بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە وڵاتی سوئێد لە یادی دامەزرانی کۆمەڵە

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱_۲_۲٠۲٠ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە وڵاتی سوید
کە پێک هاتبوون لە هاوڕێیان حەمەدەمین رەشیدی و لەیلا موحەممەدی، لە سەر بانگهێشتی رەسمی کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەشداریان لە مەڕاسمی یادکردنەوەی دامەزرانی کۆمەڵە داکرد. هەیئەتی حیزب بە ناردنی پەیام و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ پیرۆزبایی حیزبیان بە بەڕێوەبەرانی مەڕاسیمەکە راگەیاند و لە لایەن هەیئەتی بەڕێوەبەر ئەو مەراسیمەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لە درێژەی مەڕاسیمەکەدا هەیئەتی حیزبی لەگەڵ نوێنەری چەندین حیزب و کەسایەتی سیاسی بەشدار لەو ساڵیادەدا چاوپێککەوتنیان کرد. حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ سوئێد