بەرێوە چوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان، ٧٤هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئۆتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٠،بە بەشداری بەرینی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری لینز، بە هاوکاری ڕێکخراوی شارەوانی کورد لە تاراوگە، جێژنی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو. سەرەتا هاوڕێ سمایل حوسێن پور پێشکەشکاری مراسیمەکە بە خێرھاتنی میوانە کانی کرد و دواتر سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن ھونەرمەند فەرھاد ساڵحی بە ھاوکاری موزیک ژەن حەمید رەسوڵی گوترا و پاشان ساتێک بێ دەنگی راگیرا بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان. دواتر لەلاین بەفرین کەریمی پەیامی کۆمیتەی ئۆتریشی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خۆێندرایەوە. لەو پەیامە دا ئاوڕێکی کورت لە چۆنێیەتی دامەزرانی کۆماری کوردستان و مێژوی دروست بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان درابووەوە و هاوکات ئاماژە بە ھەل و مەرجی ئەوکاتی کوردستان و ناوچەکە و جیهان کرا بوو کە بوونە هۆی دامەزرانی کۆمار. لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا باس لە دوژمنایەتی قووڵی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دژ بە حیزبی دیموکراتی کوردستان کرابوو و کە لە دوایین پیلانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر قەڵای دیموکرات و ھێرشی موشکی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی گەشتە لوتکە. ئینجا لە لایەن پەرۆش قادری بەرپرسی ڕێکخراوی kurdisch Exilgemeinde  شاروانی کورد لە تاڕاوگە بە زمانی ئالمانی بە خێرھاتنی میوانەکانی کرد و پەیامێکی بەو بۆنەی جێژنی ٢ی ڕێبەندان پێشکەش کرد. دوای تەواو بوونی پەیامی ناوبراو، لەلایەن سمایل حوسێن پور داوا لە خاتو ” ساسیکا” کرا تا پەیامی کۆمیتەی ئۆتریش بە زمانی ئاڵمانی بخۆێننەوە. جێگای ئاماژەیە کە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێداری و حکومەتی لە شاری لینز پەیامی پیرۆزبایان بەو بۆنەوە ناردبوو کە بریتی بوون لە:

1.دوکتور یۆھان کالیاوێر پەرپرسی ئێدارەی کار لە لینز و دەوروبەری

2دوکتور گێۆرگ برۆک ماێیەر بەرپرسی پەیوەندێیە کانی کاروباری حیزبی SPÖ لە

über Österreich 3 خاتو لاندێسریتین بیرگیت بەرپرسی سەرجەم کاروباری حیزبی SPÖ لە über Österreich 4دوکتور تۆماس ستێڵزێر ئۆستانداری شاری لینز 5 دوکتورکلاوس لوگێر شارەداری شاری لینز.

دوا بڕگەی مراسیمەکە تەرخان کرا بو لە گۆرانی و ھەڵپەرکێ، کە ھونەرمەندان شۆرش بۆکانی و فەرھاد ساڵحی بە ھاوکاری موزیک ژەن حەمید رەسوڵی جێژنەکەیان زیاتر رازاندەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش