بەشداری بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەکانی حدک لە وڵاتی ئوتریش لە کۆبوونەوەی ئەنیستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ ئاشتی

بەشداری بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حدک لە کۆبوونەی ئەنیستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ ئاشتی لە وڵاتی ئوتریش رۆژی ٣٠-١/٢٠٢٠ لە سەر بانگهێشتی فەرمی خاتوو فینکارت بەرێوبەریی ئەنیستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ ئاشتی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بەرێز دکتور عەلی مازووچی لە ولاتی ئوتریش ، بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد کە بۆ پەردەلادان و ناساندنی کتێبێک لە سەر ئابووری ئێران و هەروەها بۆ گۆرینەوەی بیرورا لە سەر بارودۆخی ئابووری ئێران بە گشتی پێکهاتبوو. شایانی باسە کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەشداری ئەم کۆرە بوون و لە نێو بەشداربووان لایەنگرانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ، تەیفە جیاوازەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هەروەها خەلکی ئوتریشی حوزووریان هەبوو. جێگای ئاماژەیە کە لایەنگرانی رێژیم و نووسەرانی کتیبکە لە هەولی ناساندنی وڵاتی ئێران بە یەکێک لە باشترین ولاتان لە سەتحی ئابووری واتە بە پلەی یازدەهەم لە دنیادا بوون و هەموو هەولی خۆیان دەدا کە سرنجی بەشداربوان بە مەبەستی سەرمایەگوزاری زیاتر لە ئێران رابکێشن و وڵاتی ئێران بۆ سەرمایەگوزاری کەلان بە ولاتێکی گونجاو و بە ئەمنیەت نیشان بدەن لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوییەکان، دکتورمازووچی ئیشارەی بەم چەند خالەی خوارەوە کرد کە بریتی بوون لە : ئابووری ئێران لە دەستی سپای پاسداران دایەو واتە ئابوورییەکە کە رەنگ ورووی میلیتاریزە کراوی پێوە دیارە، لە بەرنامەو پلانی ئابووری میلیتارێزە کراوە، گەشەی سەرمایەگوزاری لە لایەن ئوروپاییەکانەوە سنوردا دەبێت و ئەو جورەی پیویستە کاردانەوەی باشی نابێت. لە لایەکی دیکەوە لە بەشە دووردەستەکان و لە دەرەوەی شارەگەورەکان، خەلک لەوپەری فەقرو هەژاریدا دەژیت ، کە بۆ بژیوی ژیانیان کاری کۆلبەری دەکەن و رۆژ نییە لە سەر وەزعی پارێزگا دووردەستەکان هەوالی ناخۆش لە پەیوەندیی دەگەل هەژاری خەلک نەبیسین ، بۆ نموونە لە رۆژهەلاتی کوردستان پارێزگای بلوچستان . ، ئەمانە و زۆر خالی دیکە سەلماندوویەتی کە خەلکی ئێران بەشداری بەرنامەو پلانی ئابووری ولاتی ئێران ناکرێن و لە نەتیجەدا نەک هەر ئابووری ولات باش نییە بەلکۆ خەلکەکەی لە فەقرو هەژاری دا دەژین کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری کۆمەلگایەکی بە گستی ناتەندروست لە هەموو بوارێکەوە. دوای ئەم باسانە دەکرێ بلێین کە فەزای کۆرەکە گۆراو و زۆربەی بەشداربووان بە نموونە هێنانەوە و پرسیاری زیاتر و رەخنە لە شێوازی ئابووری ئێران بە نیسبەت خەلکی نێوخۆ و وەزعی ژیانی هاولاتییە ئێرانییەکان چالاکانە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد