپرسایەتیی نوێی ئێوە بەڕێزان یارمەتیدەری ئیدارەی باشتری هەرێمی کوردستان و، پاراستنی یەکڕیزی و برایەتی و هۆی ئاشتی و تەبایی پتری هێزە سیاسییەکانی کوردستان بێت.”

دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:

بەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان!
لەگەڵ ڕێز و سڵاو!
بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە بەڕێزان بۆ پۆستی هاوسەرۆکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییتان لێدەکەم.
هیوادارم ئەرک و بەرپرسایەتیی نوێی ئێوە بەڕێزان یارمەتیدەری ئیدارەی باشتری هەرێمی کوردستان و، پاراستنی یەکڕیزی و برایەتی لە هەرێم و هەروەها هۆی ئاشتی و تەبایی پتری هێزە سیاسییەکانی کوردستان بێت.
جارێکی دی هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە بەڕێزان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاوات دەخوازم.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
خالید عەزیزی
20/2/2020